هەشتەمین سەرۆک کۆماری تورکیایە کە لە ساڵی 1989 هاتە سەرکار و یەکەمین سەرۆک کۆماری تورکیا دوای کۆتایی هاتنی 9 ساڵ حکومەتی سەربازی بەسەر ئەو وڵاتەیە.
ئوزال لە ساڵی 1993 و دروست لە کاتێکدا کە بۆ گەیشتن بە ئاشتی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان PPK نزیک ببووەوە، بەهۆی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
تورگوت ئوزال هەوڵی چارەسەری پرسی کورد و گەیشتن بە ئاشتی لەگەڵ PKKی دەدا و تەنانەت پێش مردنی، ئەحمەد تورک و سری ساکیکی، پەرلەمانتارانی کوردی پەرلەمانی ئێستای تورکیای بە مەبەستی چاوپیکەوتن و وتووێژ بۆ لای عەبدوڵڵا ئۆجەلان، سەرۆکی بەندکراوی PKKی ناردبوو.
زۆرێک لە مێژوونووسان و شرۆڤەڤانانی تورکیا لەسەر ئەو باوەڕەن مردنی ئوزال لە لایەن توندڕەوەکانی تورکەوە بووە کە نەیاندەویست پرسی کورد لەو وڵاتە چارەسەر بکرێت.[1]