- میدیاکانی نزیک لە #پەکەکە# بڵاویان کردەوە کە شەوی ڕابردوو چەند یەکەیەکی سەربازیی تورکیا لە ناوچەی (چەلێ)ی سنوری شاری #چۆلەمێرگ#ی باکوری کوردستانەوە هاتونەتە ناو سنوری هەرێمی کودستانەوەو بەهۆیەوە پێکدادان لە نێوان ئەو یەکانەو هێزەکانی پەکەکە ڕویداوە.
- لەسەر داوایەکی دادگای دیاربەکر بڕیاری دەستگیرکردنی #ئاڵتان تان# پەرلەمانتاری #هەدەپە# دەرچوو بە هۆی وتارێکیەوە کە لە مەراسیمی جەژنی نەورۆزی ساڵی 2012 دا پێشکەشیکردووە. ئاڵتان تان تۆمەتبار کراوە بە هاندانی خەڵک بۆ ڕقەبەرایەتی و دوژمنکاریی لە ڕێگەی وتارەکەیەوە.[1]
- لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی ئاکەپەدا، لەماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەی دەستگیرکراوانی کەجەدە، تەژا و هەدەپە، دەبەپە و هەدەکە لە ئامەد گەیشتە 26 کەس.[2]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 17,252 جار هاتیە دیتن