کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,640
 شؤمارە عەسگەل  104,739
 کتاووەل 19,287
فایل های مرتبط 97,567
Video 1,398
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
ئەوە منم
ڕزگ(دەسە): No specified T2 41 | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئەوە منم

ئەوە منم
ئەوە منم...
ڕوخسەت لە ناڵینەکانم دەخوازم و هەردێمەوە بۆلات
مەرەکەبی ئەم قەڵەمەم لە ئاست ناڵینا دائەچڵەکێ‌...
هەر خەون دەبینم و قفڵ‌ ئەدرێ‌
هەر چاو دەکەمەوە و ماندووبوونی تیا ئەچەقێ‌...
هەر دەست بۆ ژیان رادەگرم‌ و
پێناسەی مەرگم پێ‌ دەڵێ‌...
ئه و پێ‌ی وتم:- تۆ نەوتوانی دڵێک بەدەست بهێنی...
ئیتر بۆ پرسیار دەکەیت؟!
من وتم:- دڵ‌ ئەشێ‌ پیاوێک بێ‌ لەقەڕنی بەرد،
بچێتەوە سەر کاڵفامی...!
ئەشێ‌ باخچەیەکی پیربێ‌، بچێتەوە سەر بێدەنگی...
ئەشێ‌ دڵۆپێک شیعربێ‌، بچێتەوە سەر تەنهایی...
ئەشێ‌ خاک و خۆڵی نیشتمان بێ‌،
کە بەگەورەیی دەچینەوە مناڵدانی...!!
لێ‌ گەڕێ‌ لەدڵ‌.. من هەموو ئومێدیک
بەناو داڵانە نسرمەکانی تەنیایی بەناو ژوورە مەکربازەکانی تەنیایی
وەک کتێبێک موتاڵا دەکەم،
بەڵام کەدەبینم نەوڕەسێک خۆی ئینتیحار دەکا،
بەدەریا دەڵێم گەر عاشق بویتایە،
لەسەر شەپۆلەکانت نەدەنوسرا،
هەموو مەخلوقێک قەرزارە بەخنکان...
کە کۆترێک دەبینم شاباڵی خۆی هەڵدەکەنێ‌،
بەهەموو منارەی مزگەوتەکان دەڵێم:- ئێوە چۆن دڵێکتان هەبوو،
هەموو شتێکی دەبینی بێجگە لەخوا...!
کە کەنارییەک دەبینم گەروی خۆی دەقرتێنێ‌،
بەهەموو درەختەکان دەڵێم:- ئەگەر عاشق بونایە
قەفەس چۆن دەبوویە ناسنامەی چڵتان...؟!
* * *
ئەم هەموو ناڵینە لەژێر پێستما سەما دەکا،
بۆیە دەجەنگم، بۆیە ئیرەیم باڵدەگرێ‌...
دەڵێم وەرە بۆلام، با لەم یارییە جوانەدا
کەپێ‌ی دەڵێن عیشق نەودۆڕێنم
ئاخرکەی عیشق براوە بووە؟!
عیشق گەمەیەکە مناڵانە گەر نەڕوخێ‌،
مناڵی لەزەتێکە لەبار ئەچێ‌...
ئاگرێکە گەر کڵپەکانی نەبنە تۆز،
لەسەر لەپی ئاوا بۆ ئەبەد دەخەوێ‌...
پەپوولەیەکە گەر بیەوێ‌ براوەبێ‌، چرا دەیکوژێ‌...
گوڵێکە گەربیەوێ‌ تاسەر گەشاوەبێ‌،
لەسەر شانی(با) تەرمی خۆی دەبینێ‌...!!
من بەم هەموو قوڵی ناڵینەوە بەردەبمەوەو
بەڕوخستەکانی شەڕەوە دێمەوە بۆلات...
مەڕۆ... بەلای جۆگەیەکی پیریدا مەڕۆ،
کە ئاوێکی تەمەڵی تیا خەوتووە...
ئاخر جۆگەی پیرو ئاوی تەمەڵ‌
گەمەیەکیان پێ‌ نییە بۆ ئاشتی و شەڕ...
بەلای ترپەی دڵی درەختێکا مەڕۆ،
نیوەڕۆیەکی تیایە پڕە لەدوو دڵی...
ئاخر ترپەی دڵی درەخت و نیوەڕۆ
ئاوێنەی هیچ شەڕێکیان پێ‌ نییە،
بۆ ئارایشت بوونی ئاشتی...!
بەلای کانییەکی جرپندا مەڕۆ،
کەزیخ و چەوە هارەکانی دەوباتەوە،
بۆلای سەتڵێک سەراب...
ئاخر کانی جرپن و سەتڵێک سەراب
ناوەندی هێڵێکیان نییە نەشەڕ، نەئاشتی...!!
تەسلیم بە بەمن تەسلیم من ئەگەر شەڕیش بم
ماڵێکت بۆ ئاوەدان دەکەم،
پڕبێ‌ لەهەنسکی هەور،
چونکە گریانی هەور یانی:- سەرپۆشی چەم و کانیو
پشتوێنی جۆگەلە...
پڕبێ‌ لەجریوەی باڵ‌،
چونکە رژانی باڵ یانی ئاسمانی دارستان‌و
شنەی باو وتەی هەتاو...
پڕبێ‌ لەتوحفەی ئینجانە
چونکە رۆحی ئینجانە یانی فەرمودەی گوڵ‌،
لەکەنارەکانی بەهارستان‌و
لە ئاستانەی باران...
ئەی گەمە جوانەکە ئەوەمنم روخسەت،
لەهەموو شەڕەکانم دەخوازم‌و
هەردێمەوە بۆلات...
* * *
من گەرەکمە روخسەت لەناڵین وەرگرم‌و
ئەندێشەیەک وێناکەم...
نەچێتەوە سەر ژمارەی حوزن‌و
ناڵین جگەرەی عومرم نەکێشێ‌...
کەچی لەدوایین ئەندێشەدا هەر دەچمەوە،
سەر کەڕەتی حوزن و دەرزەنێک ناڵین...
یەکەم ناڵین:- لەکاتێکدا(با) مەلە دەکا،
لەگەوجی گەردەلوولا،
لەگەرووی شمشاڵەوە ناڵین شەپۆل ئەدا...
پێم وت:- ئەم قەترەی ناڵینە لەقوڵایی چ ئاسمانێکەوە‌و
لەباوەشی چ خاچێکدا بەردەبێتەوە...
شمشاڵ‌ وتی:- لەمەزراکانی سەمەرقەندەوە،
ئەوکات کچە قامیشێک بووم،
تەیمور لەنگ هات و روتی کردمەوە‌و
جەستەی ئەنفال کردم‌و
ماڵە مۆرەکانی کچێنیمی بەتاڵان بردو
بەبستێک لەکفری شمشێرەکەی،
قیژەی رۆحمی قرتاند...
ئەوە سەربوردەی ناڵینمە، ناڵین...!!
دووەم ناڵین:- چ یاسای جەنگەڵێکە پەنجەرە دەناڵێنێ‌
ئەوە سەفەری عیشقێکی ناکامە،
ناخودا ئەشێ‌ ئه و پەنجەرەیە شاژنە درەختێک بووبێ‌،
میراتی مردن هەڵی پاچیبێ‌...
لەوەئەچێ‌ هێلانەی چۆلەکەیەکی هەتیو،
لەهەناویا جێمابێ‌،
یان چەهچەهەی بولبولێکی حەزین،
لەدەماریا رۆچووبێ‌...
بۆیە دەچێتەوە سەر ناڵین...!!
سێیەم ناڵین: وای لەسوری لێوی شاتوو،
لە گەردنی زەردی هەرمێ‌
لەشاڵە رەشەکەی سەرشانی ترێ‌‌و
لەپێڵاوە دڕاوەکانی هەنارو
لەستیانە نارنجییەکەی قەیسیو
لەکوڵمە سورو سپیەکانی سێو...
گوێم لەچرپەیانە دەناڵێنن...
وەک ناڵینی لێوی شاتوو کە بەدەست
دارلاسیکی مناڵێکی چەتونەوە دەبورێتەوە...
وەک ناڵینی هەناوی هەرمێ‌ کە بەدەست خانمێکی عیلم بازەوە،
دەچێتەوە سەر فەلسەفەی مرەبا...
وەک ناڵینی پیاسەی ترێ‌ کە لەسەحرای کوپەڵەیەکدا،
ڕێ‌ دەرناکاو دەچێتەوە سەر سەفەری وەرین...
وەک ناڵینی هەناسەی هەنار،
بەنوکتەی چەقۆیەکی شەهوەتبازەوە،
دەچێتەوە سەر کڕیوەی خوێن...
وەک ناڵینی ستیانە نارنجییەکەی قەیسی،
لەکۆلانی گوشینا، ئەوەندە فاتیحە لەیەخەی ئەدرێ‌
هەتا دەگاتە عیشوە عەیارەکانی نانەقەیسی...!
وەک ناڵینی لەرزوتای سێو کە دائەچڵەکێ‌،
ئەوەندە گوناهی لێ‌ بەرز دەبێتەوە،
چۆڵ‌ دەبێت لەتەماشاو
زرم دەکەوێت بەسەر مەرگا..!!
چوارەم ناڵین:- لەتەنکترین جوانییاو لەشیفۆنترین بارانا
پارکێک جریوە دەچێتەوە سەر ئافاتی ناڵین
له و شوێنەی گەڵای درەخت هەناسەی تەنگەو
ئیشتیهای ئاو زبرترین تراویلکە
لەوکاتەی خەیاڵی باڵ‌ قاقرەو
نەشئەی فڕین پیادە...!!
پێنجەم ناڵین:- چ تەسلیمی ناڵینێکە چراچاوی دەچێتەخەو
ئەوە ئیحای عیرفانێکە بەناڵینەوە تاریکی دەجوێ‌...
تا دڵۆپەی رووناکی لەخەڵوەتا پیر نەبێ‌،
تا مەرحەمەتی دەستەکانی،
لەنزایەکی ئاوییدا باوێشک نەدا...!
شەشەم ناڵین:- چ دەهشەتی ناڵینێکە
ئێوارەیەکی بچووک سەرم لێ‌ ئەداو
لەوێڕا بەلووتی حەپەسانەوە، شوشەی زەردەپەڕ دەشکێ‌‌و
بەباڵەفڕی بیستنەوە مانگ، لەسەر بەرماڵی
تریفەوە نوێژ دەکاو
بەدەزوولەیەک بینینەوە، عەتری خوا بۆندەکەم‌و
بەئاوڕدانەوەیەکی شەلیشەوە، شیعر دەمنووسێ‌...!!
حەوتەم ناڵین:- شەڕ ئاوێنەیەکی کەڕوڵاڵە ئاوس بەدۆڕان
من هەر تەماشای دەکەم،
ڕۆحم رۆژووی ناشکێنێ‌
من هەر تەماشای دەکەم،
ئیعرابی گریانێک ناکا
کە مناڵیم ئومێدی بووکە شووشەیەک خواردی،
کە گەنجیم لەتەنیایدا راکشا...!!
هەشتەم ناڵین:- پروشە فرمێسکی پەیکەرەکەی ئۆسکار وایڵدە
کەدای لەپەڕەسێلکەیەکی کۆچەری،
قریوەی تەڕبونێک لەچەتری باڵەکانییەوە نەڕووشا،
وەلێ‌ دڵی دلۆڤانی خوساندو
دەقیقە لەتەکانی تەمەنی،
بۆهەر نەدارێک کردە کانی هەڵقوڵاوی خۆشەویستی
لەڕێی ئه و ناڵینەوە تەریقەتی شەهید بوونی هەڵبژاردو
زمڕوت و یاقوتی ئه و پەیکەرەی،
کردە لێوڕێژی ژیان...!!
نۆیەم ناڵین:- هەیبەتی هاوارێکە، پڕە لەدەمەداسی پرسیار
چ نمایشی ناڵینێکە،
گەر دیوار بەپێوە لەدایک نەدەبوو
بوونی زیندان چ مانایەکی دەبوو؟؟
گەر هەمووکات حەوشەی ئاسمان مانگەشەوبێ‌
ئیتر تاریکی لەکوێ‌ بنوێ‌؟
گەر باران و تیشک هاوسێ‌ نەبوونایە،
ڕێگەوبانی درەخت دەکەوتە کوێ‌؟
گەر ئاژاوەی ئاو تەرمی خۆی نەناشتایە
دوگمە سەوزەکانی چیمەن،
لەکوێ‌ واز دەبوون و
لەبەر هاژەی ئۆرگازما چۆن رادەکشان؟!
دەیەم ناڵین:- دەستم پڕە لەقاقایەکی تاڵ‌‌و
گەرووم ماسکە بەدووکەڵی ئەنفال
ئەنفال مێخەکی لادێیەک بوو
تەجرید لەڕەونەقی رەنگ‌و
هەناسەسوار بەکوشتنی ئینجانەیەک...
جۆلانەی مناڵێک بوو
تەجرید لەئاسەواری گڕوگاڵ‌‌و
لەئاخەلێوەی لای لایە...
ئەنفال سەعاتی مەچەکی کچێک بوو...
تەجرید لەهاتوچۆی چرکە،
کاڵبوونەوە لەهەژانی دەقیقە...!
درزی پەچەی ژنێک بوو
پڕ لەشەرەفی قامچیو
تەجرید لەهەموو قوڵپێکی جوانی
کە گۆران بووە دیلی...!!
ئەنفال چاویلکەی لاوێک بوو
تژی لەحەپەی حەجاج‌و
تەجرید لەناسنامەی خوا...
گۆچانی پیرەمێردێک بوو
سیخناخ لەفەتوای ریش و شمشێر،
تەجرید بەسەر گوزشتە!
یانزەیەم ناڵین:- چ کارەساتە بیرمان
بیری پەپولە پایزەیەک بێ‌ بۆعاتیفە
چ ئینقیلابی ناڵینێکە،
ڕەنگمان لە پەپوولە پایزە بکا...
پەپوولە پایزە وێڵگەردە لە عیشقا‌و
دەچێتەوە سەر عیشقی نەزۆکی(با)
دوانزەیەم ناڵین:- حەقیقەت کەی روانینی هەنگاوەکانی
بۆ ژووانی مۆمێک دەچێت؟
کە هەردەم هێشووە گومانێک،
بەدیواری ئاسمانەوە دەلەوەڕێت...
ئەی ئاسمان لەجلیوەی ناڵینەوە
ئەستێرە بکەرە سەرین‌و
مانگ بەدۆشەک...
با تاریکی لەباوەشتا فێری ئەوەبێ‌
مەتارەیەک تیشک بخوا...!!
* * *
نازانم چۆن نەمردم لەتاو ژمارەکانی ناڵین‌و
لەدوێنێ‌ی نیشتمان کەتووشبوو بەعەسکەرتاریو
لە ئەمڕۆی نیشتمان کە نەخۆشە بەتیراویی تیرۆر...
ئەوەمنم لەهەموو ناڵینەکان دەبوورم‌و
هەردێمەوە بۆلات...
ئەی گەمە جوانەکە، ئەی عیشق...
دەگەڕێمەوە بۆلات و بەلاستیکی عاتیفە،
هەموو ناڵینەکانم دەسڕم‌و
ماڵێکت بۆ چێدەکەم، تێکەڵ‌ بێ‌ لەشەڕو ئاشتی...
با یاری مناڵان و کڵپەی ئاگرو
جەبەروتی ئاو گوێیان لێ‌ نەبێ‌،
چونکە ئەگەر دڵیشیان هەبێ‌،
هیچ لەعاتیفه و عیشق تێ‌ ناگەن...
باچراو گوڵ‌ و پەپووله و شەمە نەفەرەکانی(با)
بەچرپەکانی عیشق نەزانن،
چونکە عیشق رەها نییە لەلایان...
با جۆگەی پێخاوس و نیوەڕۆی راڕا
پرسیار نەکەن لەعیشق
چونکە عیشق دڵی خوایە، تەفسیر ناکرێ‌...
با(کانی) چرپن و سەتڵێک سەراب
ئاوڕنەدەنەوە لەعیشق
چونکە عیشق شەڕێکی بەردەوامەو
ئاشتی پێشەکی بۆ دەنووسێ!!
ئەی گەمە جوانەکە، ئەی عیشق...
ئەوە منم رۆحێکم هەیە لەموناجات
ڕوخسەت لەناڵینەکانم دەخوازم‌و
هەردێمەوە بۆلات...!!
شار: #سلێمانی#
#01-08-2005#
ناوی نووسەر: #ڕۆژ هەڵەبجەیی#
ئەم قەسیدەیە لە فێستیڤاڵی رۆشنبیریی سلێمانی ساڵی 2005دا خەڵاتی یەکەمی پێبەخشراوە. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 98 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
آیتم های مرتبط: 2
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ڕزگ(دەسە): No specified T2 41
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 01-08-2005 (19 سال)
No specified T3 49: No specified T4 1017
No specified T3 51: No specified T4 1519
No specified T3 53: No specified T4 1033
No specified T3 53: No specified T4 1018
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 92%
92%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 31-01-2024 أڕا( ڕۆژگار کەرکووکی )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( شەنە بەکر ): أڕا31-01-2024 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 98 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
پاش واران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,640
 شؤمارە عەسگەل  104,739
 کتاووەل 19,287
فایل های مرتبط 97,567
Video 1,398
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
پاش واران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
Folders
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - جنس شخص - مردان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - ملت - کرد  کتاووخانە - اقلیم - شرق کردستان  مەقاڵەل گؤجەر - اقلیم - شرق کردستان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - نویسندە  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - روزنامەنگار  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - ادیب  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - فعال حقوق بشر  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - فعال اجتماعی  کتاووخانە - نوع سند - زبان اصلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.297 ثانیه(اێس)