- لەکاتی کارکردن لەپڕۆژەیەکی ئاوەڕۆدا لەگەڕەکی شێخ سمایلی هەڵەبجە، تەرمی دوو برا دۆزرانەوە کە لەکاتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە شەهیدبوون. ئەنوەر محەمەد ساڵح وەک شایەتحاڵێک بە کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستانی ڕاگەیاند: بەدەستی خۆی ئەو تەرمەی ناشتووەو، تەرمەکانیش بەناوەکانی حەسەن ئەحمەد ساڵح لەدایکبووی ساڵی 1955 و عەلی ئەحمەد ساڵح لەدایکبووی 1950 یە. لای خۆشیەوە، شاهۆ عوسمان قایمقامی هەڵەبجە بەوەکالەت لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەبەر ئەوەی تەواوی بەڵگەکان لەبارەی ئەو دوو قوربانییەوە لەبەردەستدان و دەناسرێنەوە، دەستبەجێ لەگۆڕستانی شێخ سمایل بەخاک دەسپێردرێن.[1]
- ئەنجومەنی ڕۆژنامەنوسانی ڕۆژهەلات ڕایدەگەیەنێت 12 ڕۆژنامەنوس لەلایەن هیزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستگیرکراون کە سەرجەمیان لە بڵاوکراوەکانی پارێزگای ئیلام، کاریان دەکرد.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9,693 جار هاتیە دیتن