ناو: نەجاح
ناوی باوک: تۆفیق
ساڵی لەدایکبوون: 1941
ساڵی کۆچی دوایی: 2015
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
$ژیاننامە$
مامۆستا نەجاح تۆفیق ساڵی 1941 لەدایک بووە.
ساڵی 1960 یەکەم دامەزراندنی وەک مامۆستا لە گوندی قڕگە بووە.
پاشان هاتۆتە ناو شاری سلێمانی و لە ساڵی 1968 لە قوتابخانەی #پیرەمەگروون# لە گەڕەرکی مەڵکەندی بووە بە مامۆستا.
پاشان چووەتە قوتابخانەی ئەمین زەکی تا خانەنشین بوونی لەوێ وانەی وتۆتەوە.
مامۆستا نەجاح لەبەر زیرەکی ئاستی لە وانەی عەرەبی دا وەکوو وانەبێژ لە #زانکۆی سلێمانی# و لە ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی وانەی وتۆتەوە.
لەبەر هەڵوێستی نەتەوەیی زۆرجار تووشی ناڕەحەتی بووە و سزاش دراوە، بۆ نموونە ساڵی 1984 لەسەر ڕووخاندنی پەیکەری کاوەی ئاسنگەر لە کۆبوونەوەیەکی (ندوە المعلمین) کەوتووەتە گفتوگۆیەکی توندەوە لەگەڵ سەرانی #بەعس# و چەند بەرپرسێکی باڵای ئەو کاتە کە لە نەدوەکەدا ئامادەبوون، وتی: ئێمە وەکوو کورد شانازی بە پەیکەری کاوەی ئاسنگەرەوە دەکەین، لەسەرئەوە سزادراو خەڵکی سلێمانی شاهیدی ئەم ڕووداوەن.
بەهۆی ئەوەی کوڕەکانی پێشمەرگە بوون، ساڵی 1986 چووەتە ڕیزی شۆڕشەوە.
مامۆستا نەجاح یەکێک بووە لە باشترین مامۆستاکانی زمانی عەرەبی ئەو سەردەمە لە سلێمانی و تەنانەت لەسەر ئاستی هەموو ئێراقیش.
لە ساڵی 2015 کۆچی دوایی کردووە.
ئامادەکردنی: گێلاس کەریم. [1]