پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,130
وێنە 106,574
پەرتوک PDF 19,303
فایلێن پەیوەندیدار 97,361
ڤیدیۆ 1,394
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
شێخ عیزەدین حسەینی
هەر کون و ڕیدانەکا وڵاتی، ل ڕوژهەڵات هەیا ڕوژئاڤا، ل باکوور هەیا باشوور... دبیتە چاڤکانیا کوردیپێدیا!
پول: کەسایەتی | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook2
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
3 دەنگ 5
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû2
English4
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

شێخ عیزەدین حسەینی

شێخ عیزەدین حسەینی
بەهاری ساڵی 1300ی هەتاوی واتە 1921ی زایینی لە شاری #بانە# لە بنەماڵەیەکی ئایینیدا لەدایکبووە.
کوڕی شێخ ساڵحە کە لە سەیدەکانی بەرزنجە بوو؛ شێخ ساڵح کە لە سەردەمی خۆیدا زانایەکی ئایینی ناودار بوو، دژایەتی حکوومەتی ڕەزاشای دەکرد، بەنهێنی لەگەڵ #شێخ مەحموودی حەفید# ڕێبەری بزووتنەوەی کورد لە #سلێمانی# پەیوەندی هەبوو، ساڵی 1319 فەوتی کرد.
مامۆستا زۆری پێخۆشبوو بچێتە خوێندن بەڵام لە شاری بانە هەتا ساڵی 1315 (1936) مەدرەسە نەبوو؛ سەرف و نەحو، قورعان، گوڵستان و بوستان و هیدیکەی لەلای بابی خوێند.
ساڵی 1317 (1938) لە گوندی سیسێر لە لای مەلا سەیدحسێن چووە فەقێیەتی؛ سێ ساڵ لەوێ مایەوە؛ دەچێتەوە بانە و دواتر لە نمەشیر، دیسانەوە سیسێر و ماوەیەکیش لای مامۆستا مەلا باقری بەناوبانگ لە ئاوایی بالیک لە ناوچەی #مەریوان# خوێندوویەتی.
ساڵی 1321 (1942) بۆ درێژەدان بە خوێندن دەچێتە ناوچەی #موکریان# کە لەوێ هەڵسووڕانی سیاسی و هەستی نەتەوایەتی بەرزبوو. ساڵی 1322 (1943) لە ناوچەی #بۆکان#، بە نێوی نهێنی هەوێن ئەندامەتی #کۆمەڵە#ی ژێکاف ی پێ بەخشرا و بووە چالاکی سیاسی.
ساڵی 1324 (1945) چالاکانە لە ڕێوڕەسمی هێنان و هەڵدانی ئاڵای کوردستان لە شاری بۆکان بەشداریکرد.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2428/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=0005.JPG=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2428/0005.JPG=KTML_Photo_End=
بەهاری ساڵی 1325 (1946) دەچێتە #مەهاباد# کە لەژێر دەسەڵاتی کۆماری کوردستاندا بوو و ماوەیەک لای کەسایەتی بەناوبانگ مامۆستا مەلاحسێن مەجدی درێژە بە خوێندن دەدات.
1327 (1948) لە لای مامۆستا مەلاعەلی وەڵزی لە گوندی حەمامیان ئیجازەی ئیفتا و تەدریس وەردەگرێت و بە ڕەسمی دەبێتە مەلا و مودەڕیس لە گوندی کانییە ڕەش لە ناوچەی موکریان.
لەنێوان ساڵەکانی 1330 هەتا 1337 (1958-1951) لە گوندەکانی کانییە ڕەش، گۆلێ و قارەوای موکریان مەلا و مودەڕیس بووە.
لەم ساڵانەدا چەندین ڕووداوی گرینگ ڕوویانداوە کە کاریگەرییان هەبووە لەسەر ژیانی مامۆستا؛ لەنێوان ساڵانی 1329 هەتا 1332 بزووتنەوەی جووتیاران لەو ناوچەیە زۆر بەهێز بووە و مامۆستا کە هەمیشە لایەنگری چینە چەوساوەکانی کۆمەڵگە بووە، کەوتووەتە بەر هێرشی ئاغا و مالیکی ناوچەکە و بەو بۆنەشەوە ناچارکراوە گوندەکەی بەجێبهێڵێت. مامۆستا بەهۆی هەڵوێستی پێشکەوتنخوازانەی کە بوێرانە دەریدەبڕین، لە بواری جۆراوجۆردا بەناوبانگ بوو ؛ بۆ وێنە دژ بە خۆرافاتی ئایینی بوو؛ لە بابەتە کۆمەڵایەتییەکاندا دژایەتی دەکرد لەگەڵ دیاردەی کچ بە پچووکی بەشوودان، گەورە بە پچووک، ژن بە ژنە و سێتەڵاقە.
ئەمە هاوکاتە لەگەڵ سەردەمێک لە ئێران کە کێشەی میللیکردنی نەوت لەلایەن دەوڵەتی دوکتور محەمەد مسدقەوە لەئارادابوو؛ لە ئاکامدا کوودیتای ساڵی1332 (1953) کە بە پشتیووانی بەریتانیا و ئەمریکا کرا دەوڵەتی مسدق ڕووخا و شای ئێران کە هەڵاتبوو بۆ دەرەوە دیسانەوە گەڕایەوە سەر حوکم.
ساڵی 1337 (1958) لە مەهاباد دەبێتە مودەریس لە مەدرەسەی علوومی دینی؛ لەو سەردەمەدا مامۆستا لایەنگری بیروبۆچوونی شێخ محەمەد عەبدە بوو؛ بۆ وێنە پەرتووکی ڕسالە التوحیدی ئەوی دەگوتەوە.
ئەو کەسانەی کە لەلای مامۆستا شێخ عێزەدین خوێندوویانە، چ لە مەهاباد و چ ساڵەکانی پێشووتر، لە پەنای خوێندنی ئاسایی فەقێیەتی و ئایینی، لەگەڵ مێژووی تێکۆشان و خەباتی گەلی کورد دژ بە ستەمی میللی ئاشنا دەبوون؛ تێکۆشەری بەناوبانگ مەلا ئەحمەد #شەڵماشی# ناسراو بە #مەلا ئاوارە# یەکێک بوو لەو کەسانەی کە لای مامۆستا خوێندبووی.
ساڵی 1347 (1968) بوو بە ئیمام جومعە لە مەهاباد.
هەر ئەو ساڵە شەپۆلێکی بەکۆمەڵ گرتنی تێکۆشەرانی کورد کەوتەڕێ و بەتایبەت پادەگانی جەڵدیان بوو بە زیندانێکی گەورە. مامۆستا بۆ ماوەیەکی کوورت گیرا؛ لەو ماوە کوورتەیشدا کەسایەتی ئایینی شاری مەهاباد و خەڵکی شار کەوتنە گەر و ئەگەری خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی هەبوو.
لەو ساڵانەدا کە لە مەهاباد بوو بەردەوام لە پەیوەندیدا بوو لەگەڵ خوێندکارانی زانکۆ، ئەندامان و خەباتکارانی #حیزبی دیموکرات#ی کوردستان و بەتایبەت لە ساڵەکانی 1347-1346 (1968-1967) دا پەیوەندی گەرموگوڕی هەبوو لەگەڵ تێکۆشەرانی بزووتنەوەی کوردستان.
17ی پووشپەڕی ساڵی 1357 واتە 7ی مانگی شەشی 1978 لە ڕێوڕەسمی ناشتنی تێکۆشەری لە مێژینە #عەزیز یوسفی# کە تازە بە نەخۆشی لە زیندان ئازاد کرابوو وتارێکی گرینگی پێشکەش کرد. ئەم وتارە لەسەر گۆڕی ئەو تێکۆشەرە لە شاری مەهاباد کە بە بەشداری هەزاران کەس لە هەموو شارەکانی کوردستانەوە بەڕێوەچوو، دەنگدانەوەیەکی ئێجگار زۆری هەبوو. ئەمە بە دەستپێکی بزووتنەوەی جەماوەری خەڵکی کوردستان لە دژی حکوومەتی شا دەژمێردرێت.
بەدرێژایی ئەو ساڵە پڕ لە ڕووداوە مامۆستا کە لە مانگی خەزەڵوەردا ببووە سەرۆکی شورای شاری مەهاباد، بەردەوام لەو شارە و لەشارەکانی دیکەی کوردستان لە بۆنەی جیاوازدا قسەی بۆ خەڵک دەکرد و هانیدەدان بۆ خەبات.
بە ڕووخانی ڕژیمی پاشایەتی لە ئێران، ڕۆڵی مامۆستا شێخ عێزەدین زۆر بەرجەستە بووەوە. هەموو نوێنەرانی حکوومەت و کاربەدەستانی ناوچەکە کاتێک دەهاتنە کوردستان دەچوونە لای مامۆستا.
ڕۆژی 29ی ڕێبەندانی 1357 (18ی مانگی دووی 1979) یەکەم دەستەی نوێنەرایەتی حکوومەت کە داریوش فروهر یەکێک لە ئەندامانی بوو، هاتە مەهاباد و یەکڕاست چوونە لای مامۆستا. دواتر لە کۆبوونەوەیەکی گەورەدا بڕیارنامەیەک لەلایەن نوێنەرانی شارەکانی کوردستانەوە (لەوانە ڕێبەرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵە) پێشکەشی نوێنەرانی دەوڵەت کرا کە یەکێک لە خاڵەکانی ئەوەبوو کە مامۆستا شیێخ عێزەدین دەسەڵاتی ئەوەی هەیە سەرۆکایەتی هەر هەیئەتێک بکات کە لەلایەن گەلی کوردەوە لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندیدا دەکەوێتە وتووێژ.
نەورۆزی 1358 (1979) دوای کارەساتی خوێنین لە شاری #سنە#، مامۆستا لایەنێکی سەرەکی بوو لە وتووێژ لەگەڵ نوێنەرانی حکوومەت کە بریتی بوون لە ڕفسنجانی، بنیسدر، بهشتی، گالقانی و... کەسانی دیکەیش. لەو کۆبوونەوەدا بوو کە مامۆستا لە کاتی فڕینی فڕۆکە شەڕکەرەکان بەسەر شاری سنەدا و لەگەرمەی وتووێژەکاندا وتی فەرقی تاج و عمامە چییە؟ حکوومەت نەگۆڕراوە، تاجی پاشایەتی لاچووە و عمامە هاتووەتە جێگای.
ڕۆژی شەشی خاکەلێوەی 1358 (26ی مانگی سێی 1979) مامۆستا ڕایگەیاند لەبەر ئەوەی ناوەرۆکی #کۆماری ئیسلامی# نادیارە لە ڕیفڕاندۆمدا بۆ دەنگدان بە کۆماری ئیسلامی لە ئێران بەشداری ناکات.
مانگێک دواتر واتە لە مانگی گوڵاندا لەسەر بانگهێشتنی وەزیری ناوخۆ سەفەرێکی کرد بۆ تاران و قوم؛ لەم سەفەرەدا لەگەڵ #خومەینی#، بازرگان سەرەکوەزیر، وەزیری ناوخۆ و چەندین کەس لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دیدار و گفتوگۆی کرد.
لە دیدار لەگەڵ خومەینیدا کاتی خوداحافیزی خومەینی دەڵێت هێمنایەتی کوردستانم لە تۆ دەوێت، مامۆستایش دەڵێت منیش خودموختاری کوردستانم لە ئێوە دەوێت.
لەو سەفەرەدا لە زانکۆی سنعتی شریفی تاران لەناو هەستی زۆر گەرمی دەیان هەزار خوێندکاری زانکۆ لە وتارێکدا وتی: ئەو ئایینەی خەڵک بەگژیەکدا دەکات، ئایینی ئیلاهی نییە... سانسۆر نموونەیەکە لە گەڕانەوەی دیکتاتۆری و کۆنەپەرستی. کۆنەپەرستی لە هەر جلوبەرگێکدا و بە هەر ڕەنگێک بێت مەحکوومە... ئێمە لایەنگری هەڵسووڕانی هەموو حیزب و ڕێکخراوە سیاسییەکانین.. شۆڕش هێشتا بە ئاکام نەگەیشتووە چونکوو ئامانج لە شۆڕش گۆڕانی بنەڕەتییە.
سەرەتای مانگی جۆزەردانی 1358 (1979) مامۆستا شێخ عێزەدین لەناو بەخێرهێنانی ئاپۆرەی خەڵکدا کە بە دەیان هەزار لەسەر جادە و لە شار وشارۆچکەکانی کوردستان ڕیزیان بەستبوو گەڕایەوە بۆ کوردستان و لە شاری سنەوە، بە #دیواندەرە#، #سەقز#، بانە و بۆکاندا گەڕایەوە بۆ مەهاباد.
پێنجی پووشپەڕی 1358 (6ی مانگی شەش 1979) هۆشداریدا: ئەگەر وریا نەبین تووشی شەڕی چەکداریمان دەکەن... پارێزگاری لە شارەکان دەبێت لەژێر چاوەدێری شۆرای شارەکاندا بێت.. بڵاوکردنەوەی چەک لە کوردستان (لە لایەن حکوومەتەوە) وایکردووە کە ئەگەر کارێکی بۆ نەکرێت، کوردستان لەسەردەری شەڕی ناوخۆدا دەبێت.
28ی گەلاوێژی 1358 (19ی مانگی هەشت 1979) فەرمانی جیهادی خومەینی بۆ سەر کوردستان دەرچوو؛ مامۆستا لەگەڵ تێکۆشەرانی گەلی کورد چووە شاخ و لە ڕێگای ڕاگەیاندن و چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانییەوە دەنگی گەلی کوردی بە هەموو جیهان دەگەیاند.
چەند هەفتە دواتر دەفتەری مامۆستا شێخ عێزەدین حسێنی بۆ ڕاپەڕاندنی کاروبارەکانی مامۆستا پێکهات کە ئەندامەکانی ژمارەیەک لە کەسانی نزیک لە مامۆستا و تێکۆشەرانی خەڵکی چەند شارێکی کوردستان بوون.
ڕۆژی 10ی خەزەڵوەری 1358 (یەکی مانگی یازدەی 1979) لەسەر داوای مامۆستا بە بۆنەی جێژنی قوربانەوە بە سەدان هەزار خەڵکی کوردستان لە شار وشارۆچکەو لادێکاندا خۆپیشاندانی پڕشکۆی جەماوەری و سەرتاسەرییان ڕێکخست بە پشتیووانی لە بزووتنەوەی کوردستان، بۆ ڕیزگرتن لە شەهیدان و دژ بە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی.
لە پاییزی ئەوساڵەدا چەندین کۆبوونەوە کرا لەگەڵ نوێنەرانی حکوومەت کە لە تارانەوە هاتبوون بۆ دێهاتی ناوچەی سەرسنووری #سەردەشت# کە مامۆستا ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لەو کۆبوونەوانەدا.
لەم ماوەیەدا دەستەی نوێنەرایەتی گەلی کورد بە سەرۆکایەتی مامۆستا بۆ وتووێژ لەگەڵ دەوڵت پێکهات کە حیزبی دیموکرات و کۆمەڵە و ڕێکخراوی #چریک# فیدایی ئەندامەکانی بوون.
21ی سەرماوەز واتە 12 دیسامبر یەکەمین و تەنیا کۆبوونەوەی ڕەسمی نوێنەرانی حکوومەت لەگەڵ دەستەی نوێنەرایەتی گەلی کورد پێکهات.
هەتا کۆتایی ساڵ بەردەوام کۆبوونەوە دەکرا لەگەڵ نوێنەرانی حکوومەت و نوێنەری تایبەتیی خومەینی بۆ قسەوباس لەسەر چۆنییەتی درێژەدان بە وتووێژ بەڵام سەرەڕای هەوڵدان و خۆش مەبەستی مامۆستا هیچ ئاکامێکی نەبوو.
خاکەلێوەی 1359 (مانگی چواری 1980) مامۆستا سەفەرێکی دەستپێکرد لە مەهابادەوە بۆ بۆکان، سەقز، دیواندەرە، سنە، مەریوان و بانە و لە هەموو لایەک لە کۆڕ و خۆپیشاندانی دەیان هەزار کەسیدا ڕایدەگەیاند گەلی کورد خوازیاری مافی ئاسایی خۆی و ئاشتی و پێکەوە هەڵکردنە و دژ بە دەستپێکردنەوەی شەڕە. وێنە و فیلمی ئەم سەفەرە سیمای ڕێبەرێکی زۆر خۆشەویست و لەناو دڵی خەڵکدا نیشاندەدات کە خەون و ئارەزووەکانی خۆیان لە هەڵوێست و دەربڕینەکانی مامۆستادا دەدیتەوە. بەداخەوە هەر لەو مانگەدا خولی دووەمی هێرشی بەرینی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر شارەکانی کوردستان دەستی پێ کردەوە.
سەرەتای ساڵی 1361 (1982) مامۆستا نوێنەری خۆی ناردە دەرەوە بۆ ئەوروپا بۆ ئاگارکردنەوەی بیروڕای جیهانی لەسەر بارودۆخی گەلی کورد و بزووتنەوەکەی و تاوانکارییەکانی کۆماری ئیسلامی. مامۆستا بەو نوێنەرەیدا چەندین نامەی نارد بۆ پاپ لە ڤاتیکان، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و چەندین سەرۆکی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی و یاسر عەرەفات. هەروەها پەیامێکی تایبەت بۆ ڕای گشتی جیهان و ئێرانییەکان و کوردەکان لەدەروەی وڵات کە بە زمانەکانی کوردی، فارسی و فەڕەنسا بڵاو کرایەوە. دواتر ڕاپۆرتی ئەم سەفەرە کە فەڕەنسا و بەریتانیا و ئەڵمان و دەرباری ڤاتیکان و ئیتاڵیا، سووریا و لوبنانی گرتەوە بەوردی بۆ بیروڕای خەڵکی کوردستان و ئێران بڵاوکرایەوە.
لە پاییزی ساڵی 1361دا (1982) مامۆستا سەفەرێکی نۆ هەفتەیی کرد بۆ پاریس و دواتر بۆ عەرەبستان بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنج بۆ بارودۆخی گەلی کورد. لە سەفەری پاریسدا جگە لە چاوپێکەوتن و قسەوباس لەگەڵ ڕادیۆ، تەلەڤیزیۆن و ڕۆژنامە گەورەکانی فەڕەنسا، لەگەڵ ڕادیۆ بیبیسی بەشی فارسی گفتوگۆیەکی گرینگی کرد. هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە نووسەران و شاعیران و ڕۆژنامەنووسان و سیاسەتمەدارانی فەڕەنسا، ئینگلستان، ئیرلەند، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا و ئێرانی و کورد دیدەنیان کرد. مامۆستا لە هەموو ئەو دیدارانەدا بەوردی لەسەر بارودۆخی کوردستان و خەباتی ڕەوای میللەتی کورد و ئاشتیخوازانەبوونی بزووتنەوەی کوردستان و ڕەوابوونی داواکانی دوا. هاوکات تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە خەڵکی کوردستان ئاشکرا دەکرد. لە عەرەبستان مامۆستا هاوکات حەجی عەمرەی بەجێهێنا.
لە ساڵەکانی 1364 هەتا 1367 (1988-1985) دا مامۆستا لە هەلومەرجێکی دژواردا لە ناوچەکانی سەرسنووری کوردستان لەنێوان ئێراق و ئێراندا دەژیا و بەردەوام بوو لە چالاکی سیاسی و دەرکردنی ڕاگەیاندن و بڵاوکردنەوەی ڕاو بۆچوونەکانی. هەر لەم ساڵانەدا بوو کە مەقەڕی نیشتەجێبوونی خۆی و بنەماڵەکەی لە ناوچەی سەرسنووری پارێزگای سلێمانی کەوتە بەر پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی حکوومەتی بەعسی ئێراق کە لە ئاکامدا زۆر بەداخەوە دایکێک و منداڵەکەی شەهیدبوون، مامۆستا و سەیدزادە خانمی هاوسەری و نۆ پێشمەرگەیش برینداربوون.
ساڵی 1367 (1988) سەفەرێکی کرد بۆ وڵاتی توونس بۆ دیدار لەگەڵ یاسر عەرەفات و دواتر سەردانی سوید و فەڕەنسای کرد و پاشان گەڕایەوە بۆ کوردستان.
لە کۆتایی هاوینی ساڵی 1369 (1990) دا لە وڵاتی سوید نیشتەجێ بوو.
مامۆستا یەکێک بوو لە بەشدارانی کونفرانسی ستۆکهۆلم کە سەرەتای ساڵی 1991 لە شاری ستۆکهۆلم گیرا سەبارەت بە بارودۆخ و دواڕۆژی کوردستان کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە مێژوونووسان، سیاسەتمەداران، نووسەران و چالاکانی سیاسی و مەدەنی کورد و بیانی تێیدا بەشداربوون.
لە پێکهێنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە بروکسێلدا چەند ساڵێک چالاکانە بەشداربوو؛ هەروەها لە چەندین کونفرانس و کۆنگرەی دیکە لە فەڕەنسا و ئەڵمان بەشداری هەڵسووڕاوانەی کردووە. مامۆستا بە درێژایی ژیانی دۆستایەتی نزیکی هەبووە لەگەڵ زۆربەتی تێکۆشەرانی بەشەکانی دیکەی کوردستان و بەردەوام پشتیوانێکی شێلگیری خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد بووە لە سەرانسەری کوردستان.
جۆزەردانی 1383 (2004) ڕێز لێنانێکی تایبەت لە مامۆستا لەلایەن انجمن پژوهشگران ایران لە کونفرانسێکدا لە ستۆکهۆلم بەڕێوەچوو کە بریتی بوو لە قسەوباس لەسەر کەسایەتی مامۆستا و ڕێزلێنان بۆ ئەو هەموو ساڵە خەبات و تێکۆشانەی.
لەو ماوەی کە لە سوید بوو، بێ وچان و چالاکانە بە چاوپێکەوتن لەگەڵ سیاسەتمەداران، نووسەران، شاعیران و کەسایەتی دیاری ناو بزووتنەوەی کوردستان و ئێران بەردەوام تێدەکۆشا لەگەڵ ڕاگەیاندنی هەڵوێست و بیروبۆچوونی خۆی، گوێبیستی بیروڕای ئەوانی دیکەیش بێت.
مامۆستا بە درێژایی ژیانی خەریکی خوێندنەوەی پەرتووک بووە و لەم بوارەش دا گرینگی بەوەداوە تا چ ڕادەیەک لە باری مێژوویی، زانستی و ئایینییەوە ناوەرۆکی پەرتووکەکە بەپێز بووە؛ هەر بۆیە تا دوایین ڕۆژەکانی ژیانی بەردەوام لە هەموو بوارەکاندا پەرتووکی خوێندووەتەوە.
لە ڕێگای تەلەڤیزیۆنی سەتالایتەوە و هەرەوەها ڕادیۆ کوردییەکان، بەردەوام گفت وگۆی کردووە و سەرەڕای دەربڕینی هەڵوێستی سیاسی و لێکدانەوەی هەلومەرجی کوردستان، سەبارەت بە بیروبۆچوونەکانی خۆی لەمەڕ ئایین، حکوومەتی ئایینی و دەسەڵاتی سیاسی بەوردی لێدوانی داوە.
دوایین دەرکەوتنی مامۆستا لە میدیاکاندا ڕۆژی 16ی خەرمانانی 1389 (7ی سیپتامبر 2010) لە تەلەڤیزیۆنی فارسی بیبیسی لە پرۆگرامی بەعبارت دیگردا بوو؛ لەوێدا وتووێژێک بە زمانی فارسی لەگەڵ مامۆستا بڵاوکرایەوە کە لە ئاستی کوردستان و ئێران و دەرەوە دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبوو. ئەم گفتوگۆیە زۆرێک لە بیروبۆچوونەکانی مامۆستای تێدایە لەسەر کوردستان، ئێران، ئازادی و دیموکراسی، دین و بیروباوەڕ، پرسی ژن، ڕۆڵی حکوومەتی دینی و هەروەها بزووتنەوەی سەوز.
مامۆستا شێخ عێزەدین و سەیدزادە خانمی هاوسەریان حەوت منداڵیان هەیە: ئایشێ، فاتمە، جەمالەدین، شیرین، پەروین، سەیران و جەمیلە.
لە کاتژمێر 23.50ی پێنجشەممە بیست ویەکی مانگی ڕێبەندانی ساڵی 1389 ڕێکەوتی 10 مانگی دووی ساڵی 2011 لە نەخۆشخانەی ئاکادێمیسکا لە شاری ئووپسالای وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 108,639 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ئاوێنە
فایلێن پەیوەندیدار: 10
بابەتێن پەیوەستکری: 10
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا ژدایک بوونێ: 00-00-1921
روژا وەغەرکرنێ: 10-02-2011 (90 سال)
باژار و باژارۆک (ژدایکبوون): بانە
جوڕێ کەسی: چالاکی سیاسی
جوڕێ کەسی: کەسایەتی
جوڕێ کەسی: ئایینی
د ژیانێدا مایە؟: نەخێر
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (ژدایکبوون): رۆژهەڵاتی کوردستان
ڕەگەز: پیاوان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 04-11-2009 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 10-02-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 108,639 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.19 KB 04-11-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,130
وێنە 106,574
پەرتوک PDF 19,303
فایلێن پەیوەندیدار 97,361
ڤیدیۆ 1,394
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.437 چرکە!