- لە ساڵی 979 تاوەکو ئەمساڵ، نزیکەی 20.000 کورد لە خۆرهەڵاتی وڵاتدا لەلایەن د.ا شەهید بوون.
- کردنەوەی پێشانگای چیای ئاشتی لە ئۆسلۆی نەرویژ، کە هونەرکاری کورد شۆڕش ئەمینیش بە چەند تابلۆیەک بەشداریی تێدا کرد.
- دەرچوونی گۆڤاری الوفاق لە هەولێر، کە سەرۆکی ئیمتیازی عەدنان محەمەد نوری و سەرنووسەریشی حەسەن جافە.
- دەرچوونی گۆڤاری بینین لە ئامریکا، کە گۆڤارێکی ڕۆشنبیریی وەرزییە.
- کۆتایی ئەم ساڵ، کشانەوەی دەزگای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کامپی پەنابەرانی ئەتروش، کە 14 هەزار پەناهاندەی کوردی باکووری تێدایە، ئەم کشانەوەیە بەهۆی هێرشی پارتی و بەعسەوە بوو بۆ باشووری.ک.
- کۆتایی ئەم ساڵ، کۆچی دوایی هۆزانەوانی کورد خاتوو ژیلا حوسەینی، بە کارەساتی ئوتومبیل لە سنە.
- دەرچوونی ژمارە یەکی گۆڤاری ڕەهەند لە دانیمارک، کە گۆڤارێکی تیۆری، کلتووری و ڕاڤەکردنە.
- دامەزرانی تیپی موزیکی ئاوات لە خۆرهەڵات، لەلایەن سەعیدی فەرەج پووری و چەند هونەرکارێکی ترەوە.
- لەم ساڵەدا، ڕۆژنامەی دی ڤۆلکسکڕانتی هۆڵندی 49 وتاری دەربارەی کورد نووسیوە، یان لەو وتارانەدا باسی کورد کراون.
- دامەزرانی ڕێکخراوی ئیندایت لە چەند نوێنەرێکی پارتەکانی بەریتانیا و چەند کەسایەتییەکی نێو ئۆپۆزیسیۆنی ئێڕاقی، بۆ ئەوەی سەددام و دارودەستەکەی ڕاپێچی دادگایەکی جیهانی بکەن.