کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,484
 شؤمارە عەسگەل  105,322
 کتاووەل 19,454
فایل های مرتبط 97,498
Video 1,395
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
ڕۆمانی نیشتمانی سارا، خیانەت له یادەوەری
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆمانی نیشتمانی سارا، خیانەت له یادەوەری

ڕۆمانی نیشتمانی سارا، خیانەت له یادەوەری
ڕۆمانی #نیشتمانی سارا# ، خیانەت له یادەوەری.
نووسینی: حەسەن حسێن

بۆ بەشداریکردن لەو ڕیپۆرتاژەی ڕۆژنامەنووسەکە دەیەوێت دەربارەی کێشەی جوو لە ئێراق و کوردستان ئامادەی بکات، وەکوو سرووشتی خۆم کەمێک پێش وادەی دیاریکراو دەگەمە وێستگەی شەمەندەفەری گروونە ڤالد (Grunewald) . هێڵکارییەکی هەڵکۆڵراوی چەند شێوەیەکی جەستەی مرۆیی کە لە حاڵەتی جووڵەی جیاوازدان بەسەر لادیوارێکی سپی وێستگەکەوە سەرنجم ڕادەکێشێت. لەپاڵ ئەم هێڵکارییەوە نووسراوە ( بۆیادی زیاتر لە 50 هەزار جووی بەرلینی کە لە ئۆکتۆبەری 1941 ەوە تا فێبروەری 1945 لە وێستگەی گرۆنێڤاڵدەوە بەرەو ئۆردووگاکانی مەرگ دیپۆرت کران) . بە دەم هەنگاونانەوە سەیری ئەو داتایانە دەکەم لەسەر سەکۆی وێستگەکە هەڵکەنراون و ئاماژە بە ژمارە و مێژووی دیپۆرتکردنەوەی جووەکان دەکەن. لەوێدا گوێم لە گریانی منداڵەکانە و هەست بە ئاخ و حەسرەتی گەورەکان دەکەم بۆ هاوشارییە بێ ئەمەکەکانیان کە بەبەرچاویانەوە بەشێک لە هاوشارییە ڕەسەنەکانیان، تۆ بڵێ دراوسێ و هاوڕێ و ئەحبابەکانیان بەرەو قڕکردن دەبرێن. لەم کاتەدا شاربەدەرکردن و دەرپەڕاندنی خایم، حەکیم، سابات و جووەکانی دیکەی گەڕەکی جوولەکانم بیردەکەوێتەوە. جیاوازی چارەنووسی جووەکانی سلێمانی لە جووەکانی بەرلین ڕێگر نابێت لەو دڵتەنگییە قووڵەی هورووژمم بۆ دەهێنێت.
دوای بێدەنگییەکی غەمناک لەگەڵ دوو پەنابەری دیکەی ئێراقیدا سەربووردەی جووەکان لە ئێراق بۆ ڕۆژنامەنووسەکە کە بەرنامەیەک بۆ ڕادیۆیەکی کەلتووری ئەنجام دەدات، دەگێڕینەوە. من لە وردەکاری و درێژەی باسی جووەکانی شاری سلێمانیدا ڕۆمانی (نیشتمانی سارا) ی میران ئەبراهام لە کۆڵەپشتەکەم دەردەهێنم و نیشانی وی دەدەم. هەمووان وا دەزانن ئەوە تەنیا ڕۆمانێکی خەیاڵییە، لە بیر و ئەندێشەی ڕۆماننووسەکەوە هاتۆتە دەرێ. من بۆیان ڕوون دەکەمەوە کە ئەمە ڕۆمانێکی مێژووییە بە ڕووداو و ناوە ڕاستەقینەکانییەوە خۆی دەکاتەوە بە زەمەنی ئەمڕۆماندا تا شتێکی جیاواز و باسلێنەکراومان بۆ بگێڕێتەوە؛ وەکوو بەڵگەیەکیش ئاماژە بە ناوی دایکم و خانەوادەکەم لەناو ڕۆمانەکەدا دەکەم. یودیت لەگەڵ مندا چاوەکانی پڕ لە ئاو دەبن و توند قۆڵم دەگووشێت، هیوا دەخوازێت لە دەرفەتێکدا خۆی، میران و من لە جێیەکدا دانیشین و دەمەتەقێیەک بکەین.
ڕۆمانی مێژوویی کلاسیک کە لە سەرەتاکانی سەدەی نۆزدەدا سەریهەڵدا ئەو ڕاستییانەی دەگێڕایەوە هەمووان لەسەری کۆک بوون. لە کاتێکدا ڕۆمانی مێژوویی مۆدێرن بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە دەکەوێتە شەنوکەوکردن و لێپێچینەوەی مێژوو. چیرۆکەکانیشی وەکوو گیۆرگ لۆکاچ لە “رۆمانی مێژوویی”دا ئاماژەی پێ دەکات بە قووڵی پەیوەستن بە چارەنووسی خەڵکەوە و ژیانی میللی خۆی دێتە گۆ نەک هەڵوێستی نووسەرەکە.
لێرەوە دەکرێت بڵێین ئەگەر مێژوو ڕۆمانێک بێت سەرکەوتووەکان نووسیبێتیانەوە، ئەوا ڕۆمانی مێژوویی ڕەخنەگر یان ئەوەی لۆکاچ بە ڕۆمانی مێژوویی دوای فاشیزم ناوی دەبات نووسینەوەی مێژووە بە گێڕانەوەی شکستخواردووەکان. واتە ڕووخاندنی چەسپاوە مێژووییەکان کە جگە لە زنجیرەیەک کارەساتی بەردەوام هیچیدیکە نییە. ئەو کارەساتانەی لەم مۆدیلە مێژووگەراییەدا دۆخی ئاوارتەن و زادەی دۆخی لەناکاون. لە کاتێکدا وەکوو بنیامین لە تێزی هەشتەم لە تێزەکان” دەربارەی چەمکی مێژوو”دا دەڵێت” مێژووی شکستخواردووان فێرمان دەکات ئەو دۆخی لەناکاوەی تێیدا دەژین بنەما و ڕێساکەیە” (1) .
ئەگەر لەم سۆنگەیەوە شوێنپێی جووەکانی گەڕەکی جوولەکانی شاری سلێمانی هەڵبگرین و گەشتێکی پێچەوانە بە مێژوودا بکەینەوە، ئەوا شاربەدەرکردنی جووەکانی شاری سلێمانی تەنیا ئەڵقەیەکە لە زنجیرەیەک کارەساتی مێژوویی کە بە سەردەمی درووستکردنی شاری سلێمانی و دەستنیشانکردنی شوێنی نێشتەجێبوونەکەیاندا تێدەپەڕێت و زەمەنی کوشتاری بەنی قورەیزە و بەنونەزیردەبڕێت تا دەگاتەوە سەردەمی نەبوخوزنەسر و وێرانکردنی پەیکەری سولەیمان و بە سەبیگرتنی جووەکانی ئۆرشەلیم.
لێرەوە بە گشتی دەتوانین بڵێین بوونی جوو بە درێژایی مێژوو بوونێکە لەنێو دۆخێکی لەناکاوی بەردەوامدا؛ بە تایبەتتر دەمی گێڕانەوەی نێو ڕۆمانەکەیش بە هەمان شێوە دەمێکە تێیدا کارەسات و دۆخی لەناکاو بنەما و ڕێساکەیە و دۆخی ئاساییش ئاوارتەیە. ئایرۆنییەکەیش ئەمەیە ئەو دۆخە لەناکاوەی لایەنی کەم بە درێژایی سەدەی ڕابردوو شاری سلێمانی تێدا گیری خواردووە بۆ جووەکانی شار بووەتە دوو قات. واتە جووەکان وەکوو جوو قوربانی دۆخی لەناکاوی شارێکن کە خۆیشی وەکوو شارێک قوربانی دۆخی لەناکاوە لە وڵاتێکدا. هەڵبەتە بە بەراورد بە دۆخی جووەکان هاوشارییەکانی تر کە زۆرینەیەکی موسڵمانن لە دۆخێکی ئاساییتر و ئاساییشدان.
لەم ڕۆمانەدا کە لە ڕێی ڕووداو و کەسایەتییەکانی شاری سلێمانییەوە ڕابردووی پەنهان و تۆزلێنیشتووی شار بە گیان دەهێنێتەوە، بەر دوو پرسیاری گرنگی نەبینراو دەکەوین و پێم وایە وەڵامی بابەتی پێیان دەبنە بەشێکی پێکهێنەری دامەزراندنی وشیارییەکی مێژوویی و کۆمەڵایەتی ڕاستەقینەی ڕەخنەگر. وشیارییەک بە ئاسانی دەرک بە جیاوازییەکانی لەگەڵ وشیاری ساختە و مێژووی هەڵخەڵەتێنەردا دەکات.
یەکەم: پرسیارکردن لە واقیعی هەبوو بە مەبەستی دەستکەوتنی وەڵامی پرسیارێکی گریمانەیی دەربارەی شێمانەبوونی واقیعێکی جیاوازتر لەوەی هەبووە یان ڕوویداوە (مێژوو بەنزیکەیی سیستەمێکە لە ڕووداو و نواندنەوەی واقیعێکی هەبوو کە ئاڕاستەکراوە بەرەو ڕابردوو، لە کاتێکدا مێژوویی بە نزیکەیی سیستەمێکە لە ڕووداو و نواندنەوەی واقیعێکی گریمانەکراو کە ئاڕاستەکراوە بەرەو داهاتوو. ڕەنگە ئەمە وا بکات مەودای نێوان واقیعی هەبوو و واقیعی شیاو هاوشێوەی ئەو مەودایە بێت کە پرسی نووسین لەنێوان واقیع و ئەگەردا کەمی دەکاتەوە (2) .
ئەم پرسیارە دەمانباتە سەر گومانکردن لەو شوناسەی شاری پێ ناسراوە کە ڕادەیەکی زۆر لە بەخۆنازین و شانازی بە خەڵکی شار بە مێژوو و ڕۆڵی شارەکەیانەوە لە کایەکانی سیاسەت، کەلتوور و ژیانی کۆمەڵایەتیدا بەخشیووە.
دووەم: پرسیارکردن لە هەبوونی مۆراڵی بەرپرسیارییەتی بەرانبەر یەکتر لەنێوان هاوشارییەکاندا بە بێ لە بەرچاوگرتنی پرسی شووناس. ئەم پرسیارەیشیان دەمانبەتە نێو پرسی گرووپ، پێکهاتە و شوناسە جیاوازەکانی ناو سیۆسیۆلۆجیای شار و شارنشینەکان و ئاست و ڕادەی هەڵکردن و پێکەوەژیان و ئاستەکانی هاوپشتی (Solidarity) نێوان دانیشتووانی شار بە تایبەت لە ساتەوەختە هەستیار و چارەنووسسازەکاندا.
$مێژوو لەنێوان ڕاستی هەبوو و ڕاستی شیاودا$
ئەگەر سەرەتا لەو کۆنسێپتەی بنیامینەوە بۆ فەلسەفەی مێژوو سەرنجێک لە ژیانی شاربدەین، دەبینین فەرمانڕەوای شار و دەسەڵاتی سیاسی ئێراق ئەو هێزە سەرکەوتووەی دەرەوی شارن (دەرەوە بە مانا سیاسییەکەی) کە مێژووی ساختەی شارێکی شکستخواردوو دەنووسنەوە. دەسەڵاتی ئایینی، کەلتووری و فیگۆرە سیاسییە خاوەن هەژموونەکانی نەیاری دەسەڵاتیش لە شاردا ئەو هێزە سەرکەوتووەی ناو شارن (سەرکەوتوو بەرانبەر بە پەراوێزخراوەکانی شار) کە بە تەریبی یان لە سێبەردا مێژوویەکی ساختەی دیکە بە شێوەی زارەکی دەنووسنەوە.
دوو مێژوو هەردووکیان یەکدی تەواو دەکەن و پێکەوە دەبنە مێژوویەکی باو. بەڵام هیچ شتێکمان دەربارەی مێژووی ڕاستەقینەی شار پێ ناڵێن و بازی بەسەردا دەدەن، خۆ گەر ناچاریش بن شتێک بڵێن ئەوا یان بە نیوەناچڵی لە بارەیەوە دەدوێن یاخود هەوڵی شێواندنی دەدەن.
بکەرەکانی ناو ئەم مێژووانە بەشە سەرکەوتووەکەی شارن کە هەموو ئەو کارەکتەرە سیاسی، ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتییانە دەگرێتەوە وا هەژموونیان بەسەر لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیانی خەڵکی شاردا هەیە. وتاری ئەم بکەرانە بەشدارییەکی گرنگ لە داڕشتنی ئەو شوناسەدا دەکەن کە بووەتە تایبەتمەندی شار و تا ڕادەیەکی زۆریش جێی شانازی هاوشارییەکانی. سیاسەتکاران، نووسەران، ڕۆشنبیران و هونەرمەندانی ئەمڕۆ درێژەوەبووی هەمان ئەو بکەرانە و نەوەکانی ئەوانن.
بەڵام بە پاڵ ئەو مێژووە زانراو و باسلێکراوە وە مێژوویەکی دیکە لە خوارەوە (بە پێناسە لۆکاچییەکە بۆ سەر و خواری کۆمەڵگە) هەیە کە بکەرەکانی ناو ئەم مێژووە بەشە شکستخواردووەکەی شارن. بە هەمان شێوە لەمڕۆدا درێژەوەبووی ئەو بکەرانە لەنێو مرۆڤە پەراوێزخراوەکاندا دەبینینەوە. (نیشتمانی سارا) ڕۆمانێکە دەربارەی مێژووی بکەرە شکستخواردووەکان، ئەو مێژووەی ناخوازرێت باسی لێ بکرێت یان بە دەربڕینەکەی مەحمود ئەمین ئەلعالم مێژوویەکی خەیاڵبۆکراوە لەناو مێژوویەکی بابەتیدا (3) .
ئەم ڕۆمانە مێژووی گەڕەکێکی جوولەکەنشین دەگێڕێتەوە بە پەراوێزی گەڕەکە موسڵماننشینەکانی شارەوە کە دیوارێکی سیمبۆڵی و نەبینراوی بە چواردەورا هەڵچنراوە و بە هەڵکەوتەی لەسەر شیوێکی ئاوەڕۆ و زێرابی شارەوە بووەتە گیتۆیەکی ددانپیاننەراو ( ئەو سنوورەی کە ترس و دوودڵی لەو گەڕەکەدا بەدەوری ئێمەی جوودا کێشابوویان، ل 11… ئەو دەرد و بەڵایە هەموو لەو شیوەوە پێمان دەگات، ئەو شیوەی گوو و میزی هەموو خەڵکی شارە و بەناو دەمارەکانی ئێمەی جوودا تێدەپەڕێت! نیشتمانی سارا ل 69) گەڕەکی جوولەکان بۆنەیەکە بۆ گێڕەرەوە تا بکەوێتە هەڵکۆڵینی یادەوری شارێک و لەوێوە ئەزموونی دانیشتووانەکەیمان لەگەڵ خەڵکی ئەم گەڕەکەدا بۆ بگێڕێتەوە. ئەزموونێک جگە لە هەندێک خاڵی گەش، بە گشتی بۆ دانیشتووانەکەی شەرمهێن و مایەی نیگەرانییە.
بێگومان گەڕەکی جوولەکان بەشێکە لە سیستمی تەلارسازی شار و خەڵکەکەیشی بەشێکن لە پێکهاتەی سیۆسیۆلۆژی شارەکە. لەوێدا لە گەڕانێکی شوێنکاتی بە ناو شار و دەرەوەیدا ساتەوەختە گرنگ و هەستیارەکانی شارمان بۆ دەگێڕێتەوە. هەموو ئەمانەیش دەبێت بچنە خزمەت بیرۆکەی سەرەکی ڕۆمانەکەوە واتە ڕۆشنکردنەوەی هەلومەرجی ژیانی جووەکانی شار کە بەشدارن لە پێکهێنانی ژیانی سیاسی، ئابووری، کەلتووری و کۆمەڵایەتی شاردا. واتە هەم گێڕانەوەی ئازار و کۆژانەکانی جووەکانی شار بەهۆی شوناسەکەیانەوە (پاشان خەیاڵم دەڕوات بۆ ئەو ڕۆژانەی منداڵ بووم و لەگەڵ دایکم پێکەوە لە گەڕەکی سەرشەقامەوە بۆ گەڕەکی جوولەکان دەگەڕاینەوە، لە بیرم دێت، هەموو جارێک لەلایەن منداڵانی ئەو گەڕەکەوە بەردباران دەکراین، بۆ پاراستنی من لە بەردەکان دایکم لە باوەشی دەگرتم و دەینام بە سنگیەوە، لە بیرم نایەت من بەردێکم بەرکەوتبێت، ئەوسا دایکم لە منی دەشاردەوە و پێی نەدەوتم لە چەند لاوە سەری شکابوو یان جێگای بەردەکان کوێیان شین ومۆر کردبووەوە، بەڵام کاتێک دەگەیشتنە ماڵەوە، دادەنیشت و بێدەنگ و کز لەبەرخۆیەوە دەگریا و نزای لێ دەکردن نیشتمانی سارا ل 362 و 363) . هەمیش باسکردنی لایەنە جۆراوجۆرەکانی ژیانی شار کە مێژوو پێمان ناڵێت. بۆ نموونە لە کاتێکدا خەڵکی شار بە دەست تاعوون، ڕشانەوە، گرانی و برسێتییەوە دەناڵێنن و لە تاو مەرگەساتەکانیان ئاگری نەورۆز ناکەنەوە. بەڵام شێخە دەسەڵاتدارەکانی لەگەڵ دەستوپێوەند و تفەنگچییەکانیاندا لە سەرچنار لەسەر خوانی چەور و ڕازاوە دانیشتوون. ئەمە هێزی ڕۆمانی مێژووییە کە پێمان دەڵێت دەسەڵاتدارەکانی ئەمڕۆ وێنەی خۆیان لە پۆرترێتی دەسەڵاتدارەکانی دوێنێ خواستووە. وەک چۆن دیمەنە ئاپۆراییەکانی ساڵانی دوای ڕاپەڕین، چەپڵە کوتین بۆ سەرکردەکان و تەنانەت لاساییکردنەوەیان لە شێوازی بەرگپۆشین و ڕەفتارەکانیاندا وێنەکانی خۆی لەو خۆپیشاندەرانەی شارەوە وەردەگرێت کە لەو ڕۆژانەدا هاشێوەی هیتلەر سمێڵ دادەنێن. ئەم تەوژمەش هەر بەتەنیا هاووڵاتییە سادەکان ناگرێتەوە، بەڵکوو گێڕەرەوە لە زمانی پیرەمێردی شاعیرەوە لە باسی شاری سلێمانیدا دەڵێت (هەرچ کەسێک دەبینیت سمێڵێکی هێتلەری داناوە و گۆرانی بە باڵای هێتلەردا دەڵێت: جا ماڵوێرانییەکە لەوەدایە هەموو چین و توێژەکانی گرتووەتەوە، تەنانەت نووسەر و ڕۆشنبیرەکانیشمان هەموو خۆیان بە قەومی ئاری دەزانن. نیشتمانی سارا ل178) بێگومان لە دۆخێکی وادا قوربانی یەکەم جووەکان دەبن و هەر وایش بوو.
سەرەتا جووەکان بەهۆی شوناسی ئایینییەوە لەلایەن خەڵکی موسڵمانەوە دەچەوسێنرانەوە و لەلایەن شێخەکان و دەستڕۆیشتووەکانیشەوە بە ناوی پاراستنیانەوە پارەیان لێ دەستێنرا. پاشانیش ناچار دەکران بەوەی سەرانە بدەنە دەوڵەت وەکوو پشتیووانییەک لە (شۆڕشی) ڕەشید عالی گەیلانی، ئەو سەرەکوەزیرانە شۆڤێنیستەی بە ئاشکرا لایەنگری هیتلەر و نازیزمی دەکرد، و بگرە لەو خۆپیشاندانانەی کوردەکان و شۆڤێنیستە عەرەبەکان ڕێکیان دەخستن (لە ترسی ئەوەی بە نۆکەری ئیمپریالیزم و ئیسرائیل تاوانبار نەکرێین بەشدار دەبووین، لەبیرم دێت لە خۆپیشاندانەکاندا … ڕاستەوخۆ سۆزی خۆیان بۆ هیتلەر دەردەبڕی. ن س ل183 ) تا کار دەگات بەوەی لە سەری ساڵی نوێی ئایینی جوودا و هاوکات لەگەڵ پڕۆسەی فەرهود لە بەغدا، زیاتر لە دوو سەد کەس بە خۆپیشاندان لەناو بازاڕی شاری سلێمانییەوە بەرەو گەڕەکی جوولەکان بە ڕێ بکەون تا (تۆڵەی برا موسڵمانە فەلەستینییەکانتان لێ‌ بسەنین! .. ن س لاپەڕە 218) خۆ ئەگەر لە دوایین چرکەساتەکاندا سۆفییەکانی هەورامان بە فریایان نەکەوتبان ئەوا فەرهود لە سلێمانیشدا ڕووی دەدا.
زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان بە پاڵ پێدراوە ماددی و مێژووییەکانەوە زەمینەیەکی باش بۆ بەرهەمێکی ئەدەبی دەڕەخسێنن تا سەرنجی خوێنەر بخاتە سەر شتە ورد و نەبینراوەکان، پرسیار لەسەر دیاردەگەلێکی ورد و هەستپێنەکراو یاخود شتگەلێکی ناباو کە لە بیری گشتیدا بووتە باو بورووژێنێت.
(نیشتمانی سارا) ئاستی سەرنج و پرسیارکردن دەباتە سەر هەندێک ڕووداو کە لەناو خەڵکیدا بە شێوەیەکی ئاسایی و باو سەرنجی دراوە. پرسیارگەلێکی جاڕسکەری مۆراڵی سەبارەت بە مرۆڤی بەرپرسیار و پابەند دەوروژێنێت کە جەستەی مرۆڤ لە ئاستیداندا گەرم دادێت. بۆیە ئاسانترین شت بە لای زۆربەی خەڵکەوە خۆ دزینەوەیە لێیان. لە کاتێکدا ئەو مێژووە باس لە ڕاستییەکی هەبوو دەکات. شاردنەوە و نکوڵی لێکردنی یاخود گومانکردن لێی هیچ لە ڕاستییە مێژووییەکە ناگۆڕێت. بە پێچەوانەوە گومانکردن لە ڕاستی ڕووداو و تراژیدیاکانی ناو ڕۆمانەکە یان پاساوهێنانەوە بۆ بێهەڵوێستی یاخود هەڵوێستی خراپی خەڵکی شار، ترسە لە وەڵامدانەوە بە پرسیاری مۆراڵی بەرپرسیارییەتی نەک تەنیا بەرانبەر بە ڕابردوو بەڵکوو بەرانبەر ئێستا. واوەتر لەوەیش گومان و نکۆڵیکردن نیشانەن بۆ ویستی تێنەپەڕاندنی ئەو مێژووە و مانەوە تێیدا، وەکوو ئەوەی بڵێیت ئەگەر مێژوو دووبارە ببێتەوە هەر هەمان هەڵوێستم دەبێت.
ئەڵمانەکان بەردەوام باس لە مێژووی نازیزم و قوربانییەکانی دەکەن. سەرباری مێژووە پڕ شەرمەزاریەکەیان بەڵام دەخوازن بە هەڵدانەوەی بەردەوامی پەڕەکانی ئەو مێژووە ڕێگر بن لە دووبارەبوونەوەی مێژووی نازیزم. بە دیوەکەی تریشدا دەکرێت بڵێین لە ڕێی باسکردن و ڕەخنەلێگرتنەوە خۆزگەیەکی مەحاڵ هەیە بۆ ئەوەی ئەو واقیعە وا نەبووایە یا بە جۆرێکی تر بووایە. ئەمەش کردنەوەی دەروازەیەکە بە ڕووی وشیاریدا تا لەپێناو گەیشتن بە واقیعێکی شیاو بە دوای شێمانە مێژووییەکاندا بگەڕێت.
$دووەم مۆراڵی بەرپرسیارییەتی لە ڕووداودا$
$کۆچپێکردنی بە زۆرەملێی جووەکان لە بەردەم مۆراڵ و بەرپرسیارییەتیدا$
مرۆڤی تەندرووست لە کاتی بینین یان بیستنی تاوان یان کارەساتێکدا ئەندێشەی لە هاوکێشە باوەکەی بکەر (جەللاد) و قوربانی واوەتر دەڕوات و بیر لە ئەگەرەکانی هەبوونی کەس یان ڕەگەزی سێیەم دەکاتەوە. واتە بیرکردنەوە لە هەبوونی هاوپشتی، ئەمەش ئەگەر سەرەتا وەکوو فریاگوزارییەکی خێرا بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی زیان و قوربانییەکان بێت، ئەوا ئامانجە دوورمەوداکەی چەسپاندنی مۆراڵی مرۆیی و ڕێگرتنە لە ئەگەرەکانی دووبارەبوونەوەی کارەسات لە ئاییندەدا. مەبەستێتی بە جەللاد یان بکەرەکە بڵێت ئەم هاوکێشەیە بە تەنیا لە تۆو قوربانی پێک نەهاتوون، بەڵکوو کەسێکی تریش لێرەیە. بە جەللادە گریمانکراوەکانی ئاییندەیش بڵێت مۆراڵیکی مرۆیی لێرە چەسپاوە و ناتوانیت بە ئاسانی تاوانەکەت ئەنجام بدەیت. بە دیوەکەی تریشدا پرسی هەبوونی پشتیووانی لە کاتی کارەساتدا، پرسە دەربارەی ئاستەکانی بەرپرسیارییەتی و مۆراڵی مرۆیی لە کاتی ڕووداودا.
شاربەدەرکردنی جووەکان لە سلێمانی، بە پێی بڕیاری حکومەتی ئێراقی، دیوێکی تری مۆراڵی خەڵکیمان نیشان دەدات کە لە جیاتی نواندنی ئەکتێک یان هەڵوێستێک بۆ پشتیووانی لە هاوشارییەکانی دەکەوێتە هەڵپەکردن بۆ کڕینەوەی کەلوپەلەکانیان، پاشان خولیای دەستخستنی خانوو و موڵکەکانیان و دواجار بە هەڵدانەوەی گۆڕەکانیان و گەڕان بە نێو ئێسک و پروسکی مردووەکاندا بۆ دەستکەوتنی خشڵ و زیو کۆتایی دێت. وەک ئەوەی بەو کارە ئامانجەکەی دەوڵەت لە سڕینەوەی تەواوی شوێنەوارەکانی هەبوونی جوو لە یادەروەریدا جێبەجێ بکات. لە هەوڵێکی تەواو پێچەوانەدا سارا دەبینین لە زیندەخەونیدا خەریکی کۆکردنەوەی ئێسک وپروسکی ئەو مردووانەیە کە زریانی شەڕی شوناس لەنێو گۆڕەکانیانی دەرهێناونەوە، وەکوو هێمایەک بۆ کۆکردنەوەی ڕابردووی جووەکان و ئامادەکردنەوەیان لەنێو یادەوەری ئێستادا. ئەمەش لە دۆخی ئەو فریشتەیەی ناو تابلۆیەکی پۆل کێلیە بە ناوی (فریشتەی نوێ) دەچێت کە بنیامین ئەو تابلۆیەی لە هونەرمەندەکە کڕیووە ، لە پەرەگرافێکی تێزی نۆیەمی (فەلسەفەی مێژوو) دا دەڵێت (لەو شوێنەی دەرکەوتنی زنجیرەیەک ڕووداو دەبینین ئەو یەک تاکە کارەسات دەبینێت کە بێ وەستان داروپەردوو لەسەر داروپەردووەکان کەڵەکە دەکات و لە بەردەم پێیەکانیدا فڕێی دەدات. ئەو حەز دەکات بۆ ساتێک بمێنێتەوە تا مردووەکان بەئاگا بهێنێتەوە و پارچە شکاوەکان پێکەوە بنووسینێتەوە (4) .
لە کاتێکدا ڕۆرێک لە لێکۆڵەران هۆکاری نەبوونی مۆراڵی بەرپرسیارییەتی لە کۆمەڵگەکانی ڕۆژاوادا لەهەمبەر هۆڵۆکۆستدا دەگەڕێننەوە بۆ هەژموونی عەقڵانییەت، بیرۆکراتییەت، ئایدۆلۆژیای دامەزراوەیی و … هتد بەڵام خۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە دیاریکراویش کوردستان و سلێمانی ئەو سەردەمانە هێشتا لەنێو ژیانێکی نیمچە دەرەبەگی و نیمچە سەرمایەداریدا بوون . کەلتوورو ترادیسیۆنی جووتیارییانەی بەر لە سەرمایەداری زاڵ بوو کە خاوەنی نەریت و کەلتوورێکی کۆڵەکتیڤ و مۆراڵییە و گیانی هاوکاری، پشتیووانی، بەتەنگەوەبوون و بەرپرسیارییەتی سیمایەکی گرنگی ئەو نەریتەیە. لێرەوە دەکرێت ئەو بێباکی و نابەرپرسیارییەتییەی خەڵکی شار بەرانبەر بە تراژیدیای هاوشارییە جووەکانیان تەنیا بۆ جیاوازی شوناس بگەڕێنینەوە. بە مانایەکی دی تاوانی جووەکان لە ئێراقدا تەنیا ئەوە بوو لەنێوان دوو نەتەوەی شوانکارە و نامێژوویی پلیشێندراوی کورد و عەرەبدا گەلێکی نانەتەوەیی بوون و تێکەڵاوبوونیان (ئینتگراسیۆن) لەگەڵ ئەم دوو نەتەوەیەدا ئاسان نەبوو (ئێمەی جوو، ئەبەد وەکوو دۆست یان هاوڕێ قبووڵ ناکرێین، ئەگەر زۆر پیاو خراپیش بین، ئەوا بە موسڵمانبوونمان هەموو بێڕەوشتی و ناشیرینییەکانمان چاوپۆشی دەکرێن! ن س ل 34) .
نەمانی دەسەڵاتی ئیمپراتۆریای عوسمانی و دابەشکردنی میراتییەکەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەلایەن براوەکانی جەنگی یەکەمی جیهان پاشان دەسەڵاتی ئینتیدابی ئینگلیزی و فەڕەنسی لە ناوچەکەدا ڕێخۆشکەر بوون بۆ:
یەکەم: چەکەرەکردنی بیری نەتەوەیی و دامەزراندنی پڕۆژەی دەوڵەتی نەتەوە. دووەم: سەرهەڵدانی جووڵانەوەی دژە کۆڵۆنیالیزم. دامەزراندنی دەوڵەتی ئێراقیش بناغەی ناکۆکییەکی شوناسگەرایی لەنێوان کورد وعەرەبدا داڕشت کە تۆخکردنەوەی شوناسی ئیسلامی لەنێو شوناسە نەتەوەییەکەدا خاڵی هاوبەشی هەردووکیان بوو. ئەمەش خۆبەخۆ باوەڕدارانی ئایینەکانی تری وەکوو جوو، کریستیان، یەزید و سابیئەی مەندائییەکان دەخرێنە کەناری ئەو شوناسەوە کە ئەم پڕۆژە بە ناو نەتەوەییانە درووستیان کردووە. لێرەوە جووەکان لەناو هۆشی زۆرینەی کورددا نە کوردن و نە کورد نین هەرەوەها کریستیان و یەزیدییەکانیش ( ئەمە بە هەمان شێوە لەنێو عەرەبەکانیشدا هەر وا بووە) جا با بە کوردیش قسە بکەیت، با سێ هەزار ساڵیش بێت لەسەر ئەم خاکە بژیت و بەشداریش بووبیت لە درووستکردنی شاردا، مادام تۆ جوویت یان کریستیانت و منیش موسڵمانم کەوایە من و تۆ غەریبین بە یەکتر و تۆ لەنێو ئەو شوناسە نەتەوەییەدا کە لە خەیاڵدانما بۆ خۆمم درووستکردووە جێت نابێتەوە و لە باشترین حاڵەتدا تۆ برای ئێمەیت ( “ئێمەی کورد هەردەم هاوخەمی ئێوەی جوولەکەین!” باوکم ڕاستی دەکرد” ئەم موسڵمانانە وا دەزانن کوردبوون بەرگێکەو تەنیا بە باڵای ئەواند بڕاوە” ن س ل 362) .
ئەگەر لەو کارەساتە گەورانەی سەدەی بیستەوە سەرنج بدەین کە لە ئێراقدا بەسەر جوو و مەسیح و یەزیدییەکاندا دێت، دەبینین هەردوو نەتەوەی عەرەب و کورد بە ڕادەی جۆراوجۆر بەشدارن تیایدا. وەکوو کوشتاری بە کۆمەڵی ئەرمەنییەکان لە موسڵ کە کوردەکان بەشدارییەکی گەورەی تێدا دەکەن یان فەرهوودی جووەکان لە بەغدا کە لەلایەن عەرەبەکانەوە ئەنجام دەدرێت. یاخود لە باشترین حاڵەتیدا لە لای هیچکام لەم دوو نەتەوەیە نابێتە کارەسات یان تراژیدیایەکی نەتەوەیی و هیچکامیان وەکوو ستەمێکی نەتەوەیی لەسەریان هەڵ نادەنێ و بەرگریان لێ ناکەن وەکوو بە زۆرناردنەوەی جووەکان بە زۆر لەلایەن دەوڵەتی ئێراقەوە بەرەو ئیسرائیل ( لیڤیناس پێی وایە ” بوون لەگەڵ ئەوانی دیدا” کە سیفەتە سەرەتایی و ئەزەلییەکەی مرۆڤە بەر لەهەر شتێک واتە بەرپرسیارییەتی. ” بەوەدا کە ئەوی دی تەماشام دەکات، کەوایە من بەرپرسیارم لێی، تەنانەت ئەگەر تەواوی بەرپرسیارییەتییە تایبەتییەکانیشیم نەخستبێتە ئەستۆی خۆم.”) (5) . لێرەدا هەڵگرتنی بەرپرسیارییەتی ئەوی تر سنووری پەیوەندییە نزیک و ناسیاوییەکان و پەیوەندییە مەبەستگەراکانیش تێدەپەڕێنێت و دەچێتە ئاستێک کە تەنیا پێکەوەبوون بەسە بۆ هەستکردن بە بەرپرسیارییەتی. بەرپرسیارییەتییەک وەکوو باومان ئاماژەی پێ دەکات مەرجدار نییە بە ناسین، بەرژەوەندییەکی تایبەت یا تەنانەت کۆنسێپتی پاداشت و سزا. لەسەر ئەوەیش ناوەستێت داخۆ ئەم بەرپرسیارییەتییە قەبووڵ دەکرێت یان ڕەت دەکرێتەوە، پێت دەکرێت یان نا، بەڵکوو نیشاندانی ئامادەییە بۆ ئەنجامدانی ئەکتێک و پێی بڵێیت ” ئەوەتام” (6) . لە شاری سلێمانیدا ئەوانەی هەڵوێستێکی مرۆییانەی لەم جۆرەیان هەبوو بە پەنجەکانی دەست دەژمێردرێن. هەر بەشێکن لە مرۆڤە شکستخواردووەکانی خوارەوەی کۆمەڵگە ئەوانەی وەکوو باومان پێیان دەڵێت ” ئەو مرۆڤە چاکانەی یارمەتیی قوربانییەکانیان دا بە سرووشت و فیترەتی خۆیان ڕەفتاریان دەکرد، ئەوان توانیان خۆڕسکانە بەرەنگاری دڕندەییەکانی زەمەنەکانی خۆیان بکەن” (7) .
ڕەنگە بە دەستهێنانی تێگەیشتنێکی قووڵ و سیستماتیک سەبارەت بە مۆراڵی بەرپرسیارییەتی ڕێخۆشکەر بێت بۆ گەییشتن بە وەڵامی پرسیاری چۆنێتی تێکشکاندنی ئەو بازنە مێژووییەی کورد بەردەوام لەناویدا دەخوولێتەوە.
چەپ و جوو چیرۆکی ئەڤیندارییەکی شاردراوە
وەکو ئاماژەمان پێیدا جووەکان جووەکان بەشداری هەمەلایەنە لە ژیانی ئابووری، کەلتووری و سیاسیدا دەکەن. بەڵام بزووتنەوەی چەپ ئەو چوارچێوە سیاسییەیە کە جووەکان ڕۆڵی بەرجەستەی تێدا دەبینن و بگرە لە حزبی شیوعی ئێراقی (حشع) دا تا ئاستی سەرکردایەتی و سکرتێری حزبیش دەچن. لە ساڵی 1945دا حشع کۆنگرەیەکی گرنگ لە ماڵی جوویەکی کۆمۆنیست لە بەغدا بە ناوی یەهودا سدیق دەبەستێت و یەهودا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزب هەڵدبژێردرێت. دوو ساڵ دوای ئەوە، واتە لە ساڵی 1947دا و دوای دەستگیرکردنی هەرسێ سەرکردەکەی حزب فەهد، حازم و سارم، یەهودا بە پراتیکی دەبێتە سکرتێری حزب و جووڵە وناڕەزایەتییەکانی ئەو سەردەمە ڕێبەرایتی دەکات (8) . ئەم کێشکردنەی جووە چالاکەکانی ناو سیاسەت لەلایەن چەپەوە، پەیوەندی بە ئایدیاکانی ئەمەی دوواییەوە هەیە لە یەکسانی ، نەبوونی جیاکاری ئایینی و نەژادی و کۆمەڵایەتی. جووەکانیش بە شوێن ئەو ئایدیا یونیڤێرساڵییانەوە بوون کە خەباتیان بۆ ڕزگاری مرۆڤ لە دەستی ستەمی ئایینی و نەژادی و …. هتد دەکرد. ئەوان خوازیاری ژیانێک بوون تیایدا ئایینێک یان نەتەوەیەک بەسەر ئەوانی تردا باڵادەست نەبێت. لە ڕۆمانەکەدا چەند ئاماژەیەکی لەو جۆرەی تێدایە؛ پەرتووکی (سەرمایە) ی مارکس نموونەیەکێتی.
لە کوردستان هەندێک لە جووەکان بە مەبەستی درووستکردنی شوناسێکی نەتەوەیی کە ئایین ڕەگەزە پێکهێنەرەکەی نەبێت هەوڵی بوژاندنەوەی جووڵانەوەی خەڵتووز دەدەن. باپیرە خایم و سالاریەعقوب، هەر یەکە بە جیا، لە ڕێگەی حشع و کۆمەڵەوە شوێن یۆتۆپیایەک دەکەون کە لە ناویدا هەمووان وەکوو مرۆڤ و بەبەهای مرۆییەوە بژین. بەڵام وەکوو زیگمۆند باومان ئاماژەی پێ دەدات ئەم نەرمی و تواناییەی جووەکان بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ پێشهاتەکاندا لە جیاتی ئەوەی جیاوازییەکان لە ناوبەرێت و دەستەواژەکانی ئێمە و ئەوان، موسڵمان و ئەهلی زیمە و… هتد بسڕێتەوە و ئینتیگراسیۆنی کۆمەڵایەتی بەهێز بکات، دەیانکاتە ( ماشینێکی بەتاڵ کە دەکرێت تەواوی ئەو نەفرەتانەی (ئەوانی) پێ تاوانبار بکرێن هەڵ بگرێت) (9) .
گرفتەکە ئەوەیە جووەکان بە دەوڵەمەند و سەرمایەداریانەوە، بە کۆمۆنیست و چەپیانەوە وەکوو یەک سەیر دەکرێن و بە سەرچاوەی پیلانگێڕی و ئاژاوەکانی دونیا دادەنرێن. ئەوە باسی ئەدەبیاتی نازیزم مەکە کە پڕە لەم ئایدیا ناکۆکانە. لێرەدا ئێمە لە بەردەم جووەیەکی و‌ێناکراوداین کە لە خەیاڵدانی ئەوی تری موسڵماندا هەیە، جووی نێو ئەم وێنایە دیندارێکی جیاواز نییە کە بوویەکی ڕاستەقینەی مرۆیی هەیە و لە پەیوەندییەکی ڕیشەداری ئۆرگانیدایە لەنێو کۆمەڵگەدا لە بزاوت و کار و کارلێکدایە. بەڵکوو بوونەوەرێکی ژێرەوبڕ و پیلانگێڕە، ئایدیای ڕووخێنەری هەیە و هۆکاری دووبەرەکی و ئاژاوەیە. جووەکان لە یەک کاتدا هەم دەردەپەڕێنرێن و بە زۆر ڕەوانەی ئیسرائیل دەکرێنەوە چونکە بە کورد و ئێراقی دانانرێن، هەمیش بە زایۆنیست و زەوتکەری خاکی فەلەستین دادەنرێن. ئەم دژیەکی و ناکۆکییە هێندەی پەیوەندی بە جووە وێناکراوەکەوە هەیە، پەیوەندی بە هەقیقەتی کارەکتەری جووەوە نییە. ئەوەیش لە دوای دۆڕاندنی عەرەبەکان لە جەنگەکەیان دژ بە ئیسرائیل لە ساڵی 1948دا دەستەواژەی (جووەکان برای شیوعییەکانن) لەلایەن ئیسلامییەکانەوە بڵاو دەبێتەوە حزبی شیوعی ئێراقی ناچار دەکات لە ئەدەبیاتەکەیدا خۆی لە ناوهێنانی سەرکردەکانی وەکوو يەهودا سديق، ساسۆن دەلال، شائۆل تەويق وياقوب کۆهين بپارێزێت، هەر لەو وێنایەوە هاتووە کە جووەکان پیلانگێڕن و کارکردن لەگەڵیان یاخود جێکردنەوەیان لەناو ڕێکخراو و حزبدا بەشداریکردنە لە پیلانەکانی جوو و ئیسرائیل (10) .
هەر ئەم تیۆری پیلانگێڕییە بووەتە بنەمای تێگەیشتنێکی هەرە کۆمیدیی دونیای ئیسلام کە تێیدا ئیسلامییەکان بە مەبەست وشیاری خەڵکی سادە و بێئاگای پێ چەواشە دەکەن کاتێک دەڵێن مارکس جوو بووە بۆیە دژایەتی ئایینی کردووە. لە کاتێکدا مارکس جگە لەوەی فەیلەسوفێکی ماتریالیست بووە، هەروەها بە خستنەرووی ئایدیا و ڕەخنە فەلسەفییەکانی لە ئایین بە یەک ئەندازەی دووری بەرانبەر هەموو ئایینەکان وەستاوە.
ئەگەرچی چەند گێڕەرەوەیەک زمانی ناوەوەی ڕۆمانەکە پێک دەهێنن، بەڵام ئەمە نەیکردووە بە ڕۆمانێکی فرەدەنگ بەو مانایەی فرەبێژەکان لەو ڕێگەیەوە گوزارشت لە ئایدیا، فەلسەفە و هەڵوێستە جیاوازەکانیان دەربارەی جووەکان بکەن. بەڵکوو گێڕەرەوەکان هەموویان سەربە یەک ئایدیا و وتارن. لێرەدا ئێمە وتەی کارەکتەرە جیاوازەکان لە ڕێی دیالۆگەوە وەکوو شێوازێکی فرەگێڕانەوە ئەژمار ناکەین، چونکە وەکوو باختین ئاماژەی پێ دەدات ئەمە لە هەموو ڕۆمانێکدا بەکار دەهێنرێت. لە هەر بەشێکدا گێڕەرەوەیەک هەیە کە لە هەندێکیاندا کارەکتەرێک دەدوێت وەکوو سەرەتاکەی بەشی یەکەم کە کۆی بەشەکە زمانی گێڕانەوەی (باپیرە خایمە) سەرەتاکەیشی هەر وایە؛ یاخود سەرەتای بەشی چوارەم دابڕان کە سالار بە زمانی گێڕەرەوەی کەسی یەکەم دەدوێت. بەڵام لە سەرەتای بەشەکانی دووەم نیشتمانی من، سێیەم یاداشتەکانی سارا و پێنجەم گەڕانەوەدا نووسەر بە زمانی خۆی دەربارەی ئەوانی دی دەدوێت. لە بەشی یەکەمی ڕۆمانەکەدا گێڕانەوە سیمای ڕۆمانی ژیاننامەیی پێوە دیارە وەک لە ڕۆمانی مێژوویی کە لەم ژانرەدا وەکوو باختین ئاماژەی پێ دەدات لە جیاتی ئەوەی پاڵەوان بە تایبتمەندێتی جیاواز و پەتییەوە دابڕێژرێت، پاڵەوانێکی نەگۆڕ و ئامادەکراومان هەیە بە باشی و خراپییەکانییەوە، کە لە جیاتی ئەوەی ڕووداوەکان بیکەنە پاڵەوانێکی جیاواز چارەنووسەکەی دیاری دەکەن (11) .
یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ڕۆمانی فرە گێڕەرەوە ئەوەیە دەرفەت بە نووسەر دەدات دەمی گێڕانەوە تێکبشکێنێت و دەستبەرداری پابەندێتی بە هێڵی ڕاستی گێڕانەوە، واتە سەرەتا و کۆتایی ( کە لە ڕۆمانی باودا هەیە) ببێت. وای بۆ دەچم نەبوونی ئەم تایبەتمەندییە گرنگە لە (ڕۆمانی نیشتمانی سارا) دا بەهۆی ئەوەوە بێت نووسەر هێندە چاوی لەسەر مێژوویەکی دیاریکراوە و وەک بڵێی بیرۆکەی ڕۆمانەکە تەنیا لەپێناو گێڕانەوەی ڕووداوگەلێکی مێژووییدا بن، کەمتر چاوی لەسەر شێواز و تەکنیکی گێڕانەوەیە. ئەمەش شێوازی گێڕانەوەی تا ئاستی گێڕانەوەیەکی پەتی نزیک بە یاداشت بردووە. خاڵی بەهێزی ئەم شێوازەش ئەوەیە دەسەڵاتی نووسەر سنووردار دەکات و ڕێگەی لێ دەگرێت درێژدادڕی بکات، بە زمانی کارەکتەرەوە بدوێت و ئایدیاکانی خۆی بترنجێنێتە نێو دیالۆگ و مۆنۆلۆگەکانیانەوە. بەڵام خاڵە لاوازەکەی ئەوەیە دەرفەت بە فەنتازیا وئەندێشەسازی نادات و شیعرییەتی زمانی تێدا ون دەبێت.
حەسەن حسێن/ بەرلین
24.5.2022
$پەراوێزەکان:$
1. الغیریة المقهورة أو التأریخ الأخر من منظور فالتر بنیامین ، د. بلعالیە دومە میلود http://kalema.net/home/article/print/1125
2.مدخل الی الروایة التأریخیة، عبدالله الخطیب http://odabasham.net
3. هسپ
4.https://marxists.org/reference/archive/benjamin/1940/history.htm
5. زیگموند باومان الحداثة و الهولوکوست ترجمة حجاج ابوجبر و دینا ڕمضان ص 282.
6. هسپ ل 282.
7. هسپ ل 56.
8.بين العراق ويهوده السّابقين: عندما لا يکون الحنين مجدياً عقيل عباسhttps://annaharar.com
9. زیگموند باومان الحداثة و الهولوکوست ترجمة حجاج ابوجبر و دینا ڕمضان ص 117
10. ين العراق ويهوده السّابقين: عندما لا يکون الحنين مجدياً عقيل عباس https://annaharar.com
11. جمالیة الإبداع اللفظي، میخائیل باختین ص 240.
$سەرچاوەکان:$
جگە لەو سەرچاوانەی لە پەراوێزەکاندا ئاماژەیان بۆ کراوە
1. جورج لوکاش الروایة التأریخیة، ترجمة د. صالح جواد الکاظم.
2. میخائیل باختین الخطاب الروائي، ترجمة محمد برادة.
3. جدلیة العلاقة بین الروایة و التأریخ . د سوسو مراد یوسف ابو عمر، مجلة کلیة التربیة جامعة الدمنهور.
4. الروایة التأریخیة ، سعید یقطین، https://alarab.co.uk
[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 102 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | https://cultureproject.org.uk/ 04-02-2024
فایل های مرتبط: 1
آیتم های مرتبط: 2
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 کتاووخانە
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 25-09-2023 (1 سال)
Publication Type: Born-digital
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: ادبی
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 04-02-2024 أڕا( ڕاپەر عوسمان عوزێری )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( ڕۆژگار کەرکووکی ): أڕا18-05-2024 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 102 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
پاش واران
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,484
 شؤمارە عەسگەل  105,322
 کتاووەل 19,454
فایل های مرتبط 97,498
Video 1,395
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
پاش واران
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
Folders
 مەقاڵەل گؤجەر - کتاب - رمان کوتاه  مەقاڵەل گؤجەر - نوع سند - زبان اصلی  مەقاڵەل گؤجەر - Publication Type -  مەقاڵەل گؤجەر - لهجە - ک. لری  مەقاڵەل گؤجەر - شهرها - ایلام  مەقاڵەل گؤجەر - اقلیم - شرق کردستان  کتاووخانە - PDF -  کتاووخانە - نوع سند - زبان اصلی  کتاووخانە - Publication Type -  کتاووخانە - کتاب - شعر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 1.062 ثانیه(اێس)