بڕیارە سبەی پێنجشەممە ڕێکەوتی #25-01-2024# کاتژمێر (5) ی ئێوارە لە تابلۆ مۆڵی هەولێر، یەکەمین پاڵەوانییەتی شەتڕەجی ڕەپید بۆ #یانەی وەرزشی شەترەنجی مەلیک# بەڕێوەبچێت.
سەمیر ئەنوەر ئەندامی یانەی مەلیک لەلێدوانێکی تایبەت بەم پاڵەوانێتییە وتی: دوای هەوڵ و ماندووبوونی سەرۆک ئەندامانی یانەی مەلیک بۆ شەتڕەنج، توانیمان پاڵەوانییەتییەک بۆ سەرەتای ساڵی نوێی 2024 ڕێکبخەین، بۆ ئەوەی جووڵانەوەیەکی جۆری یاری شەتڕەنج لە #هەولێر# بەڕێوەبچێت.
هەروەها سەمیر وتی: نزیکەی 100 یاریزان بەشدارە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ (25 و 26-01-2024) لە تابلۆ مۆڵ بەڕێوەدەچێت، یانەی شەتڕەنجی مەلیک پاڵەوانێتییەکی شەتڕەنجی خێرا (ڕەپید)ی کراوەی لە کافێ ڕاسۆ لە تابلۆ مۆڵ لە شاری هەولێر سازدەکات .
لە کۆتایی سەمیر ئەنوەر وتی: ئومێد دەکەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن و میدیاکارانی وەرزشی گرنگی بەم پاڵەوانییەتییە بدەن بۆ جووڵانەوەی وەرزش لەشارەکە و کوردستان بەگشتی و لەکۆتایش بڕی خەڵاتەکانی براوەی پاڵەوانییەتی ڕەپیدی کراوەی ئاشکرا کرد و کە بەمشێوەیە:
خەڵاتەکان:
1- خەڵاتی یەکەم 250000.
2-خەڵاتی دووەم 200000.
3- خەڵاتی سێیەم 150000.
4- خەڵاتی چوارەم 100000.
5- یەکەمی ژێر 18 ساڵ: 50000.
6- دووەمی ژێر 18 ساڵ: 25000.
[1]