لە ناڵیش ئەدا و لە بزمارهیش.
ناڵ: ئاسنێکی پانی کەوانەییە، بە بزمار دەدرێت لەژێر پێی وڵاخی یەک سم (فەرهەنگی خاڵ)، لە کوردەواردا ناڵبەندە بە بزماری تایبەتیی ناڵ بەژێر پێی وڵاخ دا دادەکوتێت. مەبەستی کەسی دوو ڕووە بۆ بەرژەوەندی خۆی لەگەڵ دۆست و دوژمن باشیش دەڵێت و خراپیش دەڵێت. [1]