#پارتی دیموکراتی کوردستان# وەرەقەیەکی چوار خاڵی خستووەتە بەردەم لایەنە شیعەکان و زۆرینەی خاڵەکانیش پەیوەندی بە کێشەکانی نێوان هەردوو حکومەتی ئێراق و هەرێمی کوردستان هەیە.
کە خاڵی یەکەمی تایبەتە بە ڕێککەوتنی نەوتی هەرێمی کوردستان و ئێراق، کە لەو خاڵەدا پارتی جەختیکردووەتەوە، دەبێت لایەنە شیعەکان فشار لە حکومەت بکەن وەک خۆی جێبەجێبکرێت.
خاڵی دووەمی وەرەقەکەی پارتی تایبەتە بە دۆسییەی نەوتی هەرێم و لەو خاڵەشدا پارتی داوای کردووە، حکومەتی ئێراق ڕۆڵی خۆی لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت بگێڕێت و لەگەڵ لایەنی تورکی ئەو پرسە بەزوویی یەکلاییبکاتەوە.
هەرچی خاڵی سێیەم و چوارەمە، بەپێی سەرچاوەکە، تایبەتە بە بابەتی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان و ناوچە کێشە لەسەرەکان، کە لەوەشدا پارتی داوای کردووە، لایەنە شیعەکان و حکومەت بە ڕۆڵی خۆیان بۆ گەڕانەوەی شەرعییەت بۆ دەزگاکانی هەرێم بگەڕێن و هاوکاربن لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی کوردستان. [1]