$باکووری کوردستان$
- لە شاری #باتمان# بە درووشمی قودس هی ئیسلامە گردبوونەوەیەکی جەماوەری بۆ پشتگیریکردن لە گەلی فەلەستین و سەرکۆنەکردنی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەڤیڤەوە بۆ قودس بەڕێوەچوو. گردبوونەوەکە لەلایەن ڕێکخستنەکانی پارتی دۆزی ئازاد ناسراو بە هوداپار لە ستادیۆمی 16ی مایس لە ناوەندی شاری باتمان ڕێکخرا.[4]
- دادگای تورکیا ئازادکردنی #سەڵاحەدین دەمیرتاش# هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#) و کاندیدی ئەو پارتەی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕەتکردەوە.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کۆڵبەرێکی کورد، بە ناوی ڕامین سنجی خەڵکی بەشی نازلووی شاری #ورمێ#، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، لە سنووری ناوچەی #تەرگەوەڕ#، بریندار کرا.[6]
- دامەزراوەی فەرهەنگی و هونەری زیرەک، لە پارکی حەسەن زیرەک، لەسەر گڵکۆی #قالەمەڕە#، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵک، هونەرمەندان، شاعێران، نووسەران، بە یادی شمشاڵژەنی کوردستان (قالەمەڕە)، ڕێوڕەسمێکیان بەڕێوە برد.[6]
- لە میانەی سەردانێکیدا بۆ شاری #کرماشان#، وەزیری ڕۆشنبیریی ئێران، فەرمانێکی تایبەتی دەرکرد و بە فەرمی ڕایگەیاند فەرمانبەرە کوردەکانی ئێران دەتوانن بە جلوبەرگی کوردییەوە بچنە شوێنی کارەکانیان لە دامودەزگا و ناوەندە حکومیەکانیشدا. [3]
$باشووری کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/147938/0006.JPG=KTML_Photo_Alt=لە شارەدێی خەلیفان لافاو دروستبوو=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/147938/0006.JPG=KTML_Photo_End=
- لەسەر سکاڵای یەکێک لە کارمەندانی ئاسایشی #هەولێر# و بەتۆمەتی ناوزڕاندنی، ئەمڕۆ، #شایان عەسکەری#، یەکێک لە بەشداربووانی خۆپیشاندانەکەی دوو مانگی ڕابردووی هەولێر لە دادگای ناوچەی هەولێر وتەی لێوەرگیرا، بەڵام دادگاییکردنەکەی دواخرا.[3]
- سەندیکای پزیشکانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ڕێگەنادەن کاری پزیشکی و مافەکانی پزیشکان پێشلبکرێت، دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤیش دەڵێت دکتۆرە شایان بۆ مافی خۆی چوەتەسەر شەقام و مەبەستی ناوزڕاندنی کەس نەبووە.[3]
- بەپێی ئاژانسی فوراتنیوز، کاتژمێر 03:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ، گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل-#هەپەگە# و یەکینەکانی ژنی ئازاد-یەژاستار، لە چەند قۆڵێکەوە چالاکییان دژی سوپای تورک لە گردی لێلکان-ی ناوچەی برادۆست ئەنجامدا. فوراتنیوز ڕایگەیاندووە، کە لەو چالاکییانەی گەریلادا، ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورک کوژراون.[5]
- کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق 21ی ئایاری 2018 ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی ئەنجامی سکاڵاکان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەگشتی هەزار و 436 سکاڵا لە دەنگدانی تایبەت، گشتیی و دەرەوە لەسەر سندووقەکانی دەنگدان تۆمارکراون، بەهۆشیانەوە دەنگەکانی 103 وێستگە هەڵوەشێندراونەتەوە.[4]
- ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلێکی بارانبارین دەڤەری سۆرانی گرتەوە و لە ئەنجامدا لە شارەدێی #خەلیفان# لافاو دروستبوو، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆرانیش دەڵێت لافاوەکە هیچ زیانی گیانی بەدواوە نەبووە.[3]
- لە ڕاگەیێندراوێکدا پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەئەنجامی شەڕی نێوان دوو دراوسێدا لە شارۆچکەی #سەید سادق# دوو کەس کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، کە سەرجەمیان لە هەر دوو لایەنی شەڕەکە بوون.[4]
- دوای ئەوەی #مەسروور بارزانی#، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان نامەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی مایک پۆمپیۆ، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کرد، لە وەڵامی نامەکەدا مایک پۆمپیۆ وێڕای سوپاس و ئاواتەخوازی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان، پابەندبوونی وڵاتەکەی بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانانی دووپاتکردەوە.[4]
- پێنج لایەنی سیاسی هەرێم بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان چەندین داواکاری ئاڕاستەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێم دەکەن و داوادەکەن کار بە سندوقی زیرەکی ئەلیکترۆنی نەکرێت و تۆماری دەنگدەرانیش پاکبکرێتەوە.[3]
- بەغدا بڕی 317 ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردووە و بەرپرسێکی حکومیش دەڵێت دەستدەکرێت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی سێی فەرمانبەران.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە شاری #قامیشلۆ#، 3 ڕۆژ پرسە بۆ #عادل موڕاد# دانرا.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- چەند پەرلەمانتارێکی ئیسڕائیل یاداشتێک لەبارەی دروستکردنی دەوڵەتی کوردی لە سوریا و عێراق و تورکیا دەدەنە پەرلەمانی وڵاتەکەیان و تاوتوێی شێوازی یارمەتی ئیسڕائیل بۆ دروستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆی کورد دەکەن.[3]
- لە شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا تەقینەوەیەک لە بنکەیەکی سەربازیی ئێرانیدا ڕوویدا.[1]
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ستراتیژی کارکردنی وڵاتەکەی بەرامبەر کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕاگەیاند و دەڵێت ئێران دەستی لەناو زۆر وڵاتی ناوچەکە هەیە و بووەتە کێشەیەکی گەورە و چیتر ڕێگای پێنادەین پەلی زیاتر بهاوێت.[3]
- حەسەن ڕووحانی، سەرۆککۆماری ئێران وەڵامی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە و دەڵێت تۆ چیت کە دەتەوێت لەجیاتی ئێران و جیهان بڕیاربدەیت.[4]