ساڵی 1969 لە #هەولێر# چاوهەڵدێنێ و هەولێر دەبێتە بێشکەی ئەو هونەرمەندە، هەر لەپیرە هەولێرێ خوێندنی سەرەتای وناوەندی و ئامادەیی بەپلەی بەرز تەواو دەکات خولیای ڕەسەنایەتی هونەر و مۆسیقای کوردی لەهەستە ناسکەکەی پەنگ دەخواتەوە ڕوو لەخوێندی باڵا دەکات لەپەیمانگای هونەرە جوانەکان بڕوانامەی بەکەلۆریۆس بەدەست دێنێ و شارەزایەکی باش پەیدا دەکات لە ژەندنی ئامێرە ژێدارەکان بەتایبەتی ئامێری (کەمان و چەلۆ) ئەو هونەرمەندە ماندوونەناسە بۆ پێگەیاندنی نەوەکانی دوارۆژ سەرۆکی بەشی مۆسیقایە لەپەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر وەک هونەرمەندێکی لێهاتوش ماوەیەک جێگری سەرۆکی تیپی ئۆرکێسترای کوردستان بوو، هونەرمەند جگە لەوەی وەک مامۆستایەکی موزیکژەن لەپەیمانگەدا ڕؤڵی بەرچاوی هەیە کەچی وەک ئەندامێکی کارا لەزووربەی چالاکیەکانی تیپی سەتەلایتی کوردستان و فێستیڤالەکان و کۆنسێرتەکانی کوردستان ڕۆڵی بەرچاوی هەیە، مامۆستا بەکری هونەرمەند خاوەنی دەیان ئاوازی ڕەسەنی کوردیەو زۆر هاوکار بووە لەپێگەیاندنی موزیکژەن و گۆرانیبێژان.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,330 جار هاتیە دیتن