کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
 گەڕیان ل دویڤ
 ڕووپەل
  دوخێ تاڕی
 ڕێکخستنێن دەستپێکی
 لێ گەڕیان
 تومارکرنا بابەت
 ئامراز
 زمان
 هژمارا من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتوکخانە
 
تومارکرنا بابەت
   لێ گەڕیانا هویر
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زێدە...
 زێدە...
 
 دوخێ تاڕی
 سڵایدباڕ
 مەزناهییا فۆنتی


 ڕێکخستنێن دەستپێکی
دەربارێ مە
بابەت ب هەلکەفتێ
رێسایێن بکار ئینانێ
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
بوچوونێن هەوە
کومکری
کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
هاریکاری
 زێدە
 ناونامە بو زاروکێن کورد
 گەڕیان ب کرتە
ئامار
بابەت
  585,161
وێنە
  124,131
پەرتوک PDF
  22,098
فایلێن پەیوەندیدار
  126,005
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پول
کرمانجی
کەسایەتی 
9,188
جهـ 
832
پارت و رێکخراو 
58
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
40
هەمەجۆرە 
3
وێنە و پێناس 
629
کارێن هونەری 
16
رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
22
نەخشە 
3
ناڤێن کوردی 
8
پەند 
2,107
وشە و دەستەواژە 
913
شوینوار و جهێن کەڤنار 
42
لێنانگەها کوردی 
1
پەڕتووکخانە 
1,394
كلتوور - پێکەنین 
7
کورتەباس 
863
شەهیدان 
2,678
کۆمکوژی 
7,122
بەلگەنامە 
73
هوز - تیرە - بنەماڵ 
3
ئامار و راپرسیا 
162
ڤیدیۆ 
23
ژینگەها کوردستانێ 
1
هۆزان 
237
فەرهەنگ 
27
موزەخانە 
19
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
نڤیسێن ئایینی 
163
کۆگەها فایلان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   رێژە 
274,249
گەڕان لدیف ناڤەڕوکێ دە
16-04-2020
پول: رێکەفت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
هەر کون و ڕیدانەکا وڵاتی، ل ڕوژهەڵات هەیا ڕوژئاڤا، ل باکوور هەیا باشوور... دبیتە چاڤکانیا کوردیپێدیا!
هەڤپشکی کرن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
16-04-2020
16-04-2020
$باکووری کوردستان$
- دەوڵەتی تورک بە پاساوی قەدەغەی هاتوچۆی #کۆرۆنا# لە سزادانی هاووڵاتیاندا جیاکاری دەکات و بەرزترین ڕێژەی سزای پارەی بۆ هاووڵاتیان #وان# داناوە و لە 2 ڕۆژدا 726 هاوڵاتیی لە وان بە بڕی 2 ملیۆن و 229 هەزار لیرە سزا داوە.[3]
- ئێران ئەندامێکی پارتی کرێکارانی کوردستان - #پەکەکە# ڕادەستی تورکیا دەکات، کە لە یەکێک لە بەندیخانەکانی ئەو وڵاتە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئازادکرابوو، لە تورکیاش ڕەوانەی بەندیخانە کرا. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی #وان# لە باکووری کوردستان ڕایگەیاند، ئەو ئەندامەی پەکەکە ناوی ف. دە و ناسراوە بە دڵگەش. دوای ئەوەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە ئێران، لە بەندیخانە ئازادکرا، لەلایەن کاربەدەستانی ئەو وڵاتەوە لە سنووری پارێزگای جۆلەمێرگ ڕادەستی هێزەکانی تورکیا کراوەتەوە. بە گوتەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی وان ئەو گەریلایەی پەکەکە پێشتر لە شەڕ و پێکدادانێکدا لە سنوورەکانی ئێران دەستگیرکرابوو.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380817/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=داگیرکەری ئێران ئەندامێکی پەکەکەی ڕادەستی داگیرکەری تورک کرد=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=داگیرکەری ئێران ئەندامێکی پەکەکەی ڕادەستی داگیرکەری تورک کرد=KTML_ImageCaption_End=
- #ئایشە ئاجار باشاران# وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی #هەدەپە# لە ناوەندی گشتی بارەگای هەدەپە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ساز کرد و تیشکی خستە سەر بەردەوامی سیاسەتی دوژمنکارانەی دەوڵەتی تورک لە بەرامبەر گەلی کورد. باشاران لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا تیشکی خستە سەر ئەوەی، لەم کاتەدا کە هەموو جیهان خەریکی ڕووبەرووبوونەوە و تێکۆشانە لە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام دەسەڵاتەکەی ئاکەپە و مەهەپە بەردەوامە لە سیاسەتە دوژمنکارانەی لە دژی گەلی کورد.[3]
- هێزەکانی سپای پاسداران بە چەکی قورس و نیوەسووک لە گوندی ڕیکاوێ سەر بە شاری #شنۆ# جێگیر کران. ئەو هێزانەی سپای پاسداران لەوەڕگەکانی حەسەن نووران و چەشمەگۆلیان کردووەتە مەیدانی مانۆڕ. سپای پاسداران هۆشدارایان بە دانیشتوانی گوندەکانی ڕیکاوێ، حەسەن نووران و چەشمەگۆل داوە کە لە هێزەکانی سپا نزیک نەبنەوە. ئەو هێزانەی سپای پاسداران لەوڕگەکانی ئەو دوو گوندەیان کردووەتە مەیدانی مانۆڕ.[7]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- زیندانییەکی سیاسیی کورد بە ناوی کاوە مورادی دوای ڕاگەیاندنی لێبووردنی نوێی دەزگای دادوەری و تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پاش دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانی لە زیندانی #کرماشان#، ئازاد کرا.[7]
$باشووری کوردستان$
- لە بەردەوامی پشکنینەکان یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکرا، کە پیاوێکی تەمەن 28 ساڵە و دانیشتووی شارۆچکەی #دەربەندیخان#ە بەرکەوتووی تووشبووی پێشووە. دوو کەسی دیکە لە #هەڵەبجە# تووشی کۆرۆنا بوون، کە دوو کچی تەمەن (14) و (18) ساڵن لە هەڵەبجە و ئەوانیش بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون کە دایکیانە و دانیشتووی شاری هەڵەبجەن.[4]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران.[4]
- وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان داوا دەکات قەدەخەی هاتووچۆ تاوەکو یەکی ئایار درێژ بکرێتەوە و دەڵێت، نابێت کارێک بکەین هەموو هەوڵەکانمان بە فیڕۆبچێت، بۆ لەمەودواش کارەکانی بنکە تەندروستیەکان و پێکوتەی منداڵان دەستپێدەکاتەوە.[5]
- لە هەڵەبجە توشبویەکی تری کۆرۆنا چاکبویەوە و لە ئێستاشدا تەنها 13 توشبوو لەنەخۆشخانەن و تەندروستی سەرجەمیان جێگیرە و ئەنجامی پشکنینی بەشێکیان نێگەتیڤ بووە و بەرەو چاکبونەتەوە دەچن.[1]
- #وەزارەتی ناوخۆ#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ماوەی یەک هەفتەی دیکە دەرێژبکرێتەوە و تاوەکو 23-04-2020 هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە قەدەغە دەبێت.[4]
- #هەڤاڵ ئەبوبەکر# پارێزگاری #سلێمانی# داوای هەماهەنگی و هاتنەسەرخەت لەحکومەتی هەرێم دەکات و دەڵێت، نە ئەو پارەیەی حکومەت لە دەوڵەمەندەکانی کۆکردۆتەوە گەیشتووە بە ئێمە، نە ئەو پارەیەی لە عێراقەوە هاتووە دراوە بە ئێمە، نە ئەو پارەیەی لە (WHO)ەوە هاتووە بۆ هەرێم دراوە بە ئێمە، نە ئەو پارەیەشی لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە هاتووە دراوە بە ئێمە، نە ئەو بڕیارەش جێبەجێکراوە کە ماڵە کەمدەرامەتەکان هاوکاری بکرێن.[1]
- بەشێک لە کاسبکارانی پارێزگای سلێمانی لەبەردەم قائیمقامیەتی سلێمانی گردبوونەوه و داوایان لەحکومەت کرد بەدەم داواکارییەکانیانەوە بێت. کاسبکاران ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پلانێکی بۆ کاسبکاران لەم کاتی قەیرانەدا نەبووه و بەشێکی زۆری کاسبکاران قەرزێکی زۆریان لایە و حکومەتی هەرێمی کوردستان بێ هەڵوێستە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380817/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بەشێک لەکاسبکارانی سلێمانی گردبوونەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەشێک لەکاسبکارانی سلێمانی گردبوونەوە=KTML_ImageCaption_End=
- بەرێوەبەری تەندروستی #چەمچەماڵ# ڕایدەگەیەنێت 900 پشکنینی تر کەلەلایەن تیمەکانی وەڵامدانەوەی خێرای بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی سلێمانی و مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵ ئەنجامدراون نێگەتیڤ بون و هیچ توشبویەک تۆمار نەکراوە.[1]
- لە ڕاگەیەندراوێکدا، 15 پەرلەمانتاری هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بڵاویان کردەوە، داوا لە سەرکردایەتیی پارتی و یەکێتیی دەکەکەن (کە بەرپرسیارن لە حکومڕانیی ئەم هەرێمە)، گرژیی و ئاڵۆزییە میدیایی و سیاسییەکانی نێوانیان هێوربکەنەوە و دەڵێن:ترسمان هەیە لەم دۆخە هەستیارەدا، کە گەلەکەمانی پێدا تێپەڕدەبێت و هێشتا هەڕەشەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەوامن، ئەم گرژییانە ببنە هۆی دروستکردنی هەڕەشەی گەورەتر و مەترسیی زیاتر بۆ سەر ئارامیی هەرێمەکەمان.[2]
- نوێنەرایەتیی هەدەپە لە باشور داوا دەکات، کە گەلی کورد لەبەرامبەر بە هێرش و گەمەکانی دەوڵەتی تورک دژ بە کوردان هەڵوێست نیشان بدەن و ئەو هێزانەشی چوونەتە زینی وەرتێ، بگەڕێنەوە شوێنی جارانیان و نەهێڵن مەرامەکانی داگیرکەر سەربگرێت.[2]
- خاوەن دووکانەکانی #کەلار# بۆ کردنەوەی دووکانەکانیان ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا، بەڵام هیچ وەڵامێکی دڵخۆشکەریان لەلایەنە پەیوەندیدارەکانەوە وەرنەگرت، بەوپێیەی بڕیاری ئاساییکردنەوەی دۆخەکە و ڕێگەدان بە کردنەوەی بازاڕ لە دەستی ئەواندا نییە.[2]
- #ڕێکخراوی سروشتی کوردستان# ئاماژە بە کاریگەریی سیستمی سەرمایەداریی لە دروستکردنی کارەساتی ژینگەیی دەدات و هۆشدارییش دەدات، لە مەترسییداریی بۆردوومانەکانی تورکیا و ئێران بۆسەر ژینگەی باشوری کوردستان.[2]
- سەرەڕای ئەوەی لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ وەک ڕۆژی ژینگە دیاریکراوە، بە گوێرەی ستاندارە جیهانییەکانیش پێویستە لە هەموو وڵاتێک ڕێژەی سەوزایی لە 20% بۆ30% کەمتر نەبێت، بەڵام بەپێی ئامارەکانی #وەزارەتی کشتوکاڵ#، لە هەرێمی کوردستان، هێشتا گرفتی کەمی سەوزایی هەیە و ڕێژەی سەوزایی 12.4%ە.[2]
- شەوی ڕابردوو لیوایەکی هێزی زێرەڤانی بەچەکی قورس و جبەخانەوە ڕەوانەی ناوچەی زینی #وەرتێ# کراون.[2]
- سوپای داگیرکەری تورک، دەستی بە ناردنی هێزی زیاتر بۆ باشوری کوردستان کردووە و ژمارەی سەربازەکانی لە هەموو بارەگاکانی زیاد دەکات.[2]
- گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای #دهۆک# ڕایگەیاند، تەرمی دوو کەسیان دۆزیوەتەوە و ناسنامەیان دیار نییە. داوا لە هاونیشتمانییانیش دەکات ئەگەر کەسێکیان لێ ون بووە، سەردانیان بکەن بۆ ناسینەوەی تەرمەکان. [5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە گوندێکی #سەرێکانی#، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی چەتەکان لە کاتی ئامادەکردنی بۆ تەقینەوە، بە چەتەکاندا تەقییەوە.[3]
- چەتەکانی دیفاع مەدەنی کە سەر بە هێزەکانی ڕژێمی سوریان، لە شەقامی سەلام لە ناوەندی شاری قامشلۆ بە بومبی دەستی هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ. هێرشەکە هیچ قوربانیەکی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام زیانێکی زۆری مادی لێکەوتەوە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەحمەد مسماری، گوتەبێژی سوپای نیشتمانی لیبیا ڕەتیکردەوە کە ئه و کەسەی لەلایەن تورکیاوە ڕەوانەی لیبیا کراوە، نوێنەرایەتی کورد بکات. ئاشکراشی کرد کە ئه و کەسە تەنیا نوێنەرایەتی خۆی دەکات هەروەکو هەموو تیرۆرستێکی دیکە.[6]
- محەمەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق بانگێشتی بالیۆزی تورکیای کرد بۆ بەغداد، دەربارەی ئەو هێرشەی کە کرایە سەر کەمپی #مەخموور# و زیانی گیانی لێکەوتەوە.[3]
- عەمار حەکیم سەرۆکی تەیار حیکمە ئیدانەی هێرشەکانی سەر کەمپی مەخمووری کرد و داوای لە حکومەت کرد بەرپرسیارێتیی ئەو سنووربەزاندنە بگرێتە ئەستۆ.[3]
- عەبدولکەریم خەڵەف وتەبێژی سوپای عێراق لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر مەخمور ڕایگەیاند، دەبێت ئەنقەرە ئامادە بێت باجی ئەو هێرشانە بێت.[3]
- سەرۆکی فراکسیۆنی فەتح لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند بڕیاری کۆکردنەوەی چەک لە دەستی دەوڵەت هێزەکانی پێشمەرگەش دەگرێتەوە. بەڵام ئەمینداری گشتی #وەزارەتی پێشمەرگە# دەڵێت پێشمەرگە هێزێکی فەرمییە و وەک سوپای عێراق ئاسایشی هەرێمی کوردستان و عێراق دەپارێزێ.[5]
- بە پێی لێدوانی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک، لە تورکیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 125 کەس گیانیان لەدەستداوە و 4 هەزار و 801 حاڵەتی نوێش تۆمارکراون.[3]
- باڵیۆزی تورکیا لە بەغدا بە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی عێراقی ڕاگەیاندووە، کە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای وڵاتەکەی لە دژی ئامانجەکانی پەکەکە، لە پەراوێزی بڕیارنامەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لەگەڵ ماددە 51ی جاڕی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، مافی بەرگریکردن و پاراستنی ڕەوا بەکاردەهێنێت و لەم سۆنگەیەوە درێژە بە ئۆپەراسیۆنەکانیان دەدەن.[5]
- دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕایانگەیاند، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا، ئەمڕۆ زۆرترین کەس بەهۆی ئه و ڤایرۆسەوە لە وڵاتەکەیان گیانیان لەدەستداوە. لەم بارەیەوە فەخرەدین قۆجە، وەزیری تەندروستی تورکیا ئاشکرای کرد، تەنیا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 125 کەس بەهۆی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیان گیانیان لەدەستداوە، بەمەش لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتاکەوە یەکەم جارە ئه و ژمارەیەی مردن بە ڤایرۆسەکە تۆمار بکرێت.[6]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات... کرونولوژیا ڕویدانا
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 64,862 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 16-04-2020
[2] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 16-04-2020
[3] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 16-04-2020
[4] دیارنەکری | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
[5] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 16-04-2020
[6] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 16-04-2020
[7] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 16-04-2020
فایلێن پەیوەندیدار: 27
بابەتێن پەیوەستکری: 18
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: قامیشلۆ
باژێر و باژارۆک: کەلار
باژێر و باژارۆک: چەمچەماڵ
باژێر و باژارۆک: شنۆ
باژێر و باژارۆک: بەغداد
باژێر و باژارۆک: هەڵەبجە
باژێر و باژارۆک: دەربەندیخان
باژێر و باژارۆک: وان
باژێر و باژارۆک: کرماشان
باژێر و باژارۆک: چۆمان
باژێر و باژارۆک: دهوک
باژێر و باژارۆک: سلێمانی
باژێر و باژارۆک: سه‌رێکانی
باژێر و باژارۆک: مەخموور
پارت / لایەن: پ. ک. ک.
دەساڵ: 20ەکان (20-29)
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: سووریا
وڵات - هەرێم: ئێران
وڵات - هەرێم: رۆژئاوای کوردستان
وڵات - هەرێم: لیبیا
وڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 01-03-2020 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( بەناز جۆڵا ) ل : 16-04-2020 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 17-04-2020 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 64,862 جار هاتیە دیتن
QR Code
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.149 KB 16-04-2020 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتێ نوی
  بابەت ب هەلکەفتێ 
  تایبەت ب ژنان 
  
  بەلاڤوکێن کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.656 چرکە!