خەندان ڕەڤەند گوهەرزی
لەماوەی ئەمساڵدا 107 هەزار و 500 ئۆتۆمبێلی نوێ هاتووەتە هەرێمی کوردستانەوه و بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆشەوە تەنها لە پارێزگای دهۆک 259 کەس گیانی لەدەستداوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک ئاماری ڕووداوەکانی ساڵی 2013 لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن خستنەڕوو، کەلە ماوەی ئەم ساڵەدا هەزار و 1320 ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە.
ئازاد تاها، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک وتی: "لە ساڵی 2013 دا لە سنووری پارێزگای دهۆک هەزارو 320 ڕووداوی هاتوچۆ ڕوویانداوه و به و هۆیەوە 259 کەس گیانی لە دەست داوە و چوار هەزار و 100 کەسیش بریندار بوون".
ئازاد تاها وتیشی: "23 هەزارو 230 مۆڵەتی شۆفێری بە پیاوان دراوە و هەزار و 949 مۆڵەتیش دراوە بە ژنان".
بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دهۆک ئەوەشی خستەڕوو: هەر لەم ساڵدا 23 هەزار و 836 ئۆتۆمبێل تۆمارکراون و هەزار و 293 ئۆتۆمبێلیش لەناوبراون، لە بەرامبەردا 107 هەزار و 500 ئۆتۆمبێل هاتوونەتە ناو هەرێمی کوردستانەوە.
- 31-12-2013
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 14,710 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!