کچیکی تەمەن 24 ساڵ، بەناوی (شەیدا حاتەمی) لەزانکۆی (#نازلۆ#) لە شاری #ورمێ#، خوێندکاری ماستەر بوو لەبەشی کشتوکاڵ. بەکوژراوی، لەناو زانکۆدا، تەرمەکەی دۆزرایەوە.
کەسوکاری شەیدا، لەو بارەیەوە ڕایانگەیاند شەیدا، کێشەی لەگەڵ هیچ کەسێکدا نەبووە و کوشتنەکەی زۆر گوماناویییەو پێدەچێت، دەستێکی نهێنی، لەلایەن دەوڵەتەوە، لەپشت کوشتنییەوە بێت. چونکە، شەیدا، گەنجێکی چالاکوانی کورد بوو و هەمیشە لەسەر مافەکانی مرۆڤ و مافی نەتەوەکەی هاتۆتە دەنگ.
سەرچاوەکانی پۆلیسی شاری ئورمێش، ڕایانگەیاندووە هێشتا، هیچ کەسێک، بەهۆکاری کوشتنی شەیدا، دەستگیر نەکراوە و بەردەوامین لەلێکۆڵینەوە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,343 جار هاتیە دیتن