ئامێرەکانی ژیانی کوردەواری؛ تەندوور
=KTML_Bold=تەندوور=KTML_End=
ئامرازێکی خەڵەڵەبیچمی لە گڵ چێکراو بۆ نان کردن، دۆ لەسەر کوڵاندنەوە، چێشت.ەسەر لێنان و مەبەستی لەم بابەتە. تەندوور بەزۆری لە گڵەسوور، گڵەجان یا لێکدراوی گڵەچەقە و گڵەجانە ساز دەکرێ. چینەی ژێر و لێوەکانی مووی بزنی ڕەگەڵ دەخەن هەتا نەپچڕێ و لێک نەبێتەوە. مووی ڕەشی دەگەڵ تێکەڵ دەکەن، مووی سپی لەبەر پیاوچاک و گەورەگەوران، گوناحە.
=KTML_Bold=پشتی تەندوور=KTML_End=
1. ئەو بەشە لە تەندوور کە نانی پێوەدەدرێ.
2. بە مەجاز، هێز و توانای نان پێکران.
=KTML_Bold=تەندوور ئاور/تەندوورە چکۆڵە=KTML_End=
جۆرە تەندوورێکی بچووک تر لە تەندووری نان پێ کردن، بۆ چێشت.ەسەر لێ نان و دۆ کوڵاندنەوە.
=KTML_Bold=تەندووری کووپە=KTML_End=
کووپەی لە عەرز دەرهێنراو کە وەکوو تەندوور کەڵکی لێ وەردەگیرێ. ئی وایە کوپەی لە حەرزی دەرهێناوەتەوە، سازوبازە، ڕاستی داران تێداوێی و نانی خۆتی پێدەکەی.
=KTML_Bold=تەندووری یەکدەست=KTML_End=
تەندووری تایبەتیی کە تەنیا ماڵێک نانی پێدەکا.
=KTML_Bold=گوێ تەندوور=KTML_End=
دەوروبەری تەندوور. بۆ داستانان دانەدەمان، زۆربەی شەوان زۆربەی دەمان، لەبەر ئاو و گوێ تەندووران، لە سوێیان و دەروژووران، چیرۆکیان دادەبەستن.
(مەلا کەریم ساردەکۆسانی: شەوارە)
=KTML_Bold=قوون تەندوور=KTML_End=
هەر چواردەوری تەندوور.
دەروێش بەئەسپایی هاتەژوورێ، لە قوون تەندوورێ ڕۆنیشت...
(فەتاح ئەمیری، زیندەخەو)
=KTML_Bold=قوون تەندوور تێکردنەوە=KTML_End=
پڕکردنەوە و سواغ کردنی قوون تەندوور.
=KTML_Bold=چاو=KTML_End=
کونی گڵوێنە لە دیوی تەندوورڕا.
پێش چاوەکەت.ەموو گرتووە هێندەت.رکە تێ ڕشتووە.
=KTML_Bold=کوێرەمرە=KTML_End=
گڕی کەم و سیس.
=KTML_Bold=کوێرەمرە کردنی تەندوور=KTML_End=
بە گڕی کەم ئایسانی تەندوور.
=KTML_Bold=گوڵوێنە/ گوڵبێنە/ گوڵوێنە=KTML_End=
باکێشی تەندوور
باوەڕ:
وەختی شەڕەکەڵ، ژن دەرپێ یا پاتۆڵی خۆیان دە گڵوێنەی داخنی دەیانکوت.ا کەڵەکەی مە نەبەزێ.
=KTML_Bold=گڵوێن ئاخن/ گڵوێن گرە=KTML_End=
تۆپەوانەیەک لە پەڕۆ بۆئاخنینی گڵوێنە.
=KTML_Bold=پشت چوونی تەندوور/ لە ساوکەوتنی تەندوور=KTML_End=
نەمانی توانای نان پێ کرانی تەندوور بەهۆی خرا بوون یا ساردبوونەوە. ئەگەر پشت چوونی تەندوور بەهۆی ساردبوونەوە بێ، بە وردە، ئیشکەڵەدار، تاڵوو و قاللۆرەسوور و شتیوا بەراوێژە دەکرێتەوە، ئەگەریش گەرمایی ڕانەگرتن و زوو ساردبوونەوەی بەهۆی خراپ درووست کران یا خرابوونەوە بێ، بە دووگی مەڕ یا خوێواوک دەیشۆن هەتا وەک دەڵێن: پشتی بێتەوە .
=KTML_Bold=دەستی بەپشت=KTML_End=
تایبەتیی ئەو تەندوورسازەی کە تەندوورەکانی درەنگ سارد دەبنەوە و زوو نان بەردەدەن.
ژنی دووگیان قوڕی تەندوور بشێلێ تەندوورەکە بەپشت.ابێ.
باوەڕ:
ئەگەر بووکیان دەگوێزتەوە سێ دەوریان بە دەوری تەندوورێدا دەسووڕاند دەیانکوت.ەندوور بەبەختە (شیری لەسەر دەکوڵێنی، چێشتی لەسەر لێدەنێی، ئاوی لەسەر وەسەردەنێی) خودایە بەختی بە بەختی ئەو تەندوورە بێ.
تەندوور ئەگەر دەقلێ (خۆ هەڵاویشتنی پۆلووەکان)، باران دەبارێ.
منداڵ دەورەی تەندوور گەسک دا، میوان دێ.
داو و دەرمان:
بۆ چارەسەری بالۆکە، جۆ و خوێ دە تەندوور داوێن و ئاوڕ نادەنەوە.
مرۆڤی بادار، تەندووری بڕێک ساردەوەبوو دەردەدا، دوو تەپاڵە دە تەندوورەکەدا دادەنێ و لەسەریان هەڵدەترووشکێ، شتێکی بۆ بەسەر تەندوورەکەدا دەدەن و ئەوەندەی بتوانێت لەوێدا دەبێت و ئارەقەی هەڵدەڕێژێ.
=KTML_Bold=تەندوور تێهاویشتن=KTML_End=
دانان و دامەزراندنی تەندوور لە قوڵکەی تەندووردا.
ئەو ڕۆژەی ئەگە تەندوور تێهاویشترا ئەگەر سووریش نەکرێتەوە بەدڵنیاییەوە گڕێکی هەر تێداوێن و قانگی دەدەن، دەنا ئەگەر بەکاڵی بمێنێتەوە و شەوی بەسەردابێ:
ا) تەندوورەکە پشت.ەکێشێ (پشتی بە نانییەوە دێ)
ب) ئەجننە نانی تێدا دەکەن.
ج) گۆڕەوشار دەدرێ.
د) شەیاتینی پێی هەڵدەمیزن.
بۆیە ئەگەر فریای تەندوور داخستنیش نەکەون، یا قولێک گەسکەسپی تێدا دەسووتێنن یا گڕێکی تێبەردەدەن (تۆزێکی هەڵدەکەن ) و بۆ سبەینەکەی سووری دەکەنەوە.
داب:
ئەگەر تەندووریان تێهاویشت:
ا) بەرلەوەی کە نانی پێ بکەن هەڵوای لەسەر لێدەنێن دەڵێن با تەندوورەکەمان شیرن بێ.
ب) دانووی لەسەر لێدەنێن و بۆ حەوت.اڵانی دەنێرن.
ج) کولێرەی دەکەن و بۆ حەوت.اڵانی دەنێرن.
حەوت.ەفەر بانگ دەکەن تەندوور دە قووڵ گرن.
دەچن لەدووی ئەوانەی دەستیان بە پشتە.
دەچنە حەوت.اڵان جامێک خۆڵەمێشی تەندوور دێنن و دە تەندوورەکەی دەکەن.
=KTML_Bold=تەندوور تێ هاویشتنەوە=KTML_End=
سەرلەنوێ داخستنەوەی تەندوور.
=KTML_Bold=تەندوور خنکان/ تەندوور خەفە بوون=KTML_End=
نەئایسان و گڕ لەبەر نەهاتنەدەری تەندوور بەهۆی زۆر تێڕشتن، خراپ چنرانی کڵ، تەڕ بوونی ئاوردوو یا گیرانی گوڵێنه: تەندوورەکە خنکاوە.
=KTML_Bold=تەندوور چوون=KTML_End=
ئەگەر تەندوور سارد بێتەوە، دەڵێن تەندوورەکە چووە، نانی ناگرێ و بەقەولی نانکەران نایهێنێتەوە.
=KTML_Bold=تەندوور داخستن=KTML_End=
هەڵکردنی تەندوور
تۆوی داچێنن هەوراز و نەوی/ شوکرانە پکەن بوومە قاتڵی وی/ ئیدی بۆی نەکەن هیچ حەیف و داخان/ گۆشتی وەسەر نێن، تەندووران داخەن/ ماڵێ بماڵن، وەتاغان ڕاخەن
(ئەحمەد لوتفی: بەیتی کەڵ وشێر)
=KTML_Bold=تەندوور دامردن/ دامرکان=KTML_End=
گڕ نەمانی ئاوری تەندوور
هەرگیز مەهێڵە دامرێ تەندوورەکەت/ لە گڕ بەو تینی گەرمی وی، دڵی دوژمن دەبێت توێ
(ئاوات)
=KTML_Bold=تەندوور دانان=KTML_End=
1. سازکردنی تەندوور.
2. تەندوور تێ هاویشتن.
=KTML_Bold=تەندوور دەردان=KTML_End=
هێنانەدەری خۆڵەمێشی نێو تەندوور، بەر لە هەڵکردنی تەندوور، بە مەبەستی خاوێن بوونەوە.
کابرا براکەی مردبوو، لەبەردەرکی ماڵە کاکی تەندووریان تازە دەردابوو، خۆڵەکەی لەوێ ڕژابوون پڕ لە پۆلوو بوون...
(ڕەسووی نادری، نەقڵ)
دە گڕەپێچەدابوون
بەتەوژم ئایسانی تەندوور.
=KTML_Bold=تەندوور ڕووچوون/ پشت.ارد بوونەوە=KTML_End=
تەندوور ئەگەر ڕووی چوو، تینی تێدا نامێنێ و نانی پێ ناکرێ.
سەرەتەندووری دانێ هەتا ڕووی نەچێ.
=KTML_Bold=تەندوور ڕەش بوونەوە=KTML_End=
سوورنەبوونەوەی تەندوور لەسۆنگەی دووکەڵ و خۆش نەبوونی ئاور: تەندوور ئەگەر ڕەش بووەوە، نانی ناگرێ و چاک سوورنەبووەتەوە
=KTML_Bold=تەندوور سڕینەوە=KTML_End=
دامردنی یەکجارەکیی تەندوور.
=KTML_Bold=تەندوور سوور کردنەوە=KTML_End=
تین دانی تەندووری تازە دە عەرزخراو بە نەرمەئاور.
تەندوور ئەگەر سوور کراوە دەبێت بقەڵشێ دەنا سێحەبی دەقەڵشێ.
=KTML_Bold=بەراوێژە/ بەراویژە کردنی تەندوور=KTML_End=
وردەی تەپاڵە و دەوە یا داری ویشکەڵ و قاللۆر و تاڵوو و شتی لەم بابەتە دە تەندووری ساردەوەبوو خستن.
=KTML_Bold=بە بوغ ئایسانی تەندوور=KTML_End=
ئەگەر تەندوور دووکەڵی شین و توند بکات، دەڵێن تەندوورەکە بەبوغ داییسێ.
=KTML_Bold=ئاورمردوو بوونی تەندوور=KTML_End=
نەمان و مردنی ئاور دە تەندووردا، چزینکایی ئاور تێ دا نەمان.
=KTML_Bold=دە تەندوور ڕشتن=KTML_End=
دە ناو تەندوور خستنی وردە.
=KTML_Bold=نان دانەوەی تەندوور=KTML_End=
تەندوور ئەگەر جوان سوور بێتەوە و پشتی هەبێ، نانەکەی جوان سوور دەبێتەوە و جوانیش لێی دەبێتەوە، دەنا ئەگەر سارد بێتەوە و پشتی نەبێ، نانەکە دەپچڕێ و بەقەول نایداتەوە.
=KTML_Bold=نان ڕانەگرتنی/ فڕێ دان/ وەخۆ نەگرتنی تەندوور=KTML_End=
تەندوور ئەگەر زۆر سارد بێ یا ئاورەکەی زۆر خۆش بێ، نان ڕاناگرێ و فڕێی دەدا. بۆ هێدی کردنەوەی تەندوور، یا لەتکە تەنەکەی دەنێو داوێن یا ئاو لە تەندوورەکە دەپڕژێنن یا سەری نانەکەی تەڕ دەکەن.
=KTML_Bold=نان وەنان نەخستن/نەکوتنی تەندوور=KTML_End=
تەندوور ئەگەر خۆش و بەپشت.ێ و خێراخێرا نانی سوور بکاتەوە دەڵێن تەندوورەکە نانی وەنانی ناخا.
=KTML_Bold=هاتنە کڵ/کڵانی تەندوور/ کەوتنە سەر پۆلوان=KTML_End=
کاتێک ئاوردووی ناو تەندوور دەسووتێت و دەبێت بە پۆلوو و بڵێسەی دێ. دەڵێن تەندوور هاتۆتە کڵان. لە زۆر شوێنان، یەک دوو دەنک کەمرە دە تەندوور دەهاوێن هەتا تەواو دابمرێ و ئامادەی نان پێ کردن بێ.
=KTML_Bold=هاتنە نانی تەندوور=KTML_End=
سازبوون و خۆش بوونی تەندوور بۆ نان پێوەدان. تەندوورەکە هاتۆتە نانی.[1]