وەرگێڕانی: کۆمەڵێک نووسەر
لە بڵاوکراوەکانی #دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە#
ساڵی: 2015
وەرگێڕانی: مستەفا زاهیدی
ئەم بەرهەمە کە بەناوی ئاشنا بوون بە کامۆ چاپ بووە، لە راستییدا کتێبێکە بە ناوی “چوار نامە بۆ هاوڕێیەکی ئەڵمانی” و وتاری نۆبڵی ئەلبێر کامۆ و چەند وتارێکیتر دەگرێتە خۆ دەربارەی ژیان و بەرهەمەکانی کامۆ.
لە راستییدا من نەمدەویست ئەم کتێبە بەو ناوەی کە چاپ بووە، چاپ و بڵاو بێتەوە، بەڵام دەزگای ئایدیا بۆ گونجاندن لەگەڵ پرۆژەی خۆیان بەو ناوەوە چاپیان کردووەو بۆ گۆڕێنی ناوی بەرهەمەکەش پرسیان پێ نەکردووم.
لەم نامانەدا دوو بۆچوونی زۆرجیاواز باسیان لێدەکرێت. ھەروەھا بابەتی سەرەکی ئەم نامانە باسکردنە لە جەنگ. جەنگی دوووڵاتی ئەڵمانیا وفەرانسە. رووبەڕوو بوونەوەی دوو ئایدیا وبۆچوونیجیاواز دەبینین لەم نامانەدا بەرامبەر بەجەنگ، بەرامبەر بەوڵات، بەرامبەر بەگەورەیی وخۆشەویستی وڵات و… . بەشێوەیەکی (خود) و (ئەویتر) لەم نامانەدا بەزەقی دیارە،رەنگە بەوەشبێت کە ھۆکارێکی سەرەکی جەنگ، درووستبوونی ھەمان خودو ئەویترە. لێرەدا نامەی یەکەمی کامۆ بۆ ھاوڕێکەی بڵاو دەبێتەوە. نامەی یەکەم لەژمارەی 2یRevue Libre دا،ساڵی 1943 چاپ ءبڵاو بۆتەوە. نامەی دووھەم لە ژمارە سێی بڵاوکراوەی Cahiers de la Liberation چاپ و بڵاو بۆتەوە. نامەی سێھەم و چوارەم دوای کۆتایی ھاتنی لە Revue Libre بڵاو بۆتەوە.
لەراستییدا کامۆ لەم ناماندا باس لە دوو ئایدیا دەکات “ئایدیای داگیرکەر” بە نوێنەرایەتی “ئەڵمانیا” و ئایدیای بەرگریکار(فەرانسە). باس لەدوو خەونی جیاواز دەکات، ئەو خەونەی کە بیر لە گشتگیر بوون دەکاتەوەو ئەیھەوێت پرەنسیپی خوازراوی خۆی بە زەبری گووللە بەسەر ئەورووپادا داسەپێنێت. ئایدیایەکیتر کە ئاشتی و پێکەوە ژیانی مەبەستەو لەھەمانکاتدا ئامادە نییە ملکەچی پرەنسیپی خوازراوی ئەڵمانیا بێت. کامۆ بەردەوام لەم نامانەدا باس لە مەترسی سیاسەتی شەڕخوازی دەکات و ئەوەی کە کلتووری جەنگخوازی دەتوانێت دوای خۆی چی بەجێ بێڵێت بە وێنا دەکێشێت. [1]
خواندن و دانلۆدکرنا پەرتووکا: ئاشنابوون بە ئەلبێر کامۆ - بەرگی 3
1,083 جارا هاتیە دابەزاندن
داخوازێ ژ نڤێسەر ، وەرگێر و دەزگەهێن بەلاڤکرنێ دکەین ئەگەر بو هەوە باش نینە پەرتوکا هەوە ل ڤێرێ بیت ، دخوازین مە ئاگەهدار بکەن.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,198 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!