هەر ڕۆژێک لە جەژنی قوربان نزیکدەبینەوە، بازاڕی مەڕوماڵات گەرمتر دەبێت، بەڵام ئەمساڵ نرخی مەڕوماڵات لە #دهۆک# بەهۆی هاوردەکردنیان لە ئێران و سووریا دابەزیوە.
حاجی یونس بەربوهاری، کاری کڕین و فرۆشتنی مەڕوماڵات دەکات لە دهۆک، ئەو دڵخۆشە بە هەرزانبوونی نرخی مەڕوماڵات، بەڵام دەڵێ دڵگرانە بە هاوردەکردنی مەڕوماڵاتی ئێرانی و سووری.
حاجی یونس دەڵێ پار و پێرار ئێمە بەرانمان بە 500 هەزار دینار دەفرۆشت، بەڵام ئەمساڵ بە 300 هەزار دینارە، هەروەها کاوڕمان بە 300 هەزار دینار دەدا و ئەمساڵ بە 250 هەزار دینارە. ئەگەر عەلەفی کاوڕی سووری جیاواز نەبێت، ئاژەڵەکانی ئەوانیش وەکو ئی ئێمەن، بەڵام ئاژەڵەکانی ئێران هیچ لە هی ئێمە ناچن بەهۆی ئەوەی زۆر چەورییان هەیە.[1]
#09-08-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,051 جار هاتیە دیتن