- چاودێریی بڕیار و ڕێوشوێنەکانی پێشوومان دەکەین دژی هەرێمی کوردستان و بەردەوامیش دەبن لەسەری.
- ڕێوشوێنی نوێ دەگرینەبەر بەمەبەستی گەڕانەوەی دەسەڵاتی فیدراڵیی لە هەرێم و ناوچە کێشە لەسەرەکان.
- داواکاری گشتیی سکاڵا لەسەر ئه و فەرمانبەرانەی هەرێم تۆمار دەکات کە ڕێوشوێنەکانی #ڕیفراندۆم#یان ئەنجامداوه و پێچەوانەی بڕیارەکان دادگای فیدراڵیی لیستی چەند ناوێکیش ئامادەکراوە.
- ئەنجومەنەکە بەدواداچون دەکات بۆ حساب بانکی هەرێمی کوردستان و حساب بانکیی بەرپرسانی هەرێم، ئەوانەی حسابی داهاتی نەوت دەخرێتە سەر حساب بانکیەکانیان.
- لیژنەی پەیوەندیدار به و دۆسیەیە هاوکار دەبێت بۆ گەڕانەوەی پاره و داهاتی عێراق و بەدوادچونی گەندەڵکاران.
- پێویستە تۆڕەکانی پەیوەندیی و گەیاندن و هیڵەکانی مۆبایل، لە ژێر کۆنترۆڵی دەسەلای فیدراڵیدا بن و بگوێزرێنەوەە بۆ بەغدا.
- بەدواداچون دەکەین بۆ داواکارییە ڕەسمیەکەی حکومەتی عیراق لە ئێران و تورکیا لەبارەی بە تەنها مامەڵەکردن لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیی لەبابەتی دەروازە سنورییەکان و داخستنی سەرجەم سنورەکان لەگەڵ ئه و دوو دەوڵەتە، تا ئه و کاتەی بەڕێوەبردنی دەدرێتە حکومەتی ناوەند.
- ڕاگرتنی سەرجەم مامەڵە بازرگانیەکان، بەتایبەتیش پەیوەندیدار بە نەوت و فرۆشتنی لە ڕێگەی تورکیاو ئێرانەوە.
- پێویستە تاران و ئەنکەرە لە دۆسیەی فرۆشتنی نەوتدا تەنها مامەڵە لەگەڵ حکومەتی عیراق بکەن، ئەنجومەنەکە چەند ڕێوشوێنێکی دیکەی له و بارەیه و دەرکردووە.
09-10-2017