کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,804
 شؤمارە عەسگەل  106,147
 کتاووەل 19,342
فایل های مرتبط 97,361
Video 1,398
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە

خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
خشڵ و جوانکاریی ژنانی کورد لە چاوی گەشتیارانی بیانییەوە
چیا عەزیزی

سەرەڕای سەختیی ژیان و بارودۆخی نایەکسانی سرووشتی، ژنانی کورد جگە لەوەی گرنگییان بە جلوبەرگ دەدا، هەموو کات گرنگیان بە خشڵ (کە ئیکسسواراتێکی جوانکارییە) دەدا و بۆ جوانکاریی خۆیان تەنانەت ئەگەر کەمێک بووبێت چاویان لێ دانەدەخست. بەهای ئەو زێڕ و زینەی بەکاریان دەهێنا بەگشتی پەیوەست بوو بە توانای داراییی خەڵکەوە. بە شێوەیەکی سرووشتی مرۆڤ تا دەوڵەمەندتر بوو بێت، زینەی زیاتری دەتوانێت بەکاری بهێنێت. زینەی ژنانی کورد بە گشتی بریتی بوون لە (دەسبەن، گوارە، ملوانکە، پابەن (پامۆرە) و لووتەوانە) (1)، کە بە دەگمەن بەکارهاتووە. (2) بە وتەی خاتوو فایفەر، بەکارهێنانی ئەڵقەی بچووکی لووت لەناو ژناندا، کەم تا زۆر باو بووە. (3) لە یەکێک لە گۆرانییە فۆلکلۆرییە کوردییەکان کە تۆماس بۆیس کۆی کردووەتەوە، ژنێکی جوان داوا لە زێڕینگەرێک دەکات کە گوڵێکی زێڕین لە کونە لوتی چەپیدا وەک ژنانی کورد بتاشێت (4)، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەم ئەڵقە یان لووتەوانەیە لە خشڵە باوەکانی نێو ژنانی کورد بووە.

لە تێبینییەکانی گەشتیاراندا، هەرچەندە بەکوورتی نموونە گەلێک لە خشڵ و جوانکاری ئاماژەیان پێ کراوە، بەڵام ئەم چەند کەرەستەیە تا ڕادەیەک دەتوانێت بۆ درووستکردنەوەی وێنەی ئەو شتەی ژنانی کورد لە ڕابردوودا بەکاریان دەهێنا، سوودی هەبێت. جۆرج فاولەر باسی لە حەزی ژنانی کورد بۆ خشڵ کردووە و بە شێوەی ڕیشکەگەلێک لە سکە کە بە تەوێڵ و بەشەکانی ترەوە دەیانبەست، وەسفی دەکات. (5) واڵتەر هاریس لە ڕاپۆرتی سەفەرەکەیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان باسی لەوە کردووە کە زۆربەی ژنانی کورد لە بان سەریان ڕیشکەگەلێک درێژ لە پارەی زیویان بەستبوو کە تەوێڵیانی دادەپۆشی. (6) لە بەشێکی دیکەی گەشتەکەیدا، ژنی سەرکردەی کورد دەبینێت کە ڕازێنراو بە سکەی پاشاکانی ئینگلیز، ناپێلۆئۆن و لیرەی تورکییە کە بە سەروێنەکەی و دەوری ملیەوە بەستراونەتەوە، (7) فایفەر سەروێنەکانیانی بریتی لە سەرپێچی ڕەشی پێچراو بە دەوری سەریاندا، ڕازێندراو بە سکە و تارە زێوییە قوورسەکانی بینیوە کە لە شەدەکانیان شۆڕ بوونەتەوە. (8)

یوجین ئوبن هاوشێوەی ئەوەی فاولەر و هاریس وتوویانە، خشڵ و ئێکسسواراتی ژنانی کوردی لە ڕێوڕەسمی سەماکانیان ئاوەها باس کردووە: (ئەڵقەی گەورەی زێڕین بە گوێچکەکانیانەوە هەڵواسراوە، ملوانکەیێک کە لە سکە درووستکراوە بە لەچکەی سەریانەوە دەبەسترێتەوە و لەژێر چەناگەیاندا تێیدەپەڕێنن. یەکێکی تریش بە دەوری تەوێڵیانەوە دەبەستن.) (9) لە ڕاپۆرتەکەی ئۆبێن وێڕای باسکردنی جۆری خشڵ، شێوازی بەکارهێنانیشی خراوەتە ڕوو، ئەو ملوانکەیە کە لەژێر چناگەیانەوە تێیدەپەڕێنن، لە زمانی کوردی ناوی ژێرچەنە یا ژێرچەناگە (9)یە کە زۆرتر لە زەماوەندەکانا بەکاریان دەهێنا.
کلۆدیۆس جەیمز ڕیچ ئاماژەی بە خشڵی ژنانی ئاغاکان و خەڵکی ئاسایی کردووە و لە ڕاپۆرتەکەی بەم شێوەیە نووسیویەتی: (ژنانی ئاغا لە پێشەوی تەوێڵیان خشڵ دەبەستن کە پێکهاتووە لە ڕیزێک لە ئاوێزەگەلی گەڵای زێڕین و لە هەردوو لای سەرپۆشەکە، تارێک لە مەرجان شۆڕ بووتەوە، کە بە یەکەوە بەستراوەتەوە و بە خشڵی بەر تەوێڵیانەوە دەبەسترێتەوە. گەوهەرێکی زۆر کەمیان هەیە؛ خشڵەکانیان بە گشتی لە ئاڵتوون و مەرجان پێکدێت، ژنانی چینی خوارەوە لەسەر شەدە و سەروێنی خۆیان سکەگەلی زێوین، پارچەگەی بچووکی کانزایی و دەنکۆڵەی شووشەیی (مووری) دەبەستن.) (10) ڕاپۆرتی جان ئۆتەر سەبارەت بە وەسفکردنی خشڵی کچێکی کورد لە دەوروبەری #کرماشان#، ئاشکرای دەکات کە جۆری خشڵەکان فاکتەری جیاکردنەوەی چینەکان بووە: (ئەڵقەیەکی ئاسنی بە پانایی دوو سانتیمەتر لە یەکێک لە کونەکانی لووتییەوە شۆڕبوو، لەو جۆرە ئەڵقانە بۆ ڕازاندنەوە بەکاردەهێنران. ئەڵقەی ئەوانەی دەوڵەمەندبن، لە زێڕ یان زێو درووست دەکرا.) (11) لە هەوراماندا، ژنان و پیاوانی دەوڵەمەند، لەسەر کڵاوەکەیان کە بە فێس (12) ناسراو بوو، مەرجان و مووری کەوگ و زێریان وەسڵ دەکرد. (13)

نیکیتین بە گێڕانەوەی سۆن، سەبارەت بە خشڵی ژنانی موکریانی و ئەردەڵانی دەڵێت: (گوارە و بازنەکانی دەستیان و ڕیشکەگەلێک لە زێڕ کە بە تەوێڵیانەوە دەیبەستن، بەشێکە لە جلوبەرگەکانیان.) (14) بەکارهێنانی پارە لە خشڵەکانیان، زۆر بەر چاو دەکەوێ، نیکیتین باس لەوە دەکات: (پارە لە مامەڵەی کوردان بەدەگمەن دەخاڵەتی هەیە و سکەگەلی زێڕ و زێویش، زیاتر لە جوانکاریی سەر و مل و جلوبەرگی ئافرەتانی کورددا بەکاردەهێنرێت.) (15)
لەسەر ماکیاژکردنی ژنانی کورد زانیارییەکی کەم هەیە، بەڵام بەو شتانەی کە لەبەردەستدان، دەردەکەون کە ماکیاژ لەنێو ژنانی کورددا باو بووە. لە پەرتووکی داب و نەریتی کورداندا هاتووە: (ژنان و کچانی کورد زیاتر وەک ژنانی عەرەب دەست و دەموچاو و ڕوومەت و لێوەکانیان دەڕازێننەوە.) (16)
ئۆژێن ئۆبن بەم شێوەیە باسی ماکیاژکردنی ژنانی کورد لە ڕێوڕەسمی سەمای کوردیدا دەکات: (ڕوومەتەکان سووراویان لێ دراوە، برۆکان بە هێڵێکی ڕەش بە یەکەوە وەسڵ کراون.) (17)
کلارا کۆلیڤەر ڕایس (18) سەبارەت بە شێوازی قژی یەکێک لە کچە کوردەکان، وەهای نووسیوە: (بەزۆری جلوبەرگی کوردیی لەبەر دەکرد. قژەکانی بە دە یان دوانزە تاڵ دەهۆنییەوە و لە کۆتاییی هەر تاڵێکدا کە تا خوارەوەی کەلەکەی دەگەیشت، گوڵنگێکی ئاوریشمی دادەنا؛ ئەوەی لەسەری دەکرد زیاتر لە کڵاو دەچوو نەک چارشێو، و بە تاڵێک لە فیروزە بەسەریەوە بەسترابوو. بەشێک لە قژی بە شێوەیەکی لار بڕابوو کە بە سەرەوەی سەروێنەکەیەوە لکابوو.) (19)
بەپێی تێبینییەکانی گەشتیارەکان، یەکێک لە خشڵ و جوانکارییەکانی دیکەی ژنانی کورد (20)، (خاڵ کوتان) بوو. شێوەی تاتۆ یان خاڵ‌کوتان بە دەرزی لەسەر ڕووی جەستەدا دەکێشرا (21)، ئەم نەخشانەش لە ڕێگەی ڕەنگی ڕەشی دوودە جێگیر دەکران (22)، محەمەد بەکر سەبارەت بە چۆنییەتیی خاڵ‌کوتان ئاوای شرۆڤە داوە: (خاڵ‌کوتان بەپێی ناوچەکان چۆنییەتییەکەی دەگۆڕێ، زۆر لە ئێمە بینیومانە سوتووی لاستیکیان دەکردە سەر شوێنێ مەبەست و بەدەرزی دەیان کوتا، تا ڕەنگی دەگرت، وەلێ لە هەندێک ناوچەی وەک کۆبانێ و #شنگال#، لاسکی هەندێک درەخت و شیری دایکێک کە کچی بووبێت تێکەڵ دەکەن و بەدەرزی دەیکوتن تا ڕەنگ بگرێت، هەڵبەت زۆرجار ئەم پڕۆسەیە زیاد لە قۆناغێکی هەیە).
لە پەرتووکی کوردستان-ی عەلی ئەسغەر شەمیم، تاتۆکردن وەک شێوازێک بۆ جوانکاریی ژنانی کورد ناسێنراوە کە بە شێوەی گوڵ‌ و گەڵای کێوی، لەسەر دەست و پێ و قۆڵدا دەکێشرا. (23) لە وێژە، هۆنراوە و فۆلکی کوردیدا لەو بەیتانەی کە بەسەر خاڵ و هێڵی یارا وتراون، ئاماژەیێکە بۆ باوبوونی خاڵ‌کوتان و بەڕوونی ئاشکرایە کە لە دوای ئەوەی ئیسلام جێگیر بوو، کورد ئەم نەریتەیشی وەک ئەوانی تر هەڵگرتووە. (24)[1]

$سەرچاوە و تێبینییەکان:$
1. لووتەوانە، خەزێم.
2. مەحمودی، فرج اللە (1352)، جغرافیای ناحیه ای قروه_ بیجار_ دیواندره، تهران، بی نا.
3.Pfeiffer٫ ida (1850)٫ Eine Frauenfahrt um die welt٫ band3٫ wien٫ Verlag von carl Gerold. : 190.
4.Bois, Thomas (1966), The Kurds, Published by Khayat Book & Publishing Company S.A.L. 90-94 Rue Bliss, Beirut, Lebanon. 116_ 115.
5.Fowler, George (1841), Three years in Persia; with travelling adventures in koordistan, v2, London, Henry colburn, Publisher. v2٫ : 24.
6.Harris٫ B. Walter (1896)٫ From Batum to Baghdad: Viâ Tiflis٫ Tabriz٫ and Persian Kurdistan٫ William Blackwood and Sons٫ Edinburgh and London: 198
7. Harris٫ B. Walter (1896)٫ From Batum to Baghdad: Viâ Tiflis٫ Tabriz٫ and Persian Kurdistan٫ William Blackwood and Sons٫ Edinburgh and London: 237
8.Pfeiffer٫ ida (1850)٫ Eine Frauenfahrt um die welt٫ band3٫ wien٫ Verlag von carl Gerold. 189_190
9.اوبن، اوژن (1362)، سفرنامه و بررسی های سفیر فرانسه در ایران، ایران امروز 1907_1906 ایران و بین النهرین، ترجمه و حواشی و توضیحات ار علی اصغر سعیدی، چ اول، تهران، کتابفروشی زوار.
10. لە فەرهەنگی کوردی هەنبانە بۆرینەدا، بۆ وشەی ژێرچەناگە سێ مانا هاتووە: 1. زیوەرێک کە ژێر چناگە دەگرێت 2. شاڵ مل 3. غەوغەوە (شەرەفکەندی، 402:1369).
11.ریچ، کلودیوس جیمز (1398)، سفرنامۀ کلودیوس جیمز ڕیچ (بخش کردستان)، ترجمه و تعلیق حسن جاف، تصحیح فرامرز آقابیگی، چ اول، تهران، انتشارات ایرانشناسی، ص231.
12. اوتر ژان ، (1363) سفرنامه ژان اوتر (عصرنادرشاه)، ترجمه علی اقبالی، چ اول، بی جا، سازمان انتشارات جاویدان. ص: 181.
13. ئەم وشەیە لە هۆنراوەی کوردیشدا هاتووە؛ بۆ نموونە: پەرگەم و فێسی کەچی تۆ ئەی جوان/ تاجی کەیانە و عەلەمی کاویان (کۆیی، 102:1390).
14.دانشوەر، محمود (1387)، دیدنی ها و شنیدنی های ایران، چ اول، تهران، انتاشارات دنیای کتاب.ص 731.
15.نیکیتین، موسیو ب (1356)، خاطرات و سفرنامه ی موسیو نیکتین، ترجمه ی علی محمد فرەوشی ( مترجم همایون)، با مقدمه ای از ملک الشعرا بهار و بهرام فرەوشی، چ دوم، تهران، ناشر کانون معرفت. ص: .215
16. نیکیتین، موسیو ب (1356)، خاطرات و سفرنامه ی موسیو نیکتین، ترجمه ی علی محمد فرەوشی ( مترجم همایون)، با مقدمه ای از ملک الشعرا بهار و بهرام فرەوشی، چ دوم، تهران، ناشر کانون معرفت. ص 141.
17.افندی بایزیدی محمود (1369) آداب و ڕسوم کردان به سعی و اهتمام شرق شناس مشهور ڕوس الکساندرژابا، با نظریات مقدمه و مؤخرۀ استاد عبدالرحمن شرفکندی «هەژار» ترجمه و تعلیق و ضمائم از: عزیز محمدپور داشبندی چ اول، بی جا، بی نا، ص: 158.
18.اوبن، اوژن (1362)، سفرنامه و بررسی های سفیر فرانسه در ایران، ایران امروز 1907_1906 ایران و بین النهرین، ترجمه و حواشی و توضیحات ار علی اصغر سعیدی، چ اول، تهران، کتابفروشی زوار. ص 116.
18.Rice٫ Claudius james. Narrtjivr of A Residence in Koordistan and on the site of ancient Nineveh with journal of a voyage down the tigris to Baghdad, two Volumes-Vol I, London: James Duncan, Paternoster Row, Edited by: his window.
19.رایس، کلارا کولیور (1383) ، زنان ایرانی و ڕاوە و ڕسم زندگی آنان ( سفرنامه ی کلارا کولیور ڕایس) ، ترجمه ی اسدللە آزاد، چ اول، تهران، نشر کتابدار. ص: 46.
20. ڕەزم ئارا لە خاڵ کوتان لەناو پیاوانیشدا ڕاپۆرتی داوە. (ڕەزم ئارا، 1320: الف/21) ئاشکرایە کە نەخشەکان جیاواز لەیەکتر بوونە.
21. دمورگان، ژان ژاک ماری دو (1398)، سفرنامه ی دمورگان، ترجمه ی کاظم ودیعی، ج دوم، تهران، دنیای کتاب.ج 58/2_57.
22. شمیم، علی اصغر (1370)، کردستان، چ اول، بی جا، انتشارات مدبر. ص: 52.
23.آقابیگی، فرامرز (1400)، کرد در سفرنامەها (از صفوی تا پایان پهلوی)، چاپ اول، تهران، انتشارات ایران‌شناسی.
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 37 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 19-03-2024
فایل های مرتبط: 10
آیتم های مرتبط: 1
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 19-03-2024 (0 سال)
Publication Type: Born-digital
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: فرهنگی
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 26-04-2024 أڕا( زریان عەلی )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( زریان عەلی ): أڕا26-04-2024 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 37 گل سئرکریائە(دێینە)
Attached files - Version
نوع Version نام ویرایشگر
 پەروەندە عەسگ 1.0.131 KB 26-04-2024 زریان عەلیز.ع.
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
واژا
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
هۊرد کەم

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,804
 شؤمارە عەسگەل  106,147
 کتاووەل 19,342
فایل های مرتبط 97,361
Video 1,398
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
واژا
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
هۊرد کەم

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.5 ثانیه(اێس)