ناوی تەواوی شێخ ئەحمەد کوڕی شێخ محەمەد جزیری یە، یەکێکە لەو شاعیرانەی بناغەی هۆنراوەی کوردیان داناوە، شاعیر بە مەلای جزیری بەناوبانگە ئەمەش بۆ جزیرەی #بۆتان# دەگەڕێتەوە کە دەکەوێتە کەناری ڕوباری دیجلە لەنزیک شاخی جودی کە بە ناوی نیشانی دێت کە لە هەندێک لەهۆنراوەکانیدا ناوی هاتووە چەند بۆچوونێک هەیە بۆ مێژووی ژیانی ئەم شاعیرە.
ساڵی 1407 لە جزیرەی بۆتان هاتۆتە دنیاوە کە سەردەمی ئەمیر شەرەفخانی کوڕی میر ئەبدال بووە. لە تەمەنی دە ساڵییەوە لەلای باوکی دەستی بەخوێندن کردووە و پاشان چووەتە لای زانا بەناوبانگەکانی جزیرە و فێری زانست بووە.
بەفەقێیەتی هەموو ناوچەکانی #جزیرە# و #هەکاری# و #ئامێدی# و #ئامەد# و عەمادیە گەڕاوە و لە تەمەنی (32) ساڵیدا ئیجازەی مەلایەتی پێدراوە پاشان بووەتە مەلا و زوربەی کاتی بۆ وانە وتنەوە تەرخان کردووە.
شێخ محەمەدی باوکی لە بنەماڵەیەکی شێخی بەرماڵی بووە و زۆر حەزی بە خوێندەواری کردووە. ڕۆژهەڵات ناسی ئەڵمانی فون هارسمان لە ساڵی 1904 دیوانەکەی مەلای جزیری لە بەرلین چاپ کردووە و خۆی پێشەکی بۆ نووسیوە، لە پەرتووکی مێژوی کورد و کوردستانی #ئەمین زەکی بەگ# دا هاتووە مەلای جزیری ناوی شێخ ئەحمەدە و لە جزیرەی ئیبن عومەر لە نیوەی دوایی سەدەی شەشەمی هیجری لە دەوری عیمادەدین حاکمی موسڵدا ژیاوە.
شێخ ئەحمەد چۆن شاعیرێکی کوردی بووە هەروەها زمانی فارسی و عەرەبی و تورکی بەباشی زانیوە. مەلای جزیری #سۆفی# بووە و لەسەر ڕێ و شوێنی نەقشبەندی بووە. زۆربەی زۆری هۆنراوەەکانی تەڕ و پاراو و شیرین و ڕەوانن هەروەها دەربارەی دڵداری و #تەسەوف# و ڕاستی و خواپەرستی بووە و بە مەبەستی دڵداری و خواناسی و سرووشت هۆنراوەی داناوە، دەستێکی باڵای هەبووە لە لێکدانەوەی قورئان و فەلسەفە و لێکدانەوەی و ئەستێرەناسی و زانستی کیمیا و فیزیا و پزیشکی دا.
مەلای جزیری ساڵی 1481 لە جزیرەی بۆتان کۆچی دوایی کردووە.[1]