پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,496
وێنە 105,194
پەرتوک PDF 19,480
فایلێن پەیوەندیدار 97,495
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
شێخ ئەنوەر بەرزنجی
زانیاری یێن کوردیپێدیا ل هەمی دەم و جهێکیە و بو هەمی دەم و جهانە!
پول: کەسایەتی | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شێخ ئەنوەر بەرزنجی

شێخ ئەنوەر بەرزنجی
شاعیری نیشتمانپەروەری کورد شێخ ئەنوەر کوڕی سەیید ئەحمەدی کوڕی (شێخ عەبدولکەریم) ی کوڕی شێخ ئەحمەدی کوڕی شێخ عەبدولکەریمی قوتبی بەرزنجی لە ساڵی 1919 دا لە شاری کۆیە هاتۆتە دنیا و لە تەمەنی 7 ساڵیدا لە سوختەخانەکانی کۆیە بنچینەی خوێندنەوە و قورئانی پیرۆز فێر بووە و لە ساڵی 1930 دا چووەتە قوتابخانەی سەرەتایی کۆیە و لە ساڵی 1937 دا خوێندنی سەرەتایی تەواوکردووە و ماوەی دووساڵ چووەتە بەر خوێندنی ئایینی لەلای شێخ نەجمەددیینی بەرزنجی مامی.. ئینجا لە ساڵی 1941 دا چووەتەوەبەر خوێندنی فەرمی لە قوتابخانەی ناوەندیی کۆیە تاکوو 1944 ئینجا دەستی لە خوێندن هەڵگرتووە.
لەسەر دەستی شێخ نەجمەددینی مامی فێری ئوسووڵی شیعر و هونەری کێش و سەروا بووە و هونەری مەقام و گۆرانی ڕەسەنی کوردیشی لێ‌ فێربووە.
شێخ ئەنوەر لەسەرەتای ساڵی 1946 دا چووەتە نێو دنیای سیاسەت و چووەتە پاڵ حزبی ڕزگاری نیشتمانی ئێراق کە بەشێکی نیمچە ئاشکرای حزبی شیوعی ئێراق بووە و پەڕتووکخانەیەکی بەناوی (پەڕتووکخانەی کۆیسنجق) لەناو بازاڕی نوێی کۆیە کردۆتەوە و بووەتە مەڵبەندی چالاکی حزبەکەی و لەسەر هەڵوێستی سیاسی تووشی ڕاوەدوونان بووە و ژیانێکی زۆر سەختی بەسەر بردووە و ماوەیەکی زۆر لە کۆیە دوور کەوتۆتەوە و لەگوندەکانی (ئەڵەجە) و (میرزاغا) ی نزیک مورتکەی دەشتی #هەولێر# لەلای ئامۆزاکانی ژیاوە، ئینجا ژنی هێناوە و بووەتە خاوەنماڵ و خێزان و لە ساڵی 1958دا لە دوای شۆڕشی 14ی تەمموز بووە بە فەرمانبەر لەشارەوانی هەولێر و توانیویەتی ژیانێکی سادە و ئاسایی بژی.

شێخ ئەنوەر و شیعر:
شێخ ئەنوەر شاعیرێکی لێ‌ هاتووی کورد بوو، لە منداڵییەوە گوێچکەی بەشیعرەکانی باوکی کەنازناوی (حسێنی) بووە گۆشبووە و هەستی شاعیریی لەلا درووست بووە و خۆشی بەهرەی شاعیریی تێدابووە، بۆیە کە گەیشتۆتە ساڵی 1944 یەکەم هۆنراوەی پتەوی هۆنیوەتەوە و بەشیعری نیشتمانی دەستی پێ کردووە، چونکە لەسەرەتای چلەکانی سەدەی بیستەمەوە جگە لە شیعرەکانی باوکی شیعرە بەرزەکانی (نالی و سالم و کوردی و حاجی قادری کۆیی و بێخود و سافی) خوێندۆتەوە و لەبەری کردوون.
لەژیانی شاعیریدا هەڵس و کەوتی لەگەڵ گەلێک شاعیری نیشتمانپەروەری دۆستی کردووە لەوانە: (مەلا ڕاجی) و (دڵدار) و (دڵزار) و (وردی) . ئەگەر لە شیعرەکانی ئەم شاعیرە وردبینەوە هەست دەکەین بەروخساری کۆنن بەڵام بەناوەرۆک نوێن بۆیە دەتوانین پێیان بڵێن شیعری (نیوکلاسیک) ن واتە (کلاسیکی نوێ‌) .
شێخ ئەنوەر هەلومەرجی برادەری دڵسۆزی مرۆڤ لەهۆنراوەیەکی دوورودرێژی پتەودا دەردەبرێ‌ و لەسەرەتای هۆنراوەکەیدا دەڵێ‌ :
برادەری چاک، وەکو برایە
پرشنگی ژینە، وێنەی چرایە
لەبۆ ڕۆژی ڕەش، پشت و پەنایە
جێگەومەئوایە، کۆشک و سەرایە!
گەورە و بەڕێزە، بەرز و باڵایە
سەنگەری سەختی شوورە و قەڵایە!!

دوای ئەم سەرەتایە کە هەلومەرجی برادەری باش دەردەبڕێ‌، دێتەسەرخوو و ڕەوشتی برادەری خراپ و بەوردی ئەو خەوشانەی دەردەبڕێ‌ و دەڵێ‌ :

بەڵام برادەر هەردەم بەڵایە
سەدمەکر و فێڵی لەناو دڵدایە
شادی و عوشرەتی غەم و جەفایە
جێی ئومێد نیە زۆر بێ‌ وەفایە

ئینجا دەچێتەوە سەر باسی برادەری چاک کە چۆن جێگەی پشت پێ‌ بەستنە لەتەنگانەدا و بۆ هاوڕێکەی دەبێتە کۆڵەگەی ژیانی و دەبێتە جێی باوەڕی و لەم بارەیەوە دەڵێ‌ :

برادەری چاک جێی ئیعتیمادە
کۆڵەگەی ژینە زاد و زەوادە
جێگەی باوەرڕو ئومێدی دڵە،
سایەی درەخت و سێبەری چڵە!!
ڕۆشنکرەوەی ڕێگەی ژیانە
باوەڕ پێ‌ کراوی نێو نیشتمانە!!

ئینجا شاعیر ئامۆژگاری خەڵکەکە دەکات کە برادەری وا بگرن کە لە هەموو بارێکی خۆش و ناخۆشی ژیاندا پشتی یەکتری بگرن و یەکدی بەرنەدەن و دەڵێ‌ :
لەنالەباری و برسیەتی و ڕووتی
لەبوون و نەبوون، لەکەموکورتی
لەخۆشی ژیان، لەناخۆشی ژین
لەغەم و تاڵی، لەماتەم و شین
لەگشت نەگبەتی ئەبێ‌ شەریک بین
پشتی یەک بگرین نابێ‌ تەریک بین

شاعیر بەبیرێکی ورد لە دیاردەی دزیەتی و ئەوهۆیانەی وا لە دز دەکەن دەست بداتە ئەوکارە ناپەسندەی دەدوێ‌ و ئەوەمان بۆدەردەخات کە هەژاریی و برسیەتی دەبنە هۆی ئەوەی کەسێک پەنا بباتە بەر دزی کردن و ئەگەر ئەو نەبوونی و ناگزوورییەی نەمێنێ‌ ئەویش پەنا ناباتە بەر دزی و دەڵێ‌ :
ئەزانن بۆ دەبێتەدز، هەژار و بێکەس و برسی
لەبۆ تێربوونی زگ، چونکە زگی برسی چ ناپرسی
لەسەر یەک بیر و یەک ڕێگا ئەگەر بێ‌ موجتەمەع بڕوا
چ کەس نابینی بێ‌ بەش بێ‌، هەموو کەس حەققی خۆی ئەخوا!
ئینجا شاعیر ئەوەمان بۆ دەردەبڕێ‌ کە هەرکەس لەژیاندا مافی خۆی وەرگرت، ئەوا کەس پەنا ناباتە بەردزی بۆ دابین کردنی ژیان و گوزەرانی و ئادەمیزاد لەو ڕۆژەدا دەتوانێ‌ هەموو مافێکی ڕەوای خۆی داوا بکات و زۆرداری لە جیهاندا لەناو دەبات و لەو ڕۆژەدا هەموو کەسێک دەگاتە ژیانی ئازادی و زنجیری ژێر دەستی لەدەست و گەردنی دەپچرێنێ‌ و دەڵێ‌ :
کەهەرکەس هەققی خۆی وەرگرت، ئیتر هیچ کەس دزی ناکا
هەمووکەس وەک برا ئەژیێ‌ چ کەس لێکتر زەرەر ناکا
بەشەر لەو ڕۆژە دەتوانێ‌ هەموو هەقێکی داواکا
فەسادی و ستەم و زۆرداریش لەعالەم تەفروتووناکا
ئیتر ئەو ڕۆژەیە عالەم دەگاتە ژینی سەربەستی
دەپچرێنێ‌ لەدەست و گەردنی زنجیری ژێر دەستی
شێخ ئەنوەر لەهۆنراوەیەکیدا لە تایبەتمەندیی و خەسڵەتەکانی شیعرەوە دەدوێ‌ و ئەوەمان بۆ دەردەبڕێ‌ کە شیعر هەست و هۆشی شاعیرە و چەکی دەستی و چرای ڕووناکی نێو ویژدانییەتی و دەڵێ‌ :
شیعر شعووری هۆش و بیرمە
شعووری بەرزی عەقڵ و ژیرمە!
چەکی بەکار و شیر و تیرمە
یاریدەدەر و دەستگیرمە!!
چرای ڕەوشەنی ناو زەمیرمە
ئاوی شیرین و شەکر و شیرمە!!
دوای ئەم سەرەتایەی هۆنراوەکەی، شیعر بە چرای ڕێگای ژیانی خۆی دادەنێ‌ و بەهێزی جەستە و بەرۆژنامەی زمانحاڵی گەلەکەی خۆی دادەنێ‌ و دەیکاتە نامەی خۆشەویستی خۆی و دەڵێ‌ :
شیعر فانۆسی ڕێی ژیانمە
ڕووناکی چاوو دڵ و گیانمە
قوەتی پشت و هێزی شانمە
هەموودەم وێردی سەر زمانمە
نامەی خۆش بەختی و شادمانیمە
هەڵبەستی خۆشی و کامەرانیمە!!
شاعیر لەهۆنراوەیەکی دیکەیدا لە ئەرکی شاعیرەوە دەدوێ‌ کە پێویستی بەچیە تاکوو ببێتە شاعیری ڕاستەقینەی میللەتەکەی و ئەوەمان بۆ دەردەخات کە شاعیر دەبێ‌ لەناو کۆمەڵەکەیدا دڵ ساف و پاک بێ‌ و بەرانبەر بەهێزی دوژمنی داگیرکەر وەک ئاگر وابێ‌ و لەم بارەیەوە دەڵێ‌ :
دەبێ‌ شاعیر دڵی ساف و دەروونی پاک و بێ‌ خەوش بێ‌
لەناو هێزی جەماوەردا، بەوێنەی چەپکە گوڵ گەش بێ‌
بەرانبەر هێزی داگیرکەر هەمیشە چەشنی ئاتەش بێ‌
لەناو ڕیز و سەفی میللەت دەبێ‌ وریا و ئیشکەربێ‌
وەکو شێری دلێروابێ‌، بەهەڵمەت بێ‌ و ڕابەربێ‌
هەموودەم پێشرەو و ڕەمزی هەژار و چینی ڕەنجبەربێ‌
دەبێ‌ شاعیر لەبیری چەوت و بێ‌ کەڵکا تەوەللابێ‌
لەبیر و باوەری تازە دەبێ‌ هوشیارو زانابێ‌
دەبێ‌ بۆپێشەوە بڕوا نەهێڵی چەرخی لەدوا بێ‌!!
کۆیە1948

شاعیر بەگیانێکی پێشکەوتنخوازانە لەهەلومەرجی شاعیری ڕاستەقینە دەدوێ‌ و دەیەوێ‌ شاعیر هەردەم پێشڕەوی هەژار و چینی چەوساوەبێ‌، شاعیری هەستناسکمان لە هۆنراوەیەکی دیکەیدا لە ژیانی تاڵ و نالەباری خۆیەوە دەدوێ‌، کەچۆن هەژاری و نەداری یەخەگیری بوون و لەو دنیایەدا هیچ خێر و خۆشیەکی لەخۆی نەدیوە و لەم ڕووەوە دەڵێ ‌ :
ژیانم تاڵە نازانم کەچۆن بژیم لەدنیادا،
جەوانی و گەنجیم ڕۆیی هەموو عومرم بەدەم بادا
فەقیری و بێ‌ کەسی بۆتە، برای پشت و کەس و کارم
یەخەی گرتوومە بەرنادا یەقەم لەم عومرە بێزارم
نەفرت و فێڵ دەزانم من، نەقۆڵی هیچ کەسێ‌ دەبرم
نەستەمیشم هەیە بیلا، دزیش ناکەم هەتا دەمرم
کەواتە چۆن بژیم ئەمڕۆ، ژیان چۆنە دەفێرم کە؟
فەقیرم بێ‌ کەسم نانم نییە برسیمە تێرم کە!
دوای ئەوەی هەموو ناگوزوورییەکی ژیانی پڕ مەینەتی خۆی دەردەبڕێ‌ و وەک هەژارێکی بێکەس و بێ‌ نان و خوان و برسی خۆی دەردەخات و بەدوای یەکێک دا دەگەڕێ‌ فێری هونەری ژیانی بکات و لەناو خەڵکی سادە و نەزاندا ئەوەی پارەی هەبێ‌ ئەو پیاوی بەرووەتە :
ئەوەی پارەی لە گیرفانی هەبێ‌ ئەمڕۆکە ئەو پیاوە
پیاوی عالیم و دانا بەرانبەر پارە بێ‌ ناوە!!
شەرەف، ئینسانییەت، ویژدان، حەمییەت درهەمێ‌ ناکا
لەدنیا ئەوکەسە بەرز و بەنرخە پارە پەیداکا
بەهیچی و حیلەبازیش بێ‌ تەواوە کاری باڵایە
لەبەرچی؟ چونکە ئەو هەیتی تەلار و زێرو سەرمایە
ئەمن نەمدیوە هیچ کەس دەوڵەمەندبێ‌ بێ‌ درۆ و فیشاڵ
بەستەم و زۆر نەبێ‌ ئەمڕۆ چ کەس نابێتە خاوەنماڵ!!

شێخ ئەنوەر دێڕە شیعرێکی شاعیری پێشکەوتنخوازی تورک (نازم حیکمەت) ی کردووەتە پارچە شیعرێکی پتەوی فەلسەفە ئامێز کەلە ڕیزی شیعرە بەرزەکانی شاعیرە مەزنەکانی کوردە و هاندەرێکە بۆ خەباتکردن تاکوو خەباتگێڕان ڕێگە بۆ میللەتەکەیان ڕوون بکەنەوە دەڵێ‌ :
لێم گەڕێن من بابسووتێم ببمە خاک و خۆڵەمێش،
من نەسووتێم، تۆ نەسووتێی، کێ‌ قوتارکا قەوم و خوێش
ڕێگەمان تاریکە با هەڵکەین چراێیکی لەپێش
چاوی میللەت، گڕ بسێنین و بچێژین تامی ئێش
تابە کڵپەی ئێمە هەرکەس ڕێ ببینێ‌ و بچێتە پێش!!
شاعیر بە بۆنەی بەرپا بوونی شۆڕشی ڕزگاریخوازی کوردەوە، هۆنراوەیەکی دوورودرێژی داناوە، ئەوەمان بۆ دەردەخات کە شۆڕش ڕزگارکەری میللەتانە و ڕووخێنەری تەلاری ستەم و زۆرداری و خوێن مژینە و کامەرانی و سەرفرازی بۆ گەلان وە دەست دێنێ‌ و ڕەگ و ڕیشەی خوێنڕێژی لەبن دەردێنێ‌ و لەیەکەم حەوت خشتەکیەکەیدا دەڵێ‌ :

شۆڕشە ڕزگار دەکا گشت میللەتانی سەرزەمین
شۆڕشە ڕووخێنەری ستەم و فەسادی و خوێن مژین
شۆڕشە دێنێتە بەرهەم بۆ گەلان خۆشبەختی ژین
شۆڕشە دەپسێنێ ڕیشەی جەرگی خوێنرێژی لەعین
شۆڕشە ئیتر بەکورتی پەیرەوی ڕاست و یەقین

مژدەبێ‌ ئەمڕۆکە جەژنە، ڕۆژی خۆشی و شادییە
ڕۆژی سەربەستی گەل و دەستخستنی ئازادییە!!

شاعیر شیعری سیاسی کوردی لەپارچەیەکی دیکەی هۆنراوەکەیدا ئەرکی سەرشانی شۆڕشگێرانی هەموو میللەتەکەی خۆی دیاری دەکات، کە دەبێ‌ بۆ ژیانی ڕەنجدەرو جووتیار و هەژارانی کورد خەبات بکەن، تاکوو بەختیاری بۆ هەموو خەڵکی لادێ‌ و شار دابین بکەن و دەڵێ‌ :
هەوڵ ئەدەین، خۆبەخت ئەکەین، پربەدەم هاوار ئەکەین
ڕۆژ و شەو لەعنەت لەروحی خاین و زۆردار ئەکەین
هەوڵ و هیممەت بۆ ژیانی ڕەنجدەر و جووتیار ئەکەین
ژینی شادی و بەختیاری پەرتی لادێ‌ و شار ئەکەین
نیشتمانی خۆشەویستمان پڕ گوڵ و گوڵزار ئەکەین

مژدەبێ‌ ئەمرۆکە جەژنە، ڕۆژی خۆشی و شادییە
ڕۆژی سەربەستی گەل و دەست خستنی ئازادییە!!

شاعیر ئەم تەرجیعبەندە سیاسییە پتەوەی بە وشەی ناسک و پڕ سۆز و لەسەر کێشی 15 بڕگەیی هۆنیوەتەوە و هەرچەندە بە ڕووخسار کۆنە، بەڵام بەناوەرۆک نوێیە و میللەت هاندەدا بۆ خەباتی شۆڕشگێری لەپێناوی ڕزگاری نیشتمانی و سەرفرازی جەماوەری گەلەکەی.
ئینجا شاعیری چەوساوەکانی کورد لە هەمان ڕێچکەی و ڕێبازلە دێرە شیعرێکی دا لە ئامانج و ئاواتی مرۆڤی ڕەنجدەر و هەژارەوە دەدوێ‌ کە دەستکەوتنی ئیشە لە کارگە و زەوی و ژیانێکی خۆش بەدەست بێنێ‌ و دەڵێ‌ :
غایە و هەدەفی ڕەنجدەر و جووتیار و کرێکار
دەستکەوتنی کارگایە لەگەڵ عەرد و زەوی و زار

شاعیر بە وشەی سووک و سادە ئامانجی ڕەنجدەران دەردەبرێ‌ و بەم جۆرە شێخ ئەنوەر شاعیری چەوساوەکانی کورد وەک مرۆڤێکی دڵسۆزی چینی ڕەنجدەر و هونەرمەندێکی هەستناسک، دیمەنی ژیانی ئەو هەژارانە دەکێشێ‌ پەیامەکەی شاعیری چەوساوەکانی لادێ‌ قانیع (1898-1965) و شاعیری چەوساوەکانی شار سامی عەوداڵ (1910-1985) تەواو دەکات بەوەی کە شیعری بۆ چینی چەوساوەی کورد داناوە و بەردێکی قایمی لە دیواری تەلاری شیعری سیاسی و کۆمەڵایەتی کوردی داناوە و دیوارێکی گەورەی لە شیعری نیشتمانی و چینایەتی لەپاش بەجێماوە و لە ڕۆژی 05-12-2006 دا لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە و بەڕێزێکی زۆرەوە تەرمی بەخاک سپێردراوە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,322 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
بابەتێن پەیوەستکری: 4
پەڕتووکخانە
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا ژدایک بوونێ: 00-00-1919
روژا وەغەرکرنێ: 05-12-2006 (87 سال)
باژار و باژارۆک (ژدایکبوون): کۆیە
جوڕێ کەسی: هۆزانڤان
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (ژدایکبوون): باشوورێ کوردستانێ
ڕەگەز: پیاوان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 02-07-2015 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( زریان سەرچناری )ڤە: 13-08-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 4,322 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.252 KB 09-06-2022 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
فایلا وێنەیی 1.0.1335 KB 02-07-2015 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
صوفی و سەیدا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
09-06-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 518,496
وێنە 105,194
پەرتوک PDF 19,480
فایلێن پەیوەندیدار 97,495
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
لاندکا من هەی لایێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
بلند محەمەد
کورتەباس
صوفی و سەیدا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
پرچ زەرا چاڤ شین
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کورتەباس
هێڤارا دێ ئێت ژبیر کرن
کورتەباس
مەلایێ مەشهوور
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشا خواندنێ ل کەمپا میردینێ 1988-1992
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
فۆڵدەر
ئەنفالکری - تەرمێ وی هاتییە دیتن؟ - نەخێر (حەتا دەمێ تۆمارکرنێ - چێکرنا وی بابەتی) ئەنفالکری - جوڕێ کەسی - قوربانیێ ئەنفالێ ئەنفالکری - زمان - شێوەزار - ک. باشوور ئەنفالکری - باژار و باژارۆک (ژدایکبوون) - چەمچەماڵ ئەنفالکری - قویناغێن ئەنفالێ - ئەنفالا 3 (گەرمیان) ئەنفالکری - نەتەوە - کورد ئەنفالکری - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - باشوورێ کوردستانێ ئەنفالکری - وەڵات - هەرێم (کۆچا داوی) - ئێڕاق ئەنفالکری - ڕەگەز - پیاوان ئەنفالکری - پارت / لایەن - پ. د. ک.

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 1.281 چرکە!