ئازاد لەشکری لە ساڵی 1970 لە شاری هەولێر لە دایکبووە و لە ساڵی 1984 ەوە لە بواری وێنەگرتنی فۆتۆگرافیدا کاری کردووه. دەرچووی ئامادەی ژووری بازرگانییە و هەرلە سەرەتای لاوێتیەوە خولیا بووە بەجوانی سروشتی کوردستان و وێنەگرتنی دیمەنە دڵفڕێنەکانی و ئەرشیف کردنی و نیشاندانی لەپێشانگاکانیدا.
ئێستا سکرتێری وێنەگرانی کوردستانە و وێنەگری ڕۆژنامەی خەبات و ڕاوێژکاری گۆڤاری تاو و وێنەگری ئاژانسی ڕۆیتەری جیهانییە لە کوردستان، هونەرمەند خاوەنی شەش خەڵاتی زێڕینە لە دەرەوە و ناوەوەی کوردستان، شایانی وتنیشە کە ساڵی 2006 وێنەیەکی لەسەر ئاستی جیهان یەکەم بوو، بەشداری لە 12 پێشانگای هاوبەش و 6 پێشانگای تایبەتی خۆی کردووه.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,646 جار هاتیە دیتن