بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی چەمچەماڵ، 14 کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و 142 کەسی تریش برینداربوون.
رائید ئاسۆ حەمە خەسرەو بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی چەمچەماڵ بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: لەماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا، 185 ڕووداوی هاتوچۆ لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی چەمچەماڵ تۆمار کراون، کە بەهۆیانەوە 14 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و 142 کەسی تریش برینداربون.
بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی چەمچەماڵ وتیشی: سەرپێچییەکانی هاتوچۆ بەڕێژەیەکی بەرچاو لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا ڕوویان لە زیادبوون کردووە، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆش لێپێچینەوەیان بەرامبەر سەرجەم سەرپێچیکارەکان کردووە.
PUKmedia هەردی ئەبوبەکر
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 10,907 جار هاتیە دیتن