کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,707
 شؤمارە عەسگەل  104,774
 کتاووەل 19,297
فایل های مرتبط 97,585
Video 1,398
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
سیاسەتکردن لە ئاستی نزمدا
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سیاسەتکردن لە ئاستی نزمدا

سیاسەتکردن لە ئاستی نزمدا
$سیاسەتکردن لە ئاستی نزمدا$
#زوبێر رەسوڵ#
#03-05-2018#
ئاستی نزم و ئاستی بەرزی سیاسەت ئەگەرچی دوو چەمکی تازە نین لە ئەدەبیاتی زانستە سیاسییەکاندا، بەڵام دڵنیام تا ئاستێکی زۆر نامۆن بە پەڕتووکخانە و خوێنەری کورد، بۆیە بە پێویستی دەزانم ڕوونکردنەوەیەکی سەرپێییانەی لەبارەوە بدەم، ئینجا بچمە سەر ئەسڵی بابەتەکە.
هەڵبەتە، لە بواری پێوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا بە تایبەتی و زانستە سیاسییەکان بەگشتی، چەمکی سیاسەتە باڵاکان (High Politics ) هەموو ئەو بوارانە دەگرێتەوە کە بواری سەرەکی و جەوهەرین بۆ مانەوەی دەوڵەت، یان هەر کیانێکی سیاسی، وەک پرسەکانی سەروەری و ئاساییشی نەتەوەیی و ئاساییشی جیهانی، ڕوونتر بڵێین هەموو ئەو پرسە گرنگانەی کا کاریگەریی زۆریان هەیە لەسەر دانیشتووانی هەرێمێکی دیاریکراو، مەرج نییە ئەمە تەنیا لە چوارچێوەی بوونی کیانێکی خاوەن دەوڵەت‌ و نەتەوەیەکی دیاریکراودا بێت. بە کوورتی واتا هەموو ئەو جۆرە کاروبارانەی کە لەپێشینەی کارە گرنگەکانی وڵات و سیستمی حوکمن و دەبێت بەهەند وەربگیرێن لەلایەن حکومەت و نوخبەی سیاسییەوە، بێگومان ژینگەی کۆمەڵایەتی و پەروەردە و تەندرووستی و ئاساییشی خۆراک‌ و..تاد، ئەمانە هەموویان دەچنە خانەی سیاسەتە باڵاکان. کەچی لەبەرانبەردا چەمکی سیاسەتە نزمەکان (Low Politics) هەموو ئەو بوارە لابەلایانە دەگرێتەوە کە سیاسەتی سەرەکی و زۆر گرنگ نین بۆ مانەوەی کیانێکی سیاسی و ئاساییشی گەلێک، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گرنگیی خۆیان هەیە لە بواری حوکمڕانی و کارگێڕیدا.
ئەگەر چی زانستە سیاسییەکان نزیکەی سێ دەیە دەبێت بە زمانی کوردی دەخوێنرێت لە زانکۆکانی کوردستاندا، بەڵام ئەمە هیچی لە دۆخی تێگەیشتنی کورد بە گشتی و نوخبەی سیاسی بەتایبەتی نەگۆڕیوە لە هەردوو بواری تیۆری و کرداریدا، بەڵکوو گەر زیادەڕۆییم نەکردبێت، وێرانتریشی کردووە. بۆ ئەمەش ئاستی ململانێ سیاسییەکان لە کوردستاندا و دواتریش دەزگاکانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا هۆکاری سەرەکی بوونە لە وێرانکردنی بواری سیاسی و دواجاریش بواری گشتی (Public Sphere) . بەداخەوە هێز و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کە ئاییندەی نەوەیەکی خێرلەخۆنەدیو و سەرزەمینی نیشتمانێکی لێکترازاویان لەئەستۆدایە، لە ئاستێکی زۆر نالەباردا خەریکی بەناو ململانێی سیاسین، لە کاتێکدا کە ململانێ لەو ئاستەدا هیچ لە کێشە سەرەکییەکانی هەرێمی کوردستان چارەسەر ناکات.
ئەو وتارە زبر و نزمەی لایەنەکان دژی یەکتری بەکاریدێنن، جگە لە خولانەوە بە دەوری بازنەیەکی داخراودا ناتوانێت ئەو دۆخە خراپەی هەرێم بگۆڕێت. دوای نزیکەی سێ دەیە لە دەسەڵاتی خۆماڵیی کوردی، تا ئێستا بوونیادێکی دامەزراوەیی بۆ دەزگا هەرە سادەکانی بەڕێوەبردنی ئەو هەرێمە نەکراوە.
کێشە سەرەکییەکەش ئەوەیە، پێکهاتەی هێزە سیاسییەکانی ئێستا و ئاستی ململانێکانیان جێگای ئەو ئومێدە نین کە چاوەڕێی ئاییندەیەکی باشتریان لێبکرێت لەوەی کە ئێستا هەیە، وتاری سەرەکی ململانێ سیاسییەکان تا ئاستێکی زۆر بریتییە لە سڕینەوەی یەکتری و هەڵنەکردنی لایەنەکان لەگەڵ یەکتر، نە لایەنە بەناو سێکولارەکان و نە لایەنە بەناو ئیسلامییەکانیش خاوەنی وتارێکی پێکەوە کارکردن نین لە بەغدا، ئەمە لەسەر ئاستی دەنگدەریش هەر درووستە، لایەنە سیاسییەکان دۆخێکیان درووستکردووە کە نەک هەر خۆیان، بەڵکوو دەنگدەرەکانیشیان چێژ لە دژایەتی یەکتر وەربگرن، بەشێکی زۆری دڵسۆزیی پاڵێوراو بەستراوەتەوە بە ڕیسواکردن و جنێودان بە ئەوانی تر، تا ئێستا هیچ پاڵێوراوێک جورئەتی ئەوەی نەکردووە پڕۆژەیەکی هەبێت بۆ بوونیاتنانەوەی نێوماڵی لێکترازاوی کورد لە بەغدا، چونکە وتاری جدی و واقیعبینی سیاسی لای دەنگدەرەکانیش هیچ بەهایەکی نییە. بۆ نموونە ناوچە دابڕاوەکان کە بڕبڕەی پشتی ئابووری و سیاسی ئێستا و ئاییندەی هەرێمی کوردستانن، لە کەمپینی هەڵبژاردنەکاندا نە جێگای بایەخی لایەنەکانە نە جێگای سەرنجی دەنگدەرانیش. ئەم دۆخە نموونەیەکی ڕوونە بۆ دابەزینی ئاستی سیاسی لایەنەکان و دەنگدەرانیش لە کوردستاندا کە بەداخەوە لە ئاستی سیاسەتە نزمەکانیشدا جێگای نابێتەوە.
دابەزین بۆ ئەو ئاستە نزمەی لایەنەکان لەکاتێکدایە کە خۆشیان دڵنیان لەوەی هیچ هێزێک لەو هێزانەی لە ململانێدان، ناتوانن بە تەنیا حوکمی کوردستان بکەن. لە چوار ساڵی ڕابردوودا هێزە سیاسییەکانی هەرێم نەیانتوانی چوار ساڵ بە ئاشتیانە کاری دیموکراسی و پەڕڵەمانی پێکەوە بکەن، بۆیە گۆمانم هەیە ئەو پێکهاتەیەی ئێستای گۆڕەپانی سیاسیش بەو ڕوئیا و وتارە نزمەی سیاسەتکردن بتوانن چوار ساڵی داهاتوو بە ئاشتیانە پێکەوە هەڵکەن.
تا ئێستا ئەوەی گشت لایەنە سیاسییە کوردییەکان لەو هەڵبژاردنە وەک موژدە بەگوێی دەنگدەرانی خۆیانیدا دەدەن، ئەوەیە کە بتوانن لەگەڵ ئێراقێکی وێرانتر لە هەرێم ئاشتمان بکەنەوە، درووستە کە ئاشتبوونەوە لەگەڵ بەغدا سەرەتای کارکردنی قۆناغێکی تری سیاسییە، بەڵام هەڵواسینی هەموو کێشەکانی کوردستان بە ئاشتبوونەوە لەگەڵ بەغدا وەهمێکی گەورەیە، چونکە سێیەکی کێشەکانی کوردستان لەناو ماڵی خۆمانن نەک لە بەغدا.
هەرێمی کوردستان پێویستی بە ڕوئیایەکی ڕوون و هاوکاریی هەموو هێزە سیاسییەکان هەیە بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە سیاسی و ئابوورییە. دوای شکستهێنانی پڕۆسەی ڕێفراندۆم، ئیتر دەرفەتێک لە بەردەم هەرێم نەماوە بۆ دواخستنی چاکسازی لە بواری حوکمداریدا، هەرێمی کورستان و خەڵکەکەی چیتر بەرگەی ئەو ململانێ ناڕەوایە ناگرن، لایەنە سیاسییەکان دەبێت واز لە مۆبیلیزەکردنی خەڵک بێنن لە دژی یەکتری و تەرکیز بخەنە سەر بوونیاتنانەوەی پڕۆسەی سیاسی و کەرتە ئابووری و کۆمەڵایەتی و خزمەتگوزارییەکانی تر، دیارە زۆر جار ئەو پرسیارە دەکرێت کە چۆن دەتوانین باسی پڕۆسەی چاکسازی و بوونیاتنانەوەی وڵات بکەین بە حزووری پارتی و یەکێتی لە حوکمدا؟ ئەگەر قەدەرێکی تاڵیش بێت، بەڵام وەڵامی ئەو پرسیارە ئەوەیە کە بەلای کەم بۆ چوار ساڵی تریش ناتوانرێت پارتی و یەکێتی وەدەربنرێن لە پڕۆسەی حوکمڕانی، یاخود ڕوونتر بڵێین جارێ کاتی ئەوە نەهاتووە هەموو چاکسازییەکانمان بە نەمانی پارتی و یەکێتییەوە ببەستینەوە و پێمان وابێت گەر ئەو دوو هێزە لە پڕۆسەی حوکمداری وەدەر بنرێن، هەرێمی کوردستان دەبێتە سەنگاپورە. پڕۆسەی ئاوابوونی حوکمی پارتی و یەکێتی نازانم چەندی تر دەکێشێت، بەڵام ئەوە دەزانم کە ئەمە پڕۆسەیەکی هێواشە و کاتی دەوێت، لە هەمان کاتدا زەمینەسازی هەرێمیشی دەوێت، شکستهێنانی ڕیفراندۆم ئەوەی ئاشکرا کرد کە دەستە هەرێمییەکان چەندە بەهێزن لە کوردستاندا، سەرەتای ئەو هەنگاوە بەوە دەستپێدەکات کە پێویستە لایەنەکانی تر پڕۆژە و ڕوئیای جوانتریان هەبێت لەو دوو هێزە، کار لەسەر هۆشیاریی سیاسی تاکی کورد بکرێت، ئەمە بەپەلەپەل و دروشمی قەبە ناکرێت، ساویلکەییە گەر پێمان وابێت بە هاتنەکایەی چەند هێزێکی تازە مۆدێلێکی بێ پارتی و یەکێتی دێتە کایەوە، ساویلکەتریشە گەر پارتی و یەکێتی پێیان وابێت ئەوان هەر هێزە زەبەلاحەکانی جاران دەمێننەوە ئەگەر دوو کورسیش بهێنن! ئێستا هێزی نوێ هاتوونەتە گۆڕەپانی سیاسی و دوو جەمسەری پارتی و یەکێتیش لە 2009 وە نەماوە و ئێستا قۆناغی فرەجەمسەرییە، بە جۆرێک بۆ درووستبوونی هێزێکی سیاسی نوێ هیچ پێویست ناکات کەسەکە خاوەن کاریزمایەکی سیاسی و شۆڕشگێڕی بێت، میدیا و سۆشیال میدیا لە ئێستادا هێز و زانیاری بەرهەم دێنن، نەک مێژووی خەبات‌ و شۆڕشگێڕی. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 363 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 03-05-2018
آیتم های مرتبط: 2
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 03-05-2018 (6 سال)
Publication Type: Born-digital
شهرها: هولیر
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: مشکل کرد
کتاب: تحقیقات
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 23-04-2023 أڕا( هومام تاهیر )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( ڕۆژگار کەرکووکی ): أڕا05-04-2024 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 363 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,707
 شؤمارە عەسگەل  104,774
 کتاووەل 19,297
فایل های مرتبط 97,585
Video 1,398
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
Folders
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - جنس شخص - مردان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - ملت - کرد  کتاووخانە - اقلیم - شرق کردستان  مەقاڵەل گؤجەر - اقلیم - شرق کردستان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - شاعر  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - نویسندە  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - ادیب  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - زندان سیاسی  کتاووخانە - نوع سند - زبان اصلی  مەقاڵەل گؤجەر - نوع سند - زبان اصلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.313 ثانیه(اێس)