=KTML_Bold=خەرامان سەرتاشینی بە هەیبەت=KTML_End=
#ستران عەبدوڵڵا# سەرتاشینی ناو شۆڕش نەوعێکی تر بوو، سەرتاشینی ئازادیخوازان بوو بۆ سبەینێیەکی جیاواز. وا بوو کە پێشمەرگە بەوی لەبەردەستە لە مەقەست و مووس و تەداروکی دەلاکی سەری بتاشێ و بە ئەدگارێکی جوانەوە خۆی بۆ بەیانیی ئامادەبکات جا ئیتر سبەی دەچێتە نەبەردی یان جەولە یان دەچێتە زەماوەندی پێشمەرگانە لە گوند و ئاوایی ئازادکراو فەرقی نییە. لە کوێ دەرفەت هەبێ خۆشتن و خۆسازدان و خۆقۆزکردن دەرفەتێکە هەموو جار نالوێ و ناکرێ. لە پشووی ئێواران، یان دەمی بەیانیان، یان لە جێی تازە ئاوەدان هەڤاڵێتی و کۆمەک لەسەر تاشین وەک کاری هەرەوەزی وەرزێرییە. لە وێنەدا شەهید سەید کەریم لە خزمەتی پێشمەرگەیەکی خۆیدا سەرتاشی دەکا و لەوێنەی تر پێشمەرگە سەری منداڵێک یان منداڵی خۆی یان منداڵی خەڵکی گوند، چاک دەکات. لەولاشەوە پێشمەرگەیەک، کاک خالید ڕەزا، کۆمەکی هاوڕێی خۆی دەکات. سەرتاشینی پێشمەرگایەتی مژدەی ئەدگاری جوانە وەک ئەم زەمانە عەیبدارە بۆ کەتن و ئەتک نییە. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 451 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!