بەنداوی دەربەندی گۆمەسپان
بەرزترین شوێنی بەنداوەکە لەسەر ئاستی ڕووی دەریاوە(898) مەترە و نزمترینیشی(814) مەترە، پانیەکەی لە بنمیچدا(70) مەترە و لەسەرەوەیدا(10) مەترە، بەرزییەکەشی (70) مەترە و ڕووبەری گڵدانەوەی ئاوی بەنداوەکە(2252) دوو هەزار و دوو سەد و پەنجا و دوو دۆنمی کشتوکاڵی دادەپۆشێت، سەرچاوەی ئاوی سەرەکی بەنداوەکەش ئاوی باران و کانیاوە سروشتیەکانی بناری چیاکانی کێشکە و #سەفین# و دۆڵی سماقوڵی یە، بارانی ساڵانەی ناوچەکە لەساڵێکدا(600-800) ملیمەتره و داهاتی ئاوی ساڵانەی ناوچەکەش(47، 839، 221) چل و حەوت ملیۆن و هەشت سەد و سی و نۆ هەزار و دوو سەد و بیست و یەک مەتر سێجایە، توانای گڵدانەوەی ئاوی بەنداوەکەش(80800000) هەشتا ملیۆن و هەشت سەد هەزار مەتر سێجایە.
لە ئیدیۆمی کوردەواریشدا ئه و شوێنە ناوی هاتووە وەکو ناوچەیەکی فێنک و ئاو وهەواخۆش وتراوە: ئەگەر نەگەیشتیە کوێستانێ، هەڕوە دەربەندی گۆمەسپانێ.
بڕیاربوو ساڵی 2021 تەواو بکرێت، بەڵام هێشتا کاری دروستکردنی بەنداوەکە تەواو نەبووە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 8,807 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!