جەماوەری تێکۆشەری کوردستان !
دوستان و هاورێیان و ئازیزانمان لە هەر کوێ ئەم جیهانەدا دەژین، ئەمڕۆ وەکیلی ڕامین حسێن پەناهی حوکمی ئیجرا بوونی لە سێدارەدانی ڕامینی بە دەست گەیشتووە و ناوبراویش ئەم حوکمەی بە ڕامین ڕاگەیاندووە، وەک بڕیار بوو ماوەی پێشوو ڕامین کە گواسترابوەوە بۆ ژووری تاکە کەسی بە مەبەستی لە سێدارەدان، بەڵام بە هۆی فشارە نێو نەتەوەیی و هەرێمی و ناوخۆییەکان ئەم حوکمە دواخرا بۆ کاتێکیتر، بەرێزان هەر ئەمڕۆ بە شێوەیەکی فەرمی ئەم حوکمە بە وەکیل و بە ڕامینیش ڕاگەیاندراوە، ئەمە بەو مانایەیە کە هەر ئان و ساتێک مومکینە ڕامین لە سێدارە بدەن، بۆیە لێرەدا داوا لە سەر جەم کۆمەڵگای کوردی بە گشتی و بە تایبەتی هەموو تێکۆشەرێکی کورد و هەموو ئینسانێکی ئازادیخواز و مرۆڤدوستێک لە سەرتا سەری جیهان دەکەین لەم ڕۆژانەدا کات و ساتی زۆرتر تەرخان بکەن بۆ ئەوەی بە هەموومانەوە هەڵمەتێکی گشتی نەتەوەیی و ئینسانی لە سەرتاسەری جیهان ڕێک بخەین بە مەبەستی پێشگرتن بە حوکمی لە سێدارەدانی ڕامین حسێن پەناهی، لەم بارەیەوە هاوکاری و هاودەنگی و بەهاناوە هاتنتان بەڵگەیەکی زێڕینی مێژووی گەلەکەمانە کە ئێمە وەکوو بنەماڵەی حوسین پەناهی قەد فەرامووشی ناکەین و دەستی هەمووتان بە گەرمی دەگوشین.
بنەماڵەی حوسەین پەناهی
#17-05-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,359 جار هاتیە دیتن