ساڵی 1979 لە زیندانی موسڵ فەرمانی هەڵواسینی هەبوو. کاتێ سەدام بوو بە سەرۆک کۆمار لەگەڵ زیندانیەکانی تر بە فەرمانی لێبوردنی گشتی بەربوون، دوایی ئەوە ئەم ڕووی لەچیا کردوو بووە پێشمەرگە. پێشمەرگەیەکی ئازاو مرۆڤێکی بوێرو نیشتیمانی وخۆراگر و بەهیمەت، دوا جار جێگری کەرت بوو لە کەرتی 4ی جەباری، #تیپی 57ی سەگرمە# جێگری پیاوە ئەفسانەیەکەی کورد مامە ڕیشە، سەد مخابن بەداخەوە ساڵی 1983 لە شەڕێکی قارەمانانەدا لەگرتنی سەنگاودا گەشمردە بوو.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,555 جار هاتیە دیتن