ئەوەی کەرێکی نەبێت، کەرێک ناهێنێت
لەکۆندا(بارەبەر-باربەر) يان(ووڵاغە بەرزە) شوێنی ماشێن و ئۆتۆمبيلی ئەمڕۆی گرتبۆوە، بۆ هەموو کارێکی(ناوماڵ و کێڵگە و بەبازاڕبردن و باراش بردنە ئاش و بارەدارهێنان و ڕەشکە کا و تێڕکەی ئاو وخاک وخۆڵ وقەتارەی ترێ و تەماتە و گندۆرە و تاد) گواستنەوە ڕۆڵی کارای هەبووە، ئەگەر ئارد و ئاو و دار لەماڵێک ببڕايە ئەوا دەبوايە گەنم و دانەوێڵە بەپشتی گوێدرێژەکە ببات بۆ ئاش، تێڕکەکە بخاتە سەرپشتی ووڵاغە بەرزەکە بەره و کانی و کارێز و ڕووبارەکە ببات و پڕی بکات، بۆ هێنانی بارەداريش بە پشتی کەرەکەيەوە بچێتە هەرد و کێوان و دارستان و لێرەوارەکان بۆ هێنانەوەی بارەدارێک ئينجا ئەگەر کەسێک کەرێک يان وولاغە بەرزەيەکی نەبووايە و ئه و هەموو کارەی ماڵ و کێڵگه و بازاڕ و تاد هەبوايە لەبەرخۆيەوە دەيگۆت(ئەوەی کەرێکی نەبێت کەرێک ناهێنێت)هەڵبەت ئەمەش بۆ ئێستا لەبارە بوترێت ئەوەی(ئۆتۆمبيلێکی نەبێت، ئۆتۆمبيلێک ناهێنێت).
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,953 جار هاتیە دیتن