کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  584,530
وێنە
  123,854
پەرتوک PDF
  22,075
فایلێن پەیوەندیدار
  125,491
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,177
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
58
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
629
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,388
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
863
شەهیدان 
2,667
کۆمکوژی 
7,085
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
162
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   رێژە 
273,051
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
ساڵانە 500 هەزار موەلیدە دەهێنرێنە کوردستان
پول: ئامار و راپرسیا
کوردیپێدیا، یا بوویە کوردستانا مەزن! ل هەمی ئالیان و دەڤوکێن کوردستانێ ئەرشیڤوان و هەڤکارێن خوە هەنە.
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
ساڵانە 500 هەزار موەلیدە دەهێنرێنە کوردستان
ئامار و راپرسیا

ساڵانە 500 هەزار موەلیدە دەهێنرێنە کوردستان
ئامار و راپرسیا

بەهۆی کەمیی کارەبای نیشتمانی بێهیوابوونی خەڵک لە چاکبوونی، خواست لەسەر کڕینی موەلیدە لە کوردستان زیادی کردووە. بەڕێوەبەری کۆمپانیایەکی هاوردەکردنی موەلیدەی کارەبایی دەڵێت، ساڵانە بازرگانانی کوردستان نزیکەی 500 هەزار موەلیدە هاوردە دەکەن.
ئێستا حەوت وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە کوردستان هەن کە تێکڕای بەرهەمهێنانی ڕۆژانەیان دەگاتە نزیکەی 6000 میگاوات کارەبا، بەڵام بەهۆی گرفتی دابینکردنی سووتەمەنی، ئێستا تەنیا 2600 مێگاوات کارەبا بەرهەمدێنن، ئەمەش گرفتی کەمیی کارەبای لێکەوتووەتەوە و ڕۆژانە تەنیا نۆ کاژێر کارەبای نیشتمانی هەیە، بۆیە بەشێک لە هاووڵاتیان پەنایان بۆ کڕینی موەلیدە بردووە.
ئەردەوان موحسین مەموندی، خاوەنی پێشەنگای ئەردەوان بۆ فرۆشتنی موەلیدەی کارەبایی لە شاری هەولێر، دەڵێت: بەهۆی کەمیی کارەبای نیشتمانی، خواستێکی باش لەسەر کڕینی موەلیدە هەیە، ساڵانە نزیکەی 2500 تاوەکو 3000 موەلیدە دەفرۆشم.
ئەردەوان موەلیدە لە ئیمارات و چینەوە هاوردە دەکات و بەشێکیشی لە کۆمپانیاکان دەکڕێتەوە، دەڵێت زۆرترین خواست لەسەر موەلیدە لە مانگی ڕەمەزان، هەروەها ناوەڕاستی زستان و هاویندایە، چونکە لەم کاتانەدا بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا، کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی کەم دەبنەوە و نرخی کارەبای موەلیدەی ئەهلی زیاد دەکات.
ئەردەوان مەموندی هەروەها دەڵێت: زۆرتر خواست لەسەر موەلیدەی دوو تاوەکو شەش کەیڤییە کە نرخیان بەگوێرەی کواڵیتی و تایبەتمەندییان دەگۆڕێت. بەشێوەیەکی گشتی نرخیان لەنێوان 120 تاوەکو 650 دۆلاردایە، ئەگەر مارکەش بێت دەگاتە 900 دۆلار.
بۆ ڕاکێشانی سەرنجی کڕیار هەر کۆمپانیایەک چەند مارکەیەکی بەقەبارە و تایبەتمەندیی جیاواز خستووەتە بازاڕەوە، بۆیە بەسەتان جۆر و ناوی جیاوازی موەلیدە لە بازاڕ بەرچاو دەکەون، تەنانەت پێشەنگا بچووکەکانیش مارکەی تایبەت بەخۆیان هەیە.
ئەردەوان مەموندی دەڵێت: زۆربەی ئەو موەلیدانەی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێن چینین، کارگەکانی چین بەپێی داواکاریی بازرگان، جۆر و ناو و تایبەتمەندی موەلیدەکە دروست دەکەن، بۆیە بە سەتان جۆری موەلیدە لەبازاڕدا هەن، بۆ نموونە من هەشت مارکەی جیاواز دەفرۆشم، دوو لە مارکەکان تایبەت بەخۆمن و لە ئیماراتەوە هاوردەیان دەکەم.
لە هەرێمی کوردستان ژمارەیەک کۆمپانیای تایبەت بەهاوردەکردنی موەلیدە هەن، هەندێکیشیان بریکاری کۆمپانیای وڵاتانی دیکەن. کۆمپانیای تەقلە کۆمپانیایەکی لوبنانییە، لقی لە هەولێر و سلێمانی هەیە، ساڵانە بە هەزاران موەلیدە لە چین و لوبنانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئاری نەسرەددین، بەڕێوەبەری فرۆشتن لەو کۆمپانیایە دەڵێت: کۆمپانیاکەمان چەند مارکەیەکی تایبەت بەخۆی هەیە و بریکاری چەند مارکەیەکی جیهانیشە، هەموو جۆرە قەبارەیەکی موەلیدەمان بەتایبەتمەندیی جیاواز هەیە، لە یەک کەیڤییەوە دەستپێدەکات تا دەگاتە 2000 کەیڤی، بەڵام زۆرترین خواست لەسەر موەلیدەی بچووکی یەک تاوەکو شەش کەیڤییە کە نرخیان لەنێوان 120 تاوەکو 900 دۆلارە.
بە گوتەی ئاری: ساڵانە نزیکەی یەک ملیۆن موەلیدە هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێ، کە 60%یان موەلیدەی بچووکن، قەبارەیان لە نێوان یەک تاوەکو 6.5 کەیڤیدایە.
ئێستا لە زۆر شوێن چەند ماڵێک ڕێکدەکەون و موەلیدەیەکی 30 – 80 کەیڤی دەکڕن و پێکەوە خەرجییەکەی دابین دەکەن، بۆیە ئێستا خواست لەسەر ئەو جۆرە موەلیدانەش هەیە.
سەبارەت بە فرۆشی کۆمپانیاکەیان، ئاری گوتی: بەراورد بەپێش قەیران فرۆشی موەلیدە کەمی کردووە، بەڵام هێشتا باشە، بۆ نموونە فرۆشی ساڵی ڕابردووی موەلیدەی بچووک نزیکەی 300 هەزار موەلیدە بووە، بۆیە دەتوانم بڵێم ساڵانە لانیکەم 500 هەزار موەلیدە هاوردەی کوردستان دەکرێ.
لە کوردستان جگە لە وێستگە کارۆئاوییەکان، زۆرتر سوود لە سووتەمەنی وەردەگیرێ بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا ئەگەرچی لە دنیادا سەرچاوەی جۆراوجۆر هەن بۆ دابینکردنی وزە.
حەمەئەمین هەورامی، ڕاوێژکار لە وەزارەتی کارەبا دەڵێت پێشتر بۆ دەستکەوتنی کارەبا، ڕۆژانە 11 ملیۆن لتر گازوایل بۆ وێستگەکان دابین دەکرا و خەرجییەکی زۆر لەسەر حکومەت دەکەوت، بەڵام ئێستا کارپێکردنی وێستگەکانمان بۆ گازی سروشتی گۆڕیوە، ڕۆژانە بۆ بەرهەمهێنانی ئەو 2600 مێگاواتە، نزیکەی نیو ملیۆن لیتر گازوایل و 420 ملیۆن پێ سێجا گازی سروشتی بۆ وێستگەکان دابین دەکەین.
بەپێی ئاماری وەزارەتی کارەبا، زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار بەشداربووی کارەبا لە هەرێمی کوردستان هەن، ساڵانەش بەتێکڕا نزیکەی 100 هەزار بەشداربوو زیاد دەکات.
لەسایەی کەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانیدا، موەلیدە ئەهلییەکان بوونەتە سەرچاوەی دابینکردنی کارەبا و لە زۆربەی گەڕەکەکان زیاتر لە چەند موەلیدەیەک دانراون، موەلیدەکان جگە لە پیسکردنی ژینگەی شار، بەهۆی ناڕێکیی ڕاکێشانی وایەر بۆ گواستنەوەی کارەبا بۆ ماڵان، سیمای شاریشیان ناشیرین کردووە.
حەمەئەمین هەورامی دەڵێت ئێمە لەگەڵ سیستەمی موەلیدە نین، چونکە خەرجیی زۆرە و ناتوانرێت وەک جێگرەوەی کارەبای نیشتمانی بەکاربێت تەنیا لە حاڵەتی لەناکاو نەبێت، بەڵام لەم کاتە ناتوانین گوشار بخەینە سەر خاوەن موەلیدەکان، چونکە گوزەرانی هەزاران خێزانیان لەسەرە، هەر کات توانیمان کاتی کارەبای نیشتمانی بۆ زیاتر لە 20 کاژێر بەرز بکەینەوە، خەڵک خۆیان واز لە موەلیدە دەهێنن.
93%ی هاووڵاتیان پارەی کارەبا نادەن
حەمەئەمین هەورامی، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دەڵێت: تەنیا 7%ی خەڵک پابەندن بە دانی پارەی کارەبای نیشتمانی. بۆیە ئێستا لە هەوڵی ئەوەدان بۆ کۆکردنەوەی پارەی کارەبا سوود لە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت وەربگرن لەهەموو جیهاندا ئەوە بەسەرچووە حکومەت لە دەرگای ماڵان بدات، بۆ پارەی کارەبا.[1]
#01-03-2018#
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,119 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 01-03-2018
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 01-03-2018 (7 سال)
جوڕێ ئامار و ڕاپرسیا: سەرپێچی
جوڕێ ئامار و ڕاپرسیا: ژینگە
جوڕێ ئامار و ڕاپرسیا: ئاڤاکرن
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 93%
93%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( سەریاس ئە‌حمەد ) ل: 01-03-2018 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 01-03-2018 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 01-03-2018 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 3,119 جار هاتیە دیتن
QR Code
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.187 چرکە!