کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,411
 شؤمارە عەسگەل  104,866
 کتاووەل 19,372
فایل های مرتبط 97,508
Video 1,398
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
محەمەد ئەمین ئاغای هەمەوەند یەکەم قائمقامی شارۆچکەی چەمچەماڵ
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

محەمەد ئەمین ئاغای هەمەوەند یەکەم قائمقامی شارۆچکەی چەمچەماڵ

محەمەد ئەمین ئاغای هەمەوەند یەکەم قائمقامی شارۆچکەی چەمچەماڵ
ناونیشانی بابەت: محەمەد ئەمین ئاغای هەمەوەند یەکەم قائمقامی شارۆچکەی چەمچەماڵ
ئامادەکردب: #وەهاب حەسیب محەمەد#

=KTML_Bold=“دەستپێک”=KTML_End=
“خوداداد” باپیرە گەورەی هۆزی هەمەوەندە، ئەو دەروێشی شێخی هەنگەژاڵی ناوچەی “شلێری” پێنجوێن بووە، دواتر شێخ کردوویەتی بە کوڕی خۆیی و بەرهەمی ئەو خزمایەتییە چوار کوڕی لێکەوتۆتەوە، “چەلەبی” برا گەورەیان بووە و نەوەکانی شۆرەتتیان بە گزادە ڕۆیشتووە، بەگزادەکان بۆ ماوەیەکی زۆر سەرتۆپ و براگەورەی هۆزی هەمەوەند بوون، چەندین کەسایەتی ناسراویان تیادا هەڵکەوتووە بە نموونە جوامێر ئاغا کە بە “جوکل” ناسراوە وەختایەک لە قەسری دانیشتتووە لە ڕۆژگاری خۆیدا قەڵەم ڕەوی دەسەڵاتی لە قەسری شیرین تا سەرپێڵی زەهاو بڕیکردووە، لە سەردەمی قاجارێکاندا بە فێڵ غافڵ کوژ کراوە. کەسایەتییەکی تریشیان “فەقێ قادر”ی هەمەوەندە. نەجمەدین مەلا لە بارەیەوە دەنووسێت؛ یەکێکە لە گەورەو سەرکردەکانی عەشیرەتی هەمەوەن، پیاوێکی ئازاو ڕم وەشێن بووە، لەگەڵ ئەوەشدا خوێندەوار و شاعیرێکی خاوەن زەوق بووە، لە کۆتای نووسینەکەیدا دەنووسێت؛ لە شاری بەنغازی بە ڕەحمەت چووە، ئەهلی ئەوشارە زۆر کەس دەچن بۆ زیارەتی قەبرەکەی چونکە عابید و خواناس بووە.
بنەماڵەی “مودەڕیس” لەژێر ڕۆشنایی شیعرەکانیدا شرۆڤەیەک بۆ ژیانی “فەقێ‌ قادر” دەکەن و دەنووسن؛ پیاوێکی زیرەک و وریاو خێرخوازبووە، خوێندەوارێکی وردبین بووە، بەڵام بێکەس و بێدەریش بووە، دەوروپشتی بە ناحەز و دوژمن تەنراوە. لە بارەی خوێندەواری هۆزی هەمەوەندەوە عەباس عەزاوی دەنووسێت؛ زۆربەیان خوێندەواربوونە، هەندێکیان بە چوار زمان قسەیان کردووە، هاوکات لە نووسینێکدا “شەریف هەژار”ی خوێندکاری دکتۆرای مێژوو لە وڵاتی بەریتانیا لە بارەی هۆزی هەمەوەندەوە دەنووسێت؛ چوون کەسانێ شەڕکەر و ئازاو بوێر بوون لە تەواوی سەدەی نۆزدەو سەرەتایی سەدەی بیستەمدا لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان دەسەڵاتداربوون.
=KTML_Bold=“مێژووی کارگێڕی چەمچەماڵ”=KTML_End=
سەید هاشم لە بیرەوەرێکانی لە بارەوی چەمچەماڵەوە دەنووسێت؛ لە سەردەمی فەرمانڕەوایی بابانەکاندا چەمچەماڵ بەشێک بووە لە سلێمانی و ئەوان کاروباریان هەڵدەسوڕاند، پاش داگیرکاری بەریتانیا خراوەتە سەر لیوای کەرکووک و لە ساڵی 1925 خراوەتەوە سەر سلێمانی. دکتۆر زەنوون پیریادی، لە پەڕتووکی چەمچەماڵ لە چل و پەنجاکانی سەدەی بیستدا لاپەڕە 63 دەنووسێت؛ ساڵی 1851 عوسمانێکان چەمچەماڵیان کرد بە “قەزا” و بەستیانەوە بە “سنجەق” ی سلێمانی، میرزا قادر فەقێ‌ ڕەسوڵ هەمەوەند دەست نیشان کرا بە جێنوشینی شار وەک یەکەم قائمقام، پاشماوەیەک هەمەوەندێکان میرزا قادریان لابردو “ڕەشید قادر حەیدەر” هەمەوەندیان لە شوێنی دانا، بەڵام ئەمیش زۆر نەمایەوە لە پۆستەکەیدا، چونکە عوسمانلێکان شارۆچکەی چەمچەماڵیان فەرامۆشکردوو کردیانەوە بە گوند هەتا ساڵی 1922 کە مێژووی پێکهێنانی حکوومەتی عەرەبی ئێراقە، لەو ساڵەدا چەمچەماڵ دووبارە کرایەوە بە شارۆچکە و بەستیانەوە بە لیوای کەرکووک “محەمەد ئەمین ئاغای هەمەوەند” لە ساڵی 1922کرا بە یەکەم قائمقامی چەمچەماڵ لە دەورانی حکوومەتی مەلەکیدا. دەزگای جێنوشینی لەگەڵ پۆلیسخانە لە قشڵەدا پێکەوەبوون لە نزیک ماڵی “حەسەن فەقیانە” قشڵەکە عوسمانێکان درووستیانکردبوو.
بە گوێرەی نووسراوێک “مەجید پاشا” موتەسەریفی لیوای کەرکووک داوا لە “محەمەد ئەمین ئاغای هەمەوەندی دەکات بەڕێوەبردنی قائمقامی شارۆچکەی چەمچەماڵ لە ئەستۆ بگرێت. بەم شێوەیە محەمەد ئەمین ئاغا کۆڕی فەقێ‌ قادر لە تیرەی بە گزادە لە سەردەمی پادشایەتی لە شارەکەدا دەبێت بە یەکەم جێنوشین. ئەمەش دەقی نووسراوەکەی موتەسەڕیفی کەرکووکە؛
بۆ بەڕێز محەمەد ئەمین ئاغا پێخۆشحاڵم ئەو هەواڵەت پێبگەیەنم کە بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ دامەزرایت بە قائمقامی شارۆچکەی چەمچەماڵ، هیوادارم لە کارەکانتدا سەرکەوتووبیت هەمیشە لە خزمەتی شارەکە و خەڵکی شارەکەدا بیت لەژێر سێبەری پادشای مەزن فەیسەڵی یەکەم، خودا پشتیوانی هەموو لایەک بێت.
بە گوێرەی هەندێ‌ سەرچاوە؛ فەقێ‌ قادری بابیشی پێشتر قائمقام بووە، ئەوکات ناوەندی قائمقامیەت لە بازیان بووە، بەڵام دکتۆر “فەرهاد عەبدولعەزیز” دەنووسێت؛ ئەو ئەندامی شوورای شار بووە نەک جێنوشین. سەید هاشم بە پێداگریەوە دەنووسێت؛ کاتێک فەقێ‌ قادر کراوە بە جێنوشین شار تەنیا 76 ماڵ و شەش دوکانی تیادابووە.
=KTML_Bold=“محەمەد ئەمین ئاغای هەمەوەند کێیە”=KTML_End=
کوری فەقێ‌ قادرە کوری ڕەسوڵ کوڕی جوامێر ئاغا کوڕی عەلی ئاغا کوڕی یادگار بەگزادەیە باوکی نۆ برا بوون، بەڵام محەمەد ئەمین تاقانەی دایبابی بووە. بە گوێرەی نووسینی کێلی سەر گۆڕەکەی لە قەبرستانی شێخ سەعید لە چەمچەماڵ ساڵی 1882 لە لە چەمچەماڵ دایکبووەو ساڵی 1954لە چەمچەماڵ کۆچی دوایکردووە. لە ژیانیدا پێنج جار هاوژینی پێکهێناوە، خاوەنی سێ‌ کوڕ بووە بە ناوەکانی تاهیر، سابیر و ئەنوەر، هاوکات شەش کچی هەبووە بە ناوەکانی دوورسن، کافیە، نەجیبە، نەعیمە، نازیف و نەزیرە لە ئێستادا کەسیان لە ژیاندا نەماون، خاتوو نەزیرە یەکەم ئافرەت بووە لە چەمچەماڵدا نێردراوە بۆ قوتابخانە. لەم بوارەدا حەمەمین ئاغا هانی کیژەکەی داوە بۆ خویێدن تا کەسانیتر چاوی لێبکەن.
=KTML_Bold=پایەیی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری حەمەمین ئاغا:=KTML_End=
یەکێک بووە لە کەسایەتییە دیارەکانی هۆزی هەمەوەند و شاری چەمچەماڵ، خاوەن موڵک و دارابووە لە چوارچێوەی 50 پارچە زەوی کشتوکاڵیدا “468” دۆنم زەوی هەبووە. “حەمەئەمین ئاغا” کەسایەتییەکی ڕووناکبیرو خوێندەوار بووە، زمانەکانی کوردی، فارسی، و تورکی بە باشی زانیوە، لە بواری کارگێڕیدا کەسایەتییەکی شارەزابووە لە دەورانی عوسمانی و ئینگلیزەکاندا لە بەڕێوەبردنی هۆزەکەیدا ڕۆڵی دیار و بەرچاوی هەبووە، پۆستی جێنوشینی شارەکەی بۆ چەندین ساڵ بەڕێوەبردووە، لە ماڵی خۆیشیدا خاوەن دیوەخان و دارا بووە، دیوەخانەکەی هەمیشە ئاوەدان بووە بە میوان، هەردەم کڵفەت و کابان لە خزمەتدا بوون، چون کەسێکی میوان نەوازو دەست و دڵ فراوان بووە، هیچکات دەرگای ماڵی دانەخراوە ئەمکارە وەک نەریتێک بۆ نەوەکانی بە جێماوە.
لە بارەی سەخاوەت و سادەیی حەمەئەمین ئاغا دەگێڕنەوە؛ شەوێک بە سەر دزی جووتیارێکی خۆیدا دەکەوێت لە کاتێکدا فەردەیەک گەنمی پڕکردووە و ناتوانێت بیدات بە کۆڵیا، لە بری هەر توڕەبوون و هەڵشاخانێک ئاغا دەستباری کابرا دەدات و ڕووی ناشکێنێت، هاوکات چەندێک لەبەرانبەر فەقیر و هەژاراندا سادە بووە بە پێچەوانەوە لەبەرانبەر موتەسەڕیف و کاربەدەستاندا هیمەت بەرز و با ویقار بووە. یەکێک لە کارەکانی کە تا ئێستاش لە یادەوری دانیشتووانی شاردا ماوە لێدانی کارێزێک بووە لەو ڕۆژگارەدا بە مەبەستی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتووانی شار.
نەوەکانی دەگێڕنەوە؛ ئەگەرچی پیاوێکی کوورتە باڵای بچکولانەبووە، بەڵام زۆر سەنگین و گران بووە، هیچکات نەبیستراوە قسەی نەشیاو یاخود جمێنی دابێت تەنانەت بە ناحەزەکانیشی، بە پێچەوانەوە پیاوێکی سەنگین، خانەدان و خودا پەرست بووە تا ئێستاش وەک نموونە باسی خودا پەرستی ئاغا دەکرێت، سەرباری پێگە کۆمەڵایەتێکەی هیچکات لەبەرانبەر هاوشارێکانیدا جیاواز خۆیی پیشان نەداوە و وەک غەوارە لەنێویاندا دەرنەکەوتووە. جاروبار سەردانی یەکێک لە چایخانەکانی شاری کردووە و تێکەڵ بە هاوشارێکانی بووە. لە دەورانی جێنوشینی و دواتریش کە لە وەزیفە دورکەوتۆتەوە لە دەورەی چەمچەماڵ باخی هەبووە لەگەڵ درووستکردنی پەرژین و هەڵپاچین و بنکۆڵی دارو درەختەکانیدا کاتی گوزەراندووە.
=KTML_Bold=“بارودۆخی ڕامیاری ناوچەی چەمچەماڵ لەنێوان ساڵانی 1920 بۆ 1926”=KTML_End=
خاوەنی پەڕتووکی ناوچەی چەمچەماڵ لەنێوان ساڵانی هەردوو شەڕی جیهانیدا دەنووسێت؛ پاش سەرکوتکردنی ڕاپەڕینی ساڵی 1919 و دروخستنەوەی “شێخ مەحمود” ناوچەی “چەمچەماڵ” لە ڕاپەڕین بەرخودان نەکەوتووە، بە سەرۆکایەتی کەریم بەگ و سەید محەمەدی جەباری پەلاماری هێزەکانی ئینگلیزیان داوە و لە ناوچەکە دووریان خستونەتەوە، کاریگەریی پەلاماری هۆزەکانی ناوچەکە بە جۆرێک بووە تەنانەت لە ناو سلێمانیشدا ترسیان لێنیشتووە، دواتر هێزەکانیان لە سلێمانی کشاندۆتەوە و بەڕێوەبردنی شارەکەیان سپاردووە بە ئەنجوومەنێک کە “شێخ قادری” حەفید بەڕێوەی بردووە، پاش تێپەڕبوونی یەک ڕۆژ کەریم بەگ و محەمەد ئەمین ئاغا، فەقێ‌ محەمەدی مۆرتکە و کوڕانی و عەزیز خالە بە خۆیان سوارەکانیانەوە هاتونەتە ناوشار و خۆیان وەک نوێنەری ئوزدەمیر دەرخستووە، مستەفاپاشای یاموڵکیان لەناو مەجلیسەکە هێناوەتە دەرو بەندیان کردووە. دواتر وەک لە بانگی کوردستاندا یادداشتکراوە سوارەکانی هەمەوەند “بە وەسیلەی ئەو مەئمورێتانەوە کە لە تەرەف شێخەوە بۆیان تەخسیس کرا گەڕاونەتەوە بۆ چەمچەماڵ ” حەمە ئەمین ئاغا گەڕاوەتەوە سەرکاری خۆی لە قائمقامیەتی شارۆچکەی چەمچەمال، “فەقێ‌ محەمەدی مۆرتکە” ش جارێکیتر کراوە بە بەڕێوەبەری پۆستە لە شارەدێی بازیان.
ئاشکرایە هۆزی هەمەوەند کۆڵەکەیەکی سووپاکەی “شێخ مەحمود” بوون، گەورە پیاوانی وەک کەریم بەگ، محەمەد ئەمین ئاغاو حمە ڕەشید جوامێر هاوکار و هاوسەنگەری بوون، تەنانەت کەریم بەگ و حەمە ڕەشیدی جوامێر ئاغا لەو پێناوەدا سەریان دانا، لێرەوە دەردەکەوێت کە ناودار و گەورە پیاوانی ئەو هۆزە هەرکات بە هەموو شێوازێک و گشت هۆکارێک لەڕیزی نیشتمان پەروەران و داواکاری نوتقی میللەتەکەیاندا بوون.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان؛ =KTML_End=
دیوانی فەقێ‌ قادر.
چەمچەماڵ لە یادەوریمدا سەید هاشم ئەحمەد، چاپخانەی گوڵزار ساڵی 2000
زەنون پیریادی، چەمچەماڵ لە چل و پەنجاکانی سەدەی بیستدا.
شاری چەمچەماڵ “نامەی دکتۆرا”1851- 1991 فەرهاد عەبدولعەزیز سالێ‌ 2018
چاوپێکەوتن و پرسیارکردن لە نەوەکانی محەمەد ئەمین ئاغای هەمەوەند. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 268 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 11-04-2023
آیتم های مرتبط: 2
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication Type: Born-digital
شهرها: چمچمال
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: گزارش
کتاب: تحقیقات
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 11-04-2023 أڕا( ڕۆژگار کەرکووکی )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( شادی ئاکۆیی ): أڕا11-04-2023 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 268 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,411
 شؤمارە عەسگەل  104,866
 کتاووەل 19,372
فایل های مرتبط 97,508
Video 1,398
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
Folders
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Education level -  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Political trend - Nationalist  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - جنس شخص - مردان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - لهجە - ک. لری  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - - ایلام  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - - شرق کردستان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Country of death - شرق کردستان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Education level -  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Education -  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - ادیب

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.64 ثانیه(اێس)