- شێخ مەحمودی بەرزنجی، جارێکی تر نوێنەری خۆی سەید محەمەدی بە نامەیەکی خۆیەوە ناردە لای کونسوڵی ڕووسی لە موسڵ، تاوەکو ڕووسەکان لە ڕاپەڕینی کورد لە ناوچەی سلێمانیدا ئاگادار بکات و داوای یارمەتییان لێ بکات.
- چوونی کونسوڵی نەمسا لە تەورێز بۆ ورمێ.
- تا 00-01: لیژنەی سنووری نێوان ئێران و تورکیا کە پێک هاتبوو لە ڕووسیا و بەریتانیا و ئێران و تورکیا، دەستی بە کارەکانی خۆی کرد و سنووریان چەسپاند، ئەو سنوورە بەشێکی زۆری بە کوردستاندا دەرۆیشت.
Bu məqalə (کوردیی ناوەڕاست) dilində yazılmışdır, məqalələri orijinal dilində redaktə etmək üçün
simvoluna vurun!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu mövzuya 18,597 dəfə baxılıb