ئاليکی بەر هەورازە
جوتيارێ يان وەرزێرێ نێرەکەرێکی هەبێت کەم کا و جۆ و ئاليکی بداتێ و بەڕەڵلای بکات لەکاتی بێ ئيشيدا و هەرکاتێکيش باراش بباتە ئاشی ئەوا نێرەکەرەکەی بە بير دێتەوە و باری دەکات بەڵام نێرەکەرەکە لە هەورازێکدا لەبەر بێ خزمەتی پەکی دەکەوێت ناچار لەبەر هەورازەکەوە هەندێک کا و کۆتی بدرێتی تاوەکو هەندێک گوڕ و تينی تێ بکەوێت و باراشەکەی بۆ بگەيەنەتە ئاشی، ئينجا هەر حاڵەتێکی له و شێوەيە بەديکرا لە ناو کوردان بە هاوکاری و دەستگرۆيی و نانەکە دەوترێت هيچ نی يە ئەوە(ئاليکی بەر هەورازە)، هەندێجار حزبە خاوەن ميليشياکان ئه و سيستەمە پەيڕه و دەکەن لەکاتی گرژی و شەڕ و شۆڕەکان دا موچەی چەکدارەکانيان دابين دەکەن.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 846 جار هاتیە دیتن