- زانای بەنێوبانگی ئەڵمانی پرۆفیسۆر تیۆدۆر نوێلدەکە 1836 - 1930، باسێکی زۆر گرنگی لە بارەی پەیوەندیی وشەی کاردۆ بە کوردەوە لە بەرلین بڵاوکردەوە.
- والیی وان، ڕاپۆرتێکی بۆ ئەستەمبوڵ نارد و باسی ئەوەی تێدا کرد کە کوردەکان باج نادەن و سەر بۆ دەوڵەت دانانەوێنن.
- ئەفسەرێکی ئەڵمانی کە سنجەقێکی عوسمانی بووە، باسێکی جوگرافیایی و مێژوویی لە باری سەرنجی سوپایییەوە بڵاوکردەوە، کە نەخشەیەکی لەگەڵە کە بارودۆخی شاری سلێمانی بەتایبەتی لە سەردەمی ئاشووری و بابلییەکاندا دەخاتە ڕوو.
- لەدایکبوونی ئەدیب و سیاسەتمەداری کورد مامۆستا ڕەفیق حیلمی.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان مەلا ئەسعەدی مەحوی.
- مار یۆنان بە نوێنەرایەتیی نەستوورییەکان چوو بۆ پترس بورگ، لە ئەنجامدا ڕووسەکان پاش دوو ساڵ، دەستەیەکی گەورەی ئەرسۆدەکسییان ناردە ورمێ بۆ چالاکی لە نێویاندا.
- لەدایکبوونی مێژوونووس و ڕامیار ڕەفیق حیلمی لە کەرکووک.
- ئەلیاس سامی بەگ بۆ ماوەی ساڵێک بووە فەرمانڕەوای سلێمانی.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,679 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!