=KTML_Bold=بەرێز/ #سەڵاحەدین بەهادین# ئەمینداری گشتی #یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان#..=KTML_End=
=KTML_Bold=بەڕێزان/ ئەنجوومەنی جێبەجێکردن و سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان...=KTML_End=
بەبۆنەی (28)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین هەمیشە لە پێشکەوتن و سەرکەوتن دابن لەپێناو بەدیهێنانی گشت ئامانجە رەواکانی گەلەکەمان.
ئەو یادەتان لە کاتێکدا پیرۆزدەکەین، کە ھەرێمی کوردستان و عێراق بە هەلومەرجێکی زۆر ھەستیار و چارەنووسساز گوزەر دەکەن بۆیە پێویستە سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتییەوە ئەرکە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکەیان رابپەڕێنن لەپێناوی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و وڵاتەکەمان و، یەکڕیز و یەکدەنگ کاری زیاتر بکەین بە مەبەستی پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و کاری پێکەوەیی و قوڵکرنەوەی گیانی یەکترقبوڵکردن و ھاوپەیمانیەتی، دڵنیاشین لەوەی سەرکەوتن ھەر بۆ ئیرادەی پۆڵایینی گەلەکەمانە.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ھیوادارین ھەر سەرکەوتوو بن و ھەر لە پێشکەوتن دابن. [1]
مەکتەبی سیاسی
#پارتی دیموکراتی کوردستان#
#06-02-2022#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
ئەڤ بابەت ب زمانێ (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب وی زمانێ کو پێ هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,245 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!