پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,902
وێنە 106,237
پەرتوک PDF 19,341
فایلێن پەیوەندیدار 97,356
ڤیدیۆ 1,397
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
وتاری دەست لە کارکێشانەوەی سەرۆکی پەرلەمان، د. یوسف محەمەد سادق
مێگا-داتایا کوردیپێدیا، یارمەتیدەرەکە باشە ژبو بڕیارێن جڤاکی، سیاسی و نەتەویی.. داتا بڕیارێ ددەت!
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
وتاری دەست لە کارکێشانەوەی سەرۆکی پەرلەمان، د. یوسف محەمەد سادق
بەلگەنامە

وتاری دەست لە کارکێشانەوەی سەرۆکی پەرلەمان، د. یوسف محەمەد سادق
بەلگەنامە

کۆتایی قۆناغێک
وتاری دەست لە کارکێشانەوەی سەرۆکی پەرلەمان.
د. #یوسف محەمەد سادق#
26-12-2017
هاونیشتیمانیانی ئازیز
لای هەموتان ئاشکرایە کە ئێستا کوردستان لە دۆخێکی ئێجگار سەختدایدایە. خەڵکی ژیانێکی سەخت و پڕ لە ناخۆشی دەژین.. ئەرکی دەسەڵاتی سیاسیە کە ژیانێکی باش دابینبکات، نەک خۆی ببێتە سەرچاوەی سەختکردنی ژیانی خەڵک. تەنانەت ئەمڕۆ دەسەڵاتی سیاسیی کوردستان بە ئاراستەی دژایەتیی خەڵکدا دەڕوات. ئەم ئاراستەیە دەبێت ڕێگری لێبکرێت نەک پشتیوانی.
ئامانجی ئێمە لەیەکەم ڕۆژی وەرگرتنی شەرەفی سەرۆکایەتیی پەرلەمانەوە هەتا ئەمڕۆ ئەوە بووە کە چۆن وابکەین دەسەڵات لە خەڵکەوە بێت و بۆ خەڵک بێت. ئەمڕۆ کەبڕیاری دەست لەکارکێشانەوەمان دەدەین لە پێناوی هەمان ئامانجدایەو پەیمانیش دەدەین کە لە داهاتووشدا لەسەر هەمان ئامانج و ڕێگا بەردەوام دەبین.
شاراوە نیە کە ماوەی ئەم خولەی پەرلەمان ڕێک دابەشبوو بەسەر دوو قۆناغدا، قۆناغێکیان دەکرێت بوترێت ئاسایی، بەڵام قۆناغی کۆتایی نائاسایی لەهەموو ڕویەکەوە. دەتوانین هەروەها بە قۆناغی پێش کودەتا و پاش کودەتا ناویبنیین. کودەتا بە مانای بەکارهێنانی هیزە بۆ گەیشتن بە ئامانجی سیاسیی ناشەرعی، ئەمڕۆ هەمان بەکارهێنانی هێز دەبینین بۆ هەمان ئامانجی ناشەرعی. بەداخەوە وەها دەردەکەوێت دەسەڵاتدارانی ئەمڕۆی کوردستان بەهیچ شێویەک سڵناکەنەوە لە پەنابردن بۆ چەک و تۆقاندن و توندوتیژی بۆ مانەوەی خۆیان.
هەر دەسەڵاتێکی سیاسی تەندروست لە دونیادا، دەبێت ملکەچ بێت لەئاست خواستەکانی خەڵکدا و مکوڕ بێت لەسەر خواستەکانی لە بەرامبەر نەیارەکانی گەلەکەی. بەڵام وادیارە دەسەڵاتی کوردی بە تەواوی بە پێچەوانەوەیە: ملکەچ بۆ ئەوانی ترو سەرسەخت و توندوتیژ بەرامبەر خەڵکی سیڤیلی کوردستان، ڕێک وەک پەندە کوردیەکە: (شێری ماڵەوە و ڕێویی دەرەوە).
کودەتا بەسەر پەرلەماندا سەرەتای دیاردەی گوێ پێنەدان و بێباکی بوو بۆ هەر بەهایەکی سەردەم و خواستی خەڵکی ویاسا و شەرعیەت. پاشان سەرکێشیی ڕیفراندۆمیشی بەدوادا هات، کە درێژەپێدانی هەمان ڕەفتار و ئەخلاق و ئاگایی بوو. ئەمڕۆش، سوربوون لەسەر درێژەدان بە حکومڕانییەکی شکستخواردوی دژەخەڵک قۆناغی سێیەمی ئەم ڕەفتارە سیاسییەیە.
خەڵک، کوردستانیان خۆشدەوێت، لەپێناویدا دەمرن، برسێتی و ئازار دەچێژن، دان بەخۆیاندا دەگرن. بەڵام دەسەڵاتداران ئەوە بەخەڵکی کوردستان ڕەوانابینن کە بەشێک بن لەخاوەندارێتیی کوردستان. ئەمە تەنها لەرێگای سیستەمێکی سیاسیەوە دێتە دی کە دابەشکردنێکی دادپەروەرانە بۆ دەرفەت و سامان و کارو پلەو پایە دێنێتە ئاراوە. ئەمڕۆ لە بری دابەشکردنێکی دادپەروەرانە ئێمە قۆرخکاریی سیاسی وئابوری و خاک وسامان و هەموو بوارەکانمان هەیە.
بەڕێزان،
هەرێمی کوردستان پێکهاتوە لە هێز و پارتی سیاسی و دیدی جیاواز، هەموو ئەم دید و پێکهاتە سیاسییە جیاوازانەش بەشێکی سروشتی و گرنگن لە پێکهاتەی کۆمەڵگەی کوردستانی. تەنها چوارچیوەیەکیش کە بتوانرێ لە ناویدا ئەم جیاوازیانە بپارێزرێت پەرلەمانە، کە تیایدا ئەم جیاوازیانە ببن بە سەرچاوەی هێز بۆ کۆمەڵگەی کوردستان.
بە درێژایی ئەو کاتەی کە تیایدا ئێمە ئەرکی سەرۆکایەتی پەرلەمانمان کەوتبووە سەر شان،کڕۆکی ئامانجی ئێمە سیستمی پەرلەمانیی تەندروست و پەرلەمانێکی چالاک بوو وە هەر چیێکیشمان پێکرابێ بەبێ درێغی ئەنجامماندا لە پێناو گەیشتن بەم ئامانجە. بە پێچەوانەشەوە، پەرلەمانێکی لاواز و پاشکۆ و ناکاریگەر، دیاردەیەکی ترسناکە بۆ ژیانی سیاسیی ئێمە و نوێنەرایەتی کردنی خەڵک و پێگەی خەڵک لەناو کایەی سیاسیدا. هەر لەبەر ئەوەش پەرلەمانێکی پاشکۆ و بێ کاریگەری هیچ کاتێک بژاردەی ئێمە نەبووە و، وەکو کاری پەرلەمانیش بۆ ئێمە قەبوڵکراو نەبووە.
باوەڕ و پەیامی نەگۆڕی ئێمە بەردەوام ئەوە بووە کە پەرلەمان ئەو سیستم و جێگایەیە کە هەمووان بە هەموو جیاوازیەکانیانەوە دەتوانن تیایدا ئامادەبن و لەگەڵ یەکتردا لە پێناو گەیشتن بە بەرژەوەندیی هاوبەش گفتوگۆ بکەن، گوێ لە
یەکتر بگرن و ڕێز لە بۆچوونی یەکتری بگرن. بۆیە بۆ کۆمەڵگەیەکی وەک کۆمەڵگەی ئێمە، کە هێشتا لە سەرەتاکانی بونیادنانی سیستەمدایە، پەرلەمان گرنگترین دەزگایە.
هەر لەسەر ئەم باوەڕەش، پەرلەمان بەدیلی حوکمی شەخسە، بەدیلی حوکمی دەستەبژێرێکی بەرتەسکە وە هەروەها پەرلەمان مۆدێلی حوکمی یاسا و سەروەریی یاسایە.
کوردستانیانی ئازیز،
ئێمە لە دوو ساڵی یەکەمی خولی چوارەم، بەم دیدەوە کارمان کرد. بە هاوکاریی پەرلەمانتاران هەوڵماندا پەرلەمان بگەڕێنینەوە شوێن و ڕێچکە ڕاستەقینەکەی خۆی، کە پێگەی نوێنەرایەتی کردنی خەڵک و، بەرگری کردنە لە ماف و بەرژەوەندیەکانیان لە بەرامبەر دەسەڵاتی ئەمری واقیع لە کوردستان. پێکەوە لە دەستەی سەرۆکایەتی بەتایبەت لەگەڵ بەڕێز فەخرەدین قادر سکرتێری پێشوی پەرلەمان و هاوئاهەنگ لەگەڵ بەشێکی زۆری فراکسیۆن و پەرلەمانتاران، کارمان کرد بۆ سەروەریی یاسا و وەستانەوە دژ بە گەندەڵی و، ڕاشکاوانەش خستنە ژێر پرسیاری دەسەڵاتی جێبەجێکار لە کوردستان. لەو ماوەیەدا سەرەڕای کەمیی ئەو یاسایانەی دەرچوێندراون، بەڵام ئەمانە یاساگەلێکی چۆنایەتی و گرنگ بوون. هەوڵماندا لە ویژدانی نەتەوەیی گەلەکەمان و ئازار
و کێشە و خۆشیەکانی نزیک بین. شەنگال و کۆبانێ گەواهی ئەم ڕاستیەن. دەرگای پەرلەمانمان کردەوە بە ڕوی کوردانی هەر چوار پارچە و ڕەوەندی کوردستانی و ئەو هێزە سیاسیانەی نوێنەرایەتییان دەکەن. لەو ماوەیەدا پەرلەمان دەستیبرد بۆ کۆمەڵێک مەسەلەی گرنگ و هەستیار کە پیشتر دەستبردن بۆیان ئەستەم بوو، بەڵکو تەنانەت مومکینیش نەبوو. نەچوینە ژێر باری هیچ فشار و ئیرادەیەکی نایاسایی بۆ بەلاڕێدابردنی کاری پەرلەمانی. هەر بۆیەش پەرلەمان پەکخرا. لەم بارەیەوە قسە زۆرە بۆ کردن، کە دەکرێ لە دەرفەتی تردا بکرێن.
بەڕێزان،
پاش کودەتاش بەسەر پەرلەماندا لە 12ی ئۆکتۆبەری 2015، هەوڵی سەرەکیمان دیسان بۆ ئەوەبوو کە چۆن پەرلەمان، وەک دەزگایەک و وەک قەزیەیەکی هەرە گرنگ لە سیستمی دیموکراتیدا، پەراوێزنەخرێت و بێ بەهاو بێ نرخ نەکرێت. لەم پێناوەشدا بەردەوام بووین لە کاری پەیوەندی دروستکردن، لە کاری دیپلۆماسی و لە خەباتی دروستکردنی دۆست و تۆڕی بەرفراوان لە پێناو ناساندنی پرسی پەرلەمان و پرسی سیستمی دیمۆکراتی ڕاستەقینە.
لە دوو ساڵی ڕابردودا بەبێ حەسانەوە خەمی پەرلەمان و خەمەکانی تری گەلەکەمان وەک جێنۆسایدی خوشک و برایانی ئێزیدیمان لە گەڵ خۆماندا هەڵگرت بۆ زۆر شوێنی دونیا، بە تایبەتی وڵاتانی ئەوروپای ڕۆژئاوا. زۆر خەڵکی دیموکراتخواز و مافدۆست لە دونیادا هاوڕا و هاوخەممان بوون لە مەسەلەی پەکخستنی پەرلەمانی کوردستان. بێگومان گەیاندنی ئەم خەم و پەیامەش بە جیهانی دەرەوە، لە سۆنگەی بڕوای قوڵمانەوە بوو کە پەرلەمان ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەرەوپێشبردنی دۆخی سیاسیی کۆمەڵگەی کوردی و جێگیرکردنی سیستمی دامەزراو لەسەر بنەمای ڕەوایەتیی دیمۆکراسی. لێرەدا بە پێویستی دەزانم کە زۆر سوپاسی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەوروپا بکەم کە زۆر هاوکارمان بون لەم هەڵمەتە دیبلۆماسیە چڕەدا.
ئێمە شانازی دەکەین کە پەرلەمانمان کردە چەقی بڕیاری سیاسی لە هەرێمی کوردستان، بەڵام کە پەکیشخرا ئەو کاتە ئەم پەکخستنەمان کردە پرسێکی هەرێمی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی. بە تایبەتی شانازی بەوەشەوە دەکەین کە هەموو هەوڵێکمان دا تا پەرلەمان بکەینە دەزگایەک کە لە ئاستی نێودەوڵەتیدا بوون و ئامادەیی هەبێت، بەشێکیش لەم هەوڵە لە دیپلۆماسیی پەرلەمانی و دیپلۆماسیی خەلک دا خۆی دەبینییەوە. دەنگدانەوەی داخستنی پەرلەمانیش لە ئاستی نێودەوڵەتیدا، بەڵگەی ڕاستی کارکردنی ئێمە بووە.
ئەوە شاردراوە نیە کە پەرلەمان و سیستمی سیاسی لە هەندێک لە وڵاتانی جیهان بە قەیراندا گوزەریان کردووە، زۆر جار لە لایەن ئەوانەی کە لە دەسەڵات و نوێنەرایەتی و دەنگی خەڵک دەترسن ڕێگرییان لێکراوە، بەڵام سەرئەنجام، سەرباری قەیران و کێشە، سەرکەوتن هەر بۆ ئیرادەی خەڵک بوە. ئێمە ئەمرۆ کە بڕیاری دەست لە کارکێشانەوەمان دەدەین، بەڵێن دەدەین لەگەڵ هاوڕێکانمان بە بەردەوامیدان بە خەباتی پەرلەمانی لە ڕێگای بوون بە ئوپۆزسیون. هەر وەک چۆن پێشتریش بڕوامان وابوو کە ئۆپۆزسیون بڕبڕەی پشتی هەموو پەرلەمانێکی شەرعیی سەرکەوتوو و سیستمی دیمۆکراتیی ڕاستەقینەیە، ئێستاش ئەم باوەڕەمان نەگۆڕە.
پەرلەمان ئەمڕۆ بە قۆناغێکی زۆر مەترسیداردا دەڕوات، چونکە پەرلەمان گەڕێنراوەتەوە بۆ ڕۆژگارێک کە هیچ پێگە و ڕۆڵ و کاریگەرییەکی نەبوو و پاشکۆی تاقم و کەس و دەستەبژێر بوو. بەکارخستەوەی پەرلەمان بەم جۆرە، نیشانەیەکی زەقی خواستە بۆ دەستەمۆکردنی پەرلەمان، بۆ کردنی پەرلەمان بە دەزگایەک کە وەک دەزگاکانی سیستەمی دیکتاتۆری کار و چالاکییەکانی بەڕێوە ببات!
لە ڕاستیدا کاراکردنەوەی پەرلەمان بەو شێوەیەی کە کرا، بوە هۆی ئەوەی ئەم دامەزراوەیە بەکارببرێت بۆ تێپەڕاندنی خواستی تاکەکەسی و حیزبیی ڕیفراندۆم، ڕێفراندۆمێک کە بە هەرەسێکی بێ وێنە تەواو بوو. لەگەڵ ئەوەش کە لە دوا ساتەکان، بەر لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، دەرفەتێکی زێڕین و مێژوویی درا بە کورد لە ڕێگای ڕەشنوسی نامەکەی وەزیری دەرەوەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کە بە بڕوای ئێمە دەکرێ بڵێین ئەم نامەیە بەڵگەنامەی سەدە بوو، بەڵام دیسان ئەم دەرفەتە مێژووییەیەش لەدەست درا.
ئێستا دوای هەرەس و کاریسەی 16ی ئۆکتۆبەر و لەدەستدانی، نێوەی خاکی کوردستان و قوڵبوونەوەی قەیران و کێشە ئابووری و سیاسییەکانی هەرێم، هیچ بژاردەیەک لەبەردەم حکومەتی شکستخواردووی هەرێمدا نەماوە جگە لە هەر چی زووترە ڕاگەیاندنی شکستی خۆی و وازهێنان. وەک ئاشکراشە ئەمە ئەمڕۆ بووە بە داخوازیی بەرفراوانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. ئەم پەیامەی خەڵک بە ڕوونی لە ڕۆژانی دواییدا گەیشت لە ڕێگای خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان. ئێمەش لە لای خۆمانەوە وەک سەرۆکی پەرلەمان بە ئەرکی خۆمان زانی کە پشتگیری لەم خۆپیشاندانانە و داوا ڕەواکانیان بکەین، وەک مافێکی ڕەوای خەڵکی کوردستان. هەر لێرەشەوە جارێکی تر سەرەخۆشیی خۆم بۆ کەسوکاری قوربانیانی خۆپیشاندانەکان دەردەبڕم و، بە پێویستی دەزانین سەرجەم دەستگیرکراوانیش ئازاد بکرێن.
ئێستا دوای ئەم هەموو داڕمان و قەیرانە قوڵ و فراوانانە، بە ئەرکی خۆمی دەزانم کە بڵێم هەرێمی کوردستان هەڕەشە و مەترسییەکانی جێنەهێشتوون، بەڵکو بەردەوامیدان بەم دەسەڵاتە شکستخواردووە مەترسیی گەورەتریشمان دێنێتەپێش. کەواتە هەر چرکە ساتێک دواکەوتنی هەڵوەشانەوەی حکومەتی هەرێم دەکرێ ببێتە هۆی ئەوەی کە ئەوەی لەدەستیشدا ماوە لەدەست بچێت. ڕێگری لەم هەڵدێرە هەر ئێستا و بێ دواکەوتن بەرپرسیاریی هەموو هێزە دڵسۆز و هاونیشتمانییە خەمخۆرەکانی هەرێمەکەمانە بە دروست کردنی بەرەیەکی بەرفراوانی ڕزگاریی نیشتیمانی. ئەمڕۆ کاتی هیممەتە، بەڵام دەکرێ سبەینێ زۆر درەنگ بکەوین. بە سەربازگە کردنی شار و شارۆچکەکانی هەرێم و سەپاندنی حوکمی عورفیی حیزبی، نەک تەنها کارێکی نا دەستوری و نایاساییە، بەڵکو چارەسەری گرفتەکانیش ناکات و، هێندەی تر خەڵک توڕە و نائومێد دەکات.
بەڕێزان،
لەوپەڕی حەز و باوەڕمانەوە خوازیار بووین کە بگەڕێینەوە بۆ پەرلەمان و لەگەڵ پەرلەمانتاران بەردەوام بین لەسەر ئەو ڕێچکەیەی بەر لە نزیکەی چوار ساڵ دەستمان پێکرد. بەڵام ئەو دانیشتنانەی لە دوای 15-9-2017ەوە ئەنجام دران، دەرخەری ئەوەن کە بە مەرجی تەسلیم بون بە دەسەڵاتی ئەمری واقیع لە کوردستان و بە دەستەمۆیی، دەرگاکانی پەرلەمان کراونەتەوە. پەرلەمانێکی ئاواش دڵخوازی ئێمە نیە و باوەڕیشمان بە پەرلەمانێکی لەو جۆرە نییە.
بەڵام داوا لە پەرلەمانتارانی ئازیزی هاوڕێم دەکەم، بەبێ ڕەچاو کردنی ئەو ئیرادەیەی سەپێنراوە بەسەر پەرلەماندا، هەروەک ڕابردو بەردەوام بن لە پێداگرییان لەسەر نوێنەرایەتی کردنی بەرژەوەندیە گشتیەکان و تەسلیم نەبون بە ئیرادەی خاوەن بەرژەوەندیە تایبەتەکان. دواجار، داوای لێبوردن لەهەر کەموکورتی و کارێکی نەگونجاو دەکەم کە بەرامبەر بە ئێوەی بەڕێز بەبێ مەبەست ئەنجاممان دابێت.
هەر لێرەدا بە پێویستی دەزانم کە سوپاسی بێ پایانی خۆم ئاڕاستەی میدیای ئازا و ئازاد و، میدیاکاران بکەم، کە پشتیوان و ڕێنیشاندەر و هاوکارمان بون.
ئێستا ئیتر لە دوای ئەم ماوەیەی بەرپرسیارێتیم وەک سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بە ویژدانێکی ئارام و ئاسودەوە، خۆم بەسەربەرز دەزانم، لەئاست خوای گەورە و هاوڵاتیانی کوردستان و دەنگدەران و بزوتنەوەکەم و بەتایبەتیش بەرامبەر بە ڕۆحی پاکی ڕەوانشاد نەوشیروان مستەفا کە متمانەی پێکردین، خیانەتم لە متمانە و دەنگەکانیان نەکرد و تا دوا ئاست شەڕی دادپەروەریی و سەروەریی یاسام کرد. دیاریشە ئەم خەون و خولیا و ئامانجەی ئێمە، لەمپەر بوو بۆ کاری زۆر کەس و لایەنی سیاسی کە کاریان دەکرد بۆ جێگیرکردنی فەرمانڕەوایی تاکەکەس و دەستەبژێرێکی تایبەت.
لەبەر کۆی ئەو هۆکارانەی کە پێشتر ئاماژەم پێدا و، پاش ڕەزامەندیی جڤاتی نیشتیمانیی بزوتنەوەی گۆڕان، وازهێنانی خۆم لە سەرۆکایەتی و ئەندامێتیی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیەنم.!
خوای گەورە کوردستان و گەلە سەربەرزەکەی بپارێزێت.
#26-12-2017#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,617 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 26-12-2017 (7 سال)
پارت / لایەن: گۆڕان
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
شێوازێ دۆکومێنتێ: چاپکری
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 92%
92%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 26-12-2017 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل : 26-12-2017 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 26-12-2017 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 2,617 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 518,902
وێنە 106,237
پەرتوک PDF 19,341
فایلێن پەیوەندیدار 97,356
ڤیدیۆ 1,397
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.218 چرکە!