خەندان - ڕەهێل سەمەد
دوای 10 ڕۆژ لە بەرێوەچوونی سیمینار و وۆرکشۆپ بەمەبەستی چۆنیەتی دانانی پلانی ساڵی 2014 بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە مەترسیەکانی مین، ئەمرۆ ئه و پلانە ڕاگەیەندرا، بەرپرسێکی دەزگای مینیش ڕایدەگەیەنێت لە 22ساڵی ڕابردوو 20% ناوچە مین ڕێکراوەکانی هەرێم پاککراوەتەوە.
ئاکۆ عەزیز بەرێوەبەری هۆشیارکردنەوە لە دەزگای گشتی کاروباری مین بە خەندانی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لەمین و تەقەمەنی ئەمرۆ لە شاری هەولێر کۆتایی بە ۆورکشۆپێکی ئامادەکردنی پلانی ساڵی داهاتوو بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە مەترسیەکانی مین هات و پلانەکە ڕاگەیەندرا.
ئاکۆ عەزیز وتیشی: پلانەکە لەلایەن ڕێکخراوی (هاندی کاپی) نێودەوڵەتی بەهاوکاری دەزگای گشتی کاروباری مینی هەرێمی کوردستان و بەپاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی uncif ئامادەکراوە بەمەبەست له و پلانە هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیانە لە مەترسیەکانی مین، به و ئامانجەی هاوڵاتیان خۆیان بپارێز له و مین و تەقەمەنیانەی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەن تا ئه و کاتەی هەڵمەتەکانی پاککردنەوە کارەکانی خۆیان دەکەن.
بەرێوەبەری هۆشیارکردنەوە لە دەزگای گشتی کاروباری مین ئەوەشی خستەروو: هەرچەندە لەماوەەی 22ساڵی ڕابردوو 20% ناوچە مین ڕێژکراوەکان پاککراوەتەوە، بەڵام لەکاتی ئێستا زیاتر لە سێ هەزار ناوچەی ترماوە لەمین و تەقەمەنی پاککبکرێتەوە.
بەهۆی جەنگەکانی ڕژێمی بەعسی لەناوچوو لەگەڵ وڵاتی ئێران و هێزەکانی پێشمەرگە ناوچە سنوریەکانی نێوان عێراق و ئێرانی مین ڕێژکرد، کە بەشێکی زۆری دەکەوێتە سنوری هەرێمی کوردستان، بەهۆی تەقینەوەی هەندێک لەوانە چەندین کەس بونەتە قوربانی و کەمئەندام بوون.
- 10-12-2013
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,575 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!