دواڕۆژ، #ئاوارە حەمید#
لەسەرەتای شەڕی چەکدارانی داعش تاوەکو سەرەتای مانگی کانونی یەکەمی 2017، 50%ی ئێزدییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕفێندراو و بێسەروشوێنبوون.
خەیری بۆزانی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری ئێزدییەکان لەوەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێم بە دواڕۆژی ڕاگەیاند بە پێی دوایین ئامار کە لە 3ی ئابی 2014 تاوەکو 1 کانونی یەکەمی2017 تۆمارکراوە سێ هەزار و 207 کەس له و ئێزدیانەی کەوتبوونە دەستی چەکدارانی داعش ڕزگارکراون و تاوەکو ئێستاش سێ هەزار و 210 کەسیان، واتا 50%ی ئه و کەسانە بێسەروشوێنن.
بەپێی ئه و ئامارەی کە لەبەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری ئێزدییەکانەوە دەست دواڕۆژ کەوتووە ژمارەی ئێزدییە ڕفێنراو و بێسەروشوێنەکان بەمشێوەیەن:
- ژمارەی ئێزدییەکان لە عێراق 550 هەزار کەسن.
- ژمارەی ئێزدییەکان ژێر دەستی داعش 360 هەزار کەسن.
- 100 هەزار ئێزدی بۆ دەرەوەی وڵات کۆچیان کردووە.
- ژمارەی ئێزدییە شەهیدبووەکان لەرۆژی یەکەمی هێرشەکەوە هەزار و 293 شەهید.
- تاوەکو ئێستا 47 گۆڕی بەکۆمەڵ لەشەنگال دۆزراونەتەوە.
- دەیان گۆڕی تاکەکەسی دۆزراونەتەوە.
- 68 پەرستگا و مەزارگەی ئایینی تەقێندراونەتەوە.
$ژمارەی ئه و منداڵە ئێزدیانە بێ دایک و باوک بووەن بریتین لە دوو هەزار و 745 منداڵ$
- هەزار و 759 منداڵ له و ژمارەیە باوکیان لەدەستداوە.
- 407 منداڵ دایکیان لەدەستداوە.
- 389 منداڵ دایک و باوکیان پێکەوە لەدەستداوە.
- 220 منداڵ دایک و باوکیان لەلای داعش ماون.
$ژمارەی ڕفێندراوانی ئێزدی لەلایەن داعشەوە بە تێکڕا شەش هەزارو 417 کەسن$
- 3 هەزار و 547 لە ڕەگەزی مێ.
- 2 هەزار و 770 کەس لە ڕەگەزی نێر.
$تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 207 کەسی ئێزدی لەدەستی داعش ڕزگاریان بووە$
- هەزار و 137 ئافرەت.
- 335 پیاو.
- 904 منداڵی کچ.
- 831 منداڵی کوڕ.
$تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 210 ئێزدی بێسەروشوێنن$
- هەزار و 507 ڕەگەزی مێ.
- هەزار و 703 ڕەگەزی نێر.[1]
#26-12-2017#