خەندان- سۆران کەریم
دراوێکی سەردەمی ساسانییەکان لەلایەن تیمێکی سەربە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوارەکانی گەرمیان دەدۆزرێتەوە کە وێنەی یەکێک لە پاشاکانی ئەو سەردەمەی بەسەرەوەیە.
نەوزاد عەبدولەتیف، شوێنەوارناس لە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری گەرمیان، بە خەندانی ڕاگەیاند:لە ئەنجامی کارکردن لە گردێکی بچووکی شوێنەواری لە گەڕەکی بەختیاریی شاری خانەقین، تیمێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان دراوێکی زۆر کۆنی دۆزییەوە.
ئەو شوێنەوارناسە، ئاماژەی بەوەشدا، کە دوای پاککردنەوەی دراوەکە، دەرکەوت مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پاشا کیسرای یەکەم (نەوشیروان) کە لە ساڵی 531 تا 579ی زاینی حوکمڕانی ئیمپراتۆری ساسانییەکان بووە.
ئەوەشی خستەڕوو، کە دراوەکە ژەنگێکی زۆری پێوەبووە، چەند ڕۆژێکیشە سەرقاڵی پاککردنەوەین، وتیشی: لەگەڵ دراوەکەدا کۆمەڵێک پاشماوەی شوێنەواری دیکەمان دۆزیوەتەوە.
لە ڕێکەوتی 9ی حوزەیران، تیمێکی شوێنەواری گەرمیان لە گەڕەکی بەختیاری شاری خانەقین، دەستیانکرد بە گەڕان لە گردێکدا کە پێشتر تیمێکی مافی مرۆڤ بە دوای گۆڕی بەکۆمەڵدا لەوگردە دەگەڕان، لەو گەڕانەشدا تیمەکە چەندین پارچە شوێنەواری دێرینیان دۆزییەوە.
-12-06-2014
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 10,477 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!