کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  584,532
وێنە
  123,854
پەرتوک PDF
  22,075
فایلێن پەیوەندیدار
  125,493
ڤیدیۆ
  2,192
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,177
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
58
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
629
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,388
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
863
شەهیدان 
2,667
کۆمکوژی 
7,085
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
162
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   رێژە 
273,051
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
زرار محەمەد مستەفا
پول: کەسایەتی
هەڤکارێن کوردیپێدیا، بابەتییانە، بێلایەنانە، بەرپرسانە و پیشەییانە، ئەرشیڤا نەتەویی تومار دکەن..
هەڤپشکی کرن
Copy Link2
E-Mail0
Facebook478
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
6 دەنگ 3
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
زرار محەمەد مستەفا
زرار محەمەد مستەفا
هونەرمەندی ناسراو و پێشەنگی هونەر لە شاری #ڕواندز# (زرار محەمەد مستەفا) ، لە ئەیلولی ساڵی (1937) لە بنەماڵەیێکی ناسراوی شاری #ڕواندز# هاتۆتە دونیا، لە ساڵی (1944) لە قوتابخانەی (ڕواندزی سەرەتایی کوڕان-پاشای گەورە) چووەتە بەر خوێندن و تا پۆلی چوارەم لەوێ خوێندوویەتی، دواتر بە هۆی گواستنەوەی باوکی بۆ هەریر لە ساڵی (1948) ، قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی (باتاسی سەرەتایی تێکەڵاو) تەواوکردووە، پاشانیش گەڕاوەتەوە ڕواندز لە قوتابخانەی (ناوەندی ڕواندزی کوڕان) قۆناغی ناوەندیی تەواوکردووە، بە مەبەستی درێژەدان بەخوێندن و تەواوکردنی قۆناغی ئامادەیی چووەتە #هەولێر#. لە ناوەڕاستی پەنجایەکانی سەدەی ڕابردوودا تێکەڵ بە کاری سیاسی و حزبایەتی بووە، لە ساڵی (1956) چووەتە ڕیزەکانی (یەکێتیی قوتابییانی کوردستان) ، لە ساڵی (1957) لە ڕیزەکانی (#پارتی دیموکراتی کوردستان#) بووە بە ئەندام، لە ساڵی (1958) بڕوانامەی پۆلی پێنجەمی بەشی وێژەیی وەرگرتووە.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/4176/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی زرار محەمەد مستەفا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی زرار محەمەد مستەفا=KTML_ImageCaption_End=
لە ڕێکەوتی (10-05-1958) لە قوتابخانەی (سەرەتایی دەربەندی ڕایاتی تێکەڵاو) بووە بە مامۆستا و دواتریش بە ڕێوەبەر. لە ساڵی (1959) خولی ڕاهێنانی مامۆستایانی بینیوە، دواتر لە ساڵی (1961) بۆ ڕواندز گواستراوەتەوە و لە قوتابخانەی (ڕواندزی سەرەتایی کوڕان-پاشای گەورە) بووە بە مامۆستا. هەر لە هەمان ساڵدا بووە بە بەرپرسی ناوچەی ڕواندزی (پارتی دیموکراتی کوردستان) .
لە ساڵی (1960) چەکی پێشمەرگایەتی کردووەتە شان و بەشداری لە شۆڕشی ئەیلولدا کردووە، لە (10-05-1965) سێ مانگ لە گرتووخانەی هەولێر بەندکراوە.
لە ساڵی (1971) لەگەڵ چەند هاوڕێیێکی دیکە یەکەمین تیپی مۆسیقایان لە شاری ڕواندز دامەزراندووە. لە ساڵی (1974) وەکوو هەزاران کوردی دیکە ئاوارەی ئێران بووە و لەوێدا لە ئوردوگای زێوە، خۆبەخشانە بووە بە بەڕێوەبەری قوتابخانەی (دواناوەندی زمناکۆ) ، لە ساڵی (1975) گەڕاوەتەوە ڕواندز و بە شێوەیەکی کاتی لە قوتابخانەی (دواناوەندی ڕواندز) بووە بە مامۆستا.
لە ساڵی (1976) خولێکی ڕاهێنانی (مامۆستایانی هونەر -مەڵبەندی ئیشی دەست) لە شاری #سلێمانی# بینیوە، لە ساڵی (1977) تیپی مۆسیقای (پاشای گەورە) یان لە ڕواندز دامەزراندووە و بووە بە بەرپرسی (کۆمەڵەی هونەر و وێژەی کوردی بەشی ڕواندز) ، کە لەم تیپەدا چەندین گۆرانی و سرودی بۆ هونەرمەندان تۆمارکردووە، لەوساوە بەردەوام بەبێ پسانەوە خولی فێربوونی مۆسیقا و نیگارکێشی بۆ منداڵان و گەنجانی شارەکە کردووەتەوە و هاوکات جووڵانەوەیێکی شانۆیشی هێناوەتە ئاراوە. لە ساڵی (1978) لە شاری هەولێر خولی ڕاهێنانی سروود و مۆسیقای بە پلەی یەکەم بڕیوە، لە ساڵی (1981) بە شێوەیەکی نهێنی بووە بە ئەندامی (یەکێتیی هونەرمەندانی کوردستان) ، لە ساڵی (1983) بووە بە ڕاهێنەری سروود و مۆسیقا لە قوتابخانەکانی ڕواندز.
لە ساڵی (1986) تیپی شانۆی (شەهید شلێر) ی دامەزراندووە و لە ساڵی (1987) لەسەر داوای خۆی خانەنشین کراوە، لە ساڵی (1988) بەڕێوەبەری (مەڵبەندی کار دەست-ڕواندز) بووە، دووبارە لە ساڵی (1994) بووەتەوە بە مامۆستا و تا لە ساڵی (2005) خانەنشینکراوەتەوە و لەو ماوەیەدا وانەکانی: (سروود و مۆسیقا و شێوەکاری و ئینگلیزی) داوەتەوە.
لە ساڵی (2009) ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری (کۆمەڵەی دۆستانی کتێب-ڕواندز) بووە.
تا ئێستا زیاتر لە (9) خولی فێربوونی مۆسیقای لە ڕواندز و دیانا کردووەتەوە، وەکوو ئەکتەر و دەرهێنەر زیاتر لە (30) شانۆگەری بەشداریکردووە، هەروەها زیاتر لە (8) خولی نیگارکێشی بۆ منداڵان کردووەتەوە، چەندین مەدالیا و بڕوانامە و ڕێزوسوپاسی لە بواری هونەر و پەروەردەدا پێ بەخشراوە و لە چەندین ڤیستیڤاڵ و ئاهەنگ و کۆڕی هونەریدا دەور و بەشداری هەبووە و کۆمەڵێک هونەرمەند و مۆسیقیاری پێگەیاندووە، کە ئەمڕۆ ناوی دیاری نێو هونەری کوردین، لە ساڵی (2005) لە مەراسیمێکدا، کە بە بۆنەی (40) ساڵەی خەباتی هونەریی ڕێکخرا بوو، پەردە لەسەر پەیکەری هونەرمەند لابرا، بوو بە یەکەمین هونەرمەندی کورد، کە لە ژیاندابێت و پەکەری هەبێت، ئێستاش لە شاری ڕواندز نیشتەجێیە، ئەندامی (کۆمەڵەی دۆستانی کتێب-ڕواندز) ە، لەگەڵ ئەم کۆمەڵەیەدا چەندین چالاکی ئەنجامداوە و دیارترینیان دامەزراندنی کتێبخانەی گەڕۆکە و کاروانی خزمەتەکانی تا ڕۆژی کۆچی دوایی هەر بەردەوام بوو.[1]
ڕۆژی 07-12-2021 کۆچی دوایی کرد.
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 399,889 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
فایلێن پەیوەندیدار: 26
بابەتێن پەیوەستکری: 16
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا ژدایک بوونێ: 00-00-1937
روژا وەغەرکرنێ: 07-12-2021 (84 سال)
باژار و باژارۆک (ژدایکبوون): رواندز
جورێ کەسی: هونەرمەند
جورێ کەسی: نڤێسەر
د ژیانێدا مایە؟: نەخێر
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
نەتەوە: کورد
هۆکارا گیان ژ دەستدانێ: مەرگێ سروشتی و نەساخی
وڵات - هەرێم (ژدایکبوون): باشوورێ کوردستانێ
وەڵات - هەرێم (کۆچا داوی): باشوورێ کوردستانێ
ڕەگەز: پیاوان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 21-04-2010 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( سەریاس ئە‌حمەد )ڤە: 07-12-2025 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 399,889 جار هاتیە دیتن
QR Code
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.129 KB 21-04-2010 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.422 چرکە!