بەناوبانگترین پەڕڵەمانتار و سیاستمەداری کوردە لە تورکیادا، لەچوار خولی پەڕڵەماندا ئەندام بووە، ساڵی 1973 بۆ یەکەمجار دەبێتە پەڕڵەمانتاری CHP لە #ماردین#، بەدوای کودەتا سەربازییەکەی 1980دا، دەخرێتە زیندانی ئامەدەوە، لە 1994یشدا دیسان بۆ ماوەی 22مانگ دەخرێتە زیندانەوە. لەگەڵ دامەزراندنی DTP، بە سەرۆکی ئەو پارتە هەڵدەبژێردرێت.
ئەحمەد تورک کە دڵی بە (پیل) کاردەکات، ئێستا سەرۆکی فراکسیۆنی DTPیە لە پەڕڵەمانی تورکیادا. ئەو تاکە پەڕڵەمانتاری ئەو وڵاتەیە کە لە 1993دا بە مەبەستی ئاگربەست و شەڕ ڕاوەستان، سەردانی #عەبدوڵڵا ئۆجەلان#ی لەدەشتی بیقاعی لوبنان کردووە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 18,111 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!