کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  584,075
وێنە
  123,629
پەرتوک PDF
  22,057
فایلێن پەیوەندیدار
  125,228
ڤیدیۆ
  2,185
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,033
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,430
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,670
عربي - Arabic 
43,726
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,505
فارسی - Farsi 
15,617
English - English 
8,507
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,026
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,169
جهـ 
831
پارت و رێکخراو 
58
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
628
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,385
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
863
شەهیدان 
2,644
کۆمکوژی 
7,056
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
162
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,285
PDF 
34,630
MP4 
3,826
IMG 
233,005
∑   رێژە 
272,746
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
ساڵانە 400 هەزار موبەڕیدە دەهێنرێنە کوردستان
پول: ئامار و راپرسیا
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتایان ئامادە دکەت ژبو دیفچون و دەرکەتنا ڕاستیان.
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ساڵانە 400 هەزار موبەڕیدە دەهێنرێنە کوردستان
ساڵانە 400 هەزار موبەڕیدە دەهێنرێنە کوردستان
بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و کەمیی کارەبای نیشتمانی، بازاڕی هاوردەکردنی موبەڕیدەی لە هەرێمی کوردستان گەرم کردووە، بازرگانانی کوردستان ساڵانە نزیکەی 400 هەزار موبەڕیدەی ئاسن و پلاستیک بەهەموو قەبارەکانی لە ئێران و چینەوە هاوردە دەکەن.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان، خاوەنی ئامارێک نییە لەبارەی ژمارەی ئەو موبەڕیدانەی کە ساڵانە لە ئێران و چینەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن، بەڵام بە گوتەی بازرگانان، ساڵانە نزیکەی 200 تاوەکو 250 هەزار موبەڕیدەی ئاسن و 200 هەزار موبەڕیدەی پلاستیک لە ئێران و چینەوە دەهێنرێن.
کەریم ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای ئەلینا بۆ بازرگانیی گشتی و هاوردەکردنی موبەڕیدە کە بریکاری 5 مارکەی موبەڕیدەی ئاسنی ئێرانییە، بە (رووداو)ی گوت: بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما لە وەرزی هاوین و کەمیی کارەبای نیشتمانی، خواستێکی زۆر لەسەر موبەڕیدە هەیە، بۆیە بازرگانان ساڵانە 200 تاوەکو 250 هەزار موبەڕیدەی ئاسن و نزیکەی 150 تاوەکو 200 هەزار موبەڕیدەی پلاستیک لە هەرێمی کوردستان ساغ دەکەنەوە.
کەریم ڕەسوڵ، پێیوایە هۆکاری بەردەوامیی فرۆشی ئەم ژمارە زۆرەی موبەڕیدە لە هەرێمی کوردستان جگە لە زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان، بۆ خراپیی جۆری بەشێک لەو موبەڕیدانەش دەگەڕێتەوە کە بازرگانان بەگوێرەی خواستی بازاڕ هاوردەی دەکەن. کەریم ڕەسوڵ گوتی: موبەڕیدە هەیە بەهۆی خراپیی جۆری پلێت و ماتۆڕی زیاتر لەساڵێک کار ناکات، بۆیە بۆ ساڵی داهاتوو خاوەنەکەی ناچارە موبەڕیدەیەکی دیکە بکڕێت، ئەمەش زیان بە ئابووریی هەرێمی کوردستان دەگەیەنێت، چونکە پارەیەکی زۆر بۆ موبەڕیدەی خراپ دەچێتە دەرەوە.
کەریم ڕەسوڵ، نزیکەی 18 ساڵە موبەڕیدە دەفرۆشێ‌، پێشتر ساڵانە 150 تاوەکو 180 هەزار موبەڕیدەی ئاسنی لە ئێران هاوردە دەکرد و لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و هەندێ شاری عێراق بە تاک و کۆ دەفرۆشت، بەڵام ئەمساڵ کەمتر لەم بڕەی هاوردە کردووە. کەریم دەڵێت: لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بازرگان و کۆمپانیای دیکە بریکاری هەندێ مارکەیان وەرگرتووە و خەریکی ئەم کارەن. عێراقیش بۆ هاوردەکردنی هەر موبەڕیدەیەک لە بازگەی سەفرە 27 دۆلار گومرگ وەردەگرێت، بۆیە وەک جاران ئەو ژمارەیەمان بۆ ساغ نابێتەوە، ئەمساڵ تا ئێستا تەنیا 60 هەزار موبەڕیدەی ئاسنمان لە ئێرانەوە هاوردە کردووە.
بە گوتەی کەریم، بازاڕی موبەڕیدە ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو باشترە، هۆکارەکەشی بۆ دانیشتووانی شاری مووسڵ دەگێڕێتەوە و دەڵێت: بەهۆی مووسڵەوە ئەمساڵ بازاڕی فرۆشتنی موبەڕیدە باشتر بوو لەساڵی ڕابردوو، چونکە بەبێ‌ وەرگرتنی گومرگ موبەڕیدە لە هەرێمی کوردستانەوە دەچێت بۆ مووسڵ. بەپێچەوانەوە حکومەتی عێراق بۆ هەناردەکردنی هەر موبەڕیدەیەک لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ شارەکانی دیکەی عێراق 27 دۆلار وەردەگرێت.
نزیکەی 50 مارکەی موبەڕیدەی ئاسن بە هەموو قەبارەکانییەوە لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن، نزیکەی 99%یان مارکەی ئێرانین، بەگوێرەی کواڵیتی و قەبارەیان نرخیان جیاوازە، بۆ نموونە نرخی موبەڕیدەیەکی 2.5ی ئاسن بەگوێرەی کواڵیتی نرخی لە 70 دۆلارەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە 175 دۆلار.
نووری کەریم، خاوەنی پێشانگایەکی فرۆشتنی موبەڕیدەی ئێرانی لە شاری #هەولێر# کە بریکاری مارکەی گوڵدنی ئێرانییە، موبەڕیدە بە قەبارەی 2 تاوەکو 6.5 هاوردە دەکات، دەڵێت لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و شاری هەولێر بەتایبەت خواستێکی زۆر لەسەر موبەڕیدە هەیە، بۆ نموونە تەنیا من لە هەردوو پێشانگاکەم ئەمساڵ نزیکەی 10 هەزار موبەڕیدەم بەجوملە و تاک فرۆشتووە، بەدەیان پێشەنگا و بازرگانی هاوشێوەی منیش لە هەولێر هەن، بۆیە پێشبینی دەکەم ئەمساڵ تەنیا لە هەولێر نزیکەی 100 هەزار موبەڕیدە بەتایبەت لە هەردوو قەبارەی 2.5 و 4.5 فرۆشرابێت.
نوری کەریم هەروەها گوتی :ئەمساڵ خواستێکی زۆریش لەسەر موبەڕیدەی پلاستیک هەبوو، پێشبینی دەکەم کۆمپانیا و پێشەنگاکان بە تەنیا لە هەولێر ئەمساڵ نزیکەی 75 هەزار موبەڕیدەی پلاستیکیان فرۆشتبێت.
نووری دەڵێت خەڵکی کوردستان بەگشتی و هەولێر بەتایبەتی زیاتر خواستیان لەسەر موبەڕیدەی کواڵیتی بەرزە، بۆیە زۆربەی ئەو موبەڕیدە کواڵیتی نزمانەی بازرگانان هاوردەیان کردوون بۆ شاری مووسڵ هەناردە کراون، ئەوانە نرخیان بە جوملە لە نێوان 60 تاوەکو 70 دۆلاردایە.
جگە لە موبەڕیدەی ئاسن، ماوەی چەند ساڵێکە لە هەرێمی کوردستان خواست لەسەر موبەڕیدەی پلاستیکیش زیاد بووە کە بەشێکیان لە چین و ئێرانەوە هاوردە دەکرێن، چەند کارگەیەکیش لە هەرێمی کوردستان بۆ پێکەوانانی ئەو جۆرە موبەڕیدانە دامەزراون.
کەریم ڕەسول، کارگەیەکی بۆ دروستکردنی موبەڕیدەی پلاستیک لە هەولێر دامەزراندووە، ئەمساڵ 21 هەزار موبەڕیدەی بە سێ ناو و مارکەی جیا خستووەتە بازاڕەوە. ئەو دەڵێت: ماوەی دوو ساڵە خواستێکی زۆر لەسەر موبەڕیدەی پلاستیک زۆر بووە، ساڵانە لە هەرێمی کوردستان 150 تاوەکو 200 هەزار موبەڕیدەی پلاستیک دەفرۆشرێت کە نرخی جوملەیان بەگوێرەی قەبارە و کواڵیتی لە 100 دۆلارەوە دەگاتە 250 دۆلار.
لە هەرێمی کوردستان تەنیا یەک کارگەی بەرهەمهێنانی موبەڕیدەی ئاسن هەیە، ئەویش بەهۆی لێشاوی موبەڕیدەی ئێرانی و دابەزینی بەهای تومەن، خەریکە دابخرێ‌. کارگەکە جگە لە ژمارەیەک موبەڕیدەی ساڵی ڕابردوو، هیچ موبەڕیدەیەکی تازەی دروست نەکردووە، ئەمە لەکاتێکدایە پێش شەڕی #داعش# ساڵانە 7 هەزار موبەڕیدەی دەخستە بازاڕەوە.
عادل محەممەد، خاوەنی کارگەی سوپەر ئەلیکترۆنیک بۆ دروستکردنی موبەڕیدەی ئاسن لە ناوچەی چیمەنی نزیک شاری #کەرکووک#، دەڵێت: ئەمساڵ بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی پلێت و هەرزانیی نرخی موبەڕیدەی ئێرانی کە هۆیەکەی دابەزینی نرخی تومەنە، هیچ موبەڕیدەیەکمان دروست نەکرد، تەنیا 250 موبەڕیدەی ساڵی ڕابردوومان مابوو خستمانە بازاڕ.
عادل موبەڕیدەکانی بە جوملە بە 155 دۆلار لە بازاڕ دەفرۆشت، بەڵام هەمان موبەڕیدە کە ئێران دروستی دەکات، بەهۆی دابەزینی بەهای تومەنەوە لە کوردستان بە 65 دۆلار دەفرۆشرێ‌، بۆیە عادل ناچار بوو بەرهەمهێنان لە کارگەکەی ڕابگرێ‌.
$سووریا موبەڕیدە لە کوردستان دەکڕێ‌$
خاوەنی کارگەیەکی دروستکردنی موبەڕیدەی پلاستیکی لە هەولێر دەڵێت: بەشێک لە بەرهەمی کارگەکەمان هەناردەی سووریا کردووە، لە بەغداش خواست لەسەر مارکەکانی ئێمە هەیە، بەڵام بەهۆی وەرگرتنی گومرگ، تێچووەکەی زۆر دەبێ‌ و ناتوانین لە نرخدا کێبڕکێ مارکەی چینی و ئێرانی بکەین.
گوتیشی :بیرمان لە دروستکردنی موبەڕیدەی ئاسنیش کردووەتەوە، بەڵام لە نرخدا ناتوانین کێبڕکێ لەگەڵ کارگەکانی ئێران بکەین، بۆیە وازمان لە بیرۆکەی دروستکردنی هێنا.[1]
#30-07-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,419 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 30-07-2018
بابەتێن پەیوەستکری: 2
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 30-07-2018 (7 سال)
جوڕێ ئامار و ڕاپرسیا: ژینگە
جوڕێ ئامار و ڕاپرسیا: ئاڤاکرن
جوڕێ ئامار و ڕاپرسیا: ئابووری
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 30-07-2018 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 30-07-2018 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 4,419 جار هاتیە دیتن
QR Code
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.149 KB 30-07-2018 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.734 چرکە!