بە وتەی دکتۆر سڤێتلانا بیزرۆڤا، پزیشکی پسپۆڕی دڵ، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی هاوین حاڵەتەکانی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و ناڕێکی لێدانی دڵ و سڕبوونی ماسوولکەکانی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات.
ئەو پسپۆرە ئاماژە بەوە دەکات کە باش نییە لە ماڵەوە دەربچیت کاتێک زۆر گەرمە، چونکە گەرماوی هاوین کاریگەریی ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر نەخۆشییەکانی تایبەت بەدڵ.
ئەو دەڵێت: پێویستە بڕێکی پێویست ئاو بخورێتەوە تەنانەت ئەگەر کەسێک تووشی سستبوونی دڵیش بێت، بە بڕی 40-60 ملیلیتر بۆ هەر کیلۆگرامێک لە کێشی لەشی چونکە جەستە بڕێکی زۆر شلە لەدەست دەدات لە حاڵەتەکانی بەرز بوونەوەی پلەی گەرما.
لە هەمان کاتدا پزیشکی پسپۆڕ هۆشداری دەدات لە خواردنەوەی قاوە و کحول لە کەشوهەوای گەرمدا هەروەها ئامۆژگاری دەکات کە جگەرەکێشان بۆ کەمترین ئاست کەم بکرێتەوە و باشتر وایە واز لەم خووە خراپە بهێنرێت.
ئەو پزیشکە جەخت لەسەر گرنگیدان بە خۆراک دەکاتەوە، بەو پێیەی باشتر وایە خۆ بەدوور بگرن لە خواردنی خۆراکی سوورکراوە و چەور، هەروەها زیاتر میوە و سەوزە و ماسی بێ چەور بخۆن.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات گرنگە نەخشانی دڵ بەردەوام بن لە خواردنی ئەو دەرمانانەی کە پزیشک بۆی نووسیون و پابەند بن بە هەموو ئامۆژگاری و ڕێنماییەکان. [1]