لە سالی 1966 لە یەکێ لە ئاوایەکانی سەر بە پارێزگای کرماشان لە دایک بووە. لە دەسپێکی ئینقلاب لە ئێران و بە دەسەڵات گەیشتنی کوماری ئیسلامی لە ئێران فشاری ڕژیمی تازە بە دەسەلات گەیشتوی کوماری اسلامی لە سەر مەنتەقە و بنەمالەکەی، وایان لێ کرد کوچ بەرەو ولاتی ئیراق کۆچ بکەن و لە سالی 1995ەوە نیشتەجێی وڵاتی فینلاند بووە. سالی 1997 تا سالی 2007 لە ئیدارەی پەنابەرانی شاری ڤاسا لە ڕۆژئاوای فینلاند وەکو مشاور یان بە فنلاندی(اوهیایا) کاری کردوه. لە سالی 2008 تا ئیستا لە سازمانی سەلیبی سوری فنلاند لە بەشی پەنابەری کار دەکا.
بەشیر ئەمیرخانی بەشداریی دامەزراندنی ڕێکخراوی بزوتنەوەی دێموکراتیکی یاراسانی کردووە و لە یەکەمین کۆنگرەی ڕێکخراوەکە لە سالی 2007 کە لە وڵاتی نۆروێژ بەسترا، بە ئەندامی کومیتەی ناوەندی ئەو ڕێکخروە و هەروەها لە کونگرەێ دووی ڕێکخراوەکە کە لە سالی 2008 لە وڵاتی سوئد پێکهات، جارێکیتر بە ئەندامی کومیتە ناوەندی ئەو ڕێکخراوە هەلبژێردراوەتەوە و ئیستایچ وەک ئەندامی کومیتەی ناوەندیی بزوتنەوەی دیموکراتیکی یارسان خەباتی سیاسی دەکا.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,622 جار هاتیە دیتن