لە ساڵی 1947 لە شاری #سلێمانی# لە دایک بووە. لە قۆناغی خوێندنی ناوەندی زییندانی کراوە. لە سەرەتایی لاویەتیی جموجووڵی ڕۆشنبیری و سیاسی هەبووە و وەک چەپیەکی ماوی خەباتی کردووە. لە هەفتاکاندا یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#. لە نیوەی هەفتاکاندا بەرەو ئەوروپا دەکەوێتە ڕێ و لە نەمسا جێگیر دەبێت و پەرە بە خوێندنی خۆی دەدا. لە ساڵی 1985 لە بەرلین بڕوانامەی دکتۆرای بە دەست هێنا لە زانستی سیاسەتی نێودەوڵەتی. دامەزرێنەری گۆڤاری (مینبەر ئەلحیوار) بوو لە بەیرووت ساڵی 1986. چەندین پەرتووکی نووسیوە و تەرجەمەی کردوون.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2814/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئارام و فازیل مەلا مەحمود مەلا ڕەسوڵ=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئارام و فازیل مەلا مەحمود مەلا ڕەسوڵ=KTML_ImageCaption_End=
تەرجەمەکانی لە فارسییەوە بۆ عەرەبی: ئێران غوربەتی سیاسەت و شۆڕش، ئەبولحەسەن بەنی سەدر. سنووری جیاکەرەوەی سیاسەت و دین، مەهدی بازرگان. نەوت و کۆنتڕۆڵ، ئەبولحەسەن بەنی سەدر.
نووسینەکانی: ئاوا عەلی شەریعەتی دوا، بە زمانی عەرەبی. ئیسلام و مێژوی کورد (چاپ نەکراوە) . زلهێزەکانی دونیا و بزووتنەوەی ڕزگاری خوازی جیهانی سێیەم (کورد و سۆڤیەت) ، بە زمانی ئەڵمانی. جەنگی ئێراق و ئێران، بە زمانی ئەڵمانی و عەرەبی. چەندین وتاری هزری و سیاسیش بە زمانی کوردی و عەرەبی و ئەڵمانی.
یەکەم کەسە لە جیهانی ئیسلامی بۆ یەکەم جار هزرڤانانی ئیسلامی و سیکۆلاری و ناسیۆنالی لەسەر خوانی گفتووگۆ کۆ کردەوە لە قاهیرە لە ساڵی 1989.
خاوەنی پڕۆژەی یەکێتی شارستانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوو و باوەڕی وابوو کورد پارچە کراوە و دەبێت دەوڵەتی سەربەخۆی هەبێت و فرە ڕەنگی میللەتانی ڕۆژهەڵات لەنێو یەکێیەتییەکی گونجاودا بپارێزرێ.
فازڵ بە هزرڤانێکی ئیسلامی بەرز ناسرابوو لەنێوەندە ڕۆشنبیریەکانی جیهانی عەرەب. لە پاش نیوەی هەفتاکانی سەدەی ڕابردوو قەناعەتەکانی گۆڕا لە مارکسیزم و ماویەتەوە بەرەو ئیسلام. ئەم گۆڕانە وای کرد یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە چاوێکی ناحەز تەماشای بکات و ئەم هۆکارەش بوو کە فازڵ لەنێو کوردستاندا کەسایەتییەکی شاراوە و نە ناسراو بێ. لەم چەند ساڵەی دوایی چەندین وتار لە چەند سایتێکی کوردی و عەرەبی دەربارەی نووسراو و ئێستا لە کوردستان ناسراوەتەوە.
لە ڕۆژی #13-07-1989# کاتێک وەک ناوبیژی دیالۆگی نێوان #حیزبی دێموکراتی کوردستان#ی ئێران کە دوکتۆر #قاسملوو#، #عەبدوڵڵا قادری ئازەر# بوون، کەوتە بەر دەستڕێزی پلانێکی تیرۆریستی داڕێژراو لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەو کاتی کۆماری ئیسلامی ئێران و گیانی لەدەست دا. ساڵی 2010 لە هەمان ڕێکەوتدا لۆحەیەکی بیرهێنەرەوەی ئەو یادە تاڵە لە بەرانبەر شوێنی تێرۆرەکەوە چەقێندراوە کە ئەو ڕاستییەی لەسەر هەڵکەنراوە کە ئەو کردەوە لەلایەنی کێوە بەڕێوەچووە. ئەو هێمای بیرەوەرییەش یان لۆحی یاددبوودە لەلایەن کاک عەتا نەسیری خەڵکی دێواندەرە کە خۆی #پێشمەرگە#ی کەمئەندامی ئەو حیزبەیە درووستکراوە.[1][2]