کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,635
 شؤمارە عەسگەل  104,736
 کتاووەل 19,283
فایل های مرتبط 97,567
Video 1,398
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
لێکەوتەی گوشارەکانی بەغدا و کارتەکانی دەست هەرێمی کوردستان
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لێکەوتەی گوشارەکانی بەغدا و کارتەکانی دەست هەرێمی کوردستان

لێکەوتەی گوشارەکانی بەغدا و کارتەکانی دەست هەرێمی کوردستان
$لێکەوتەی گوشارەکانی بەغدا و کارتەکانی دەست هەرێمی کوردستان$
#زوبێر ڕەسوڵ#
لەدوای ئۆکتۆبەری 2017وە خەریکە ڕوانگەیەک لای نوخبەی سیاسی لە بەغدا (زیاتر نوخبەی سیاسی شیعی) زاڵ دەبێت، کە وای دەبینن ئیتر دەرفەتی ئەوە درووستبووە، هەرێمی کوردستان بچێتەوە قاڵبی پارێزگاکان و ئەو دەسەڵاتەی پێشتر هەیبووە، دەبێت سنووردار بکرێت. ئەم ڕوانگەیە پاڵپشتی هەرێمیشی هەیە، بەتایبەت ئێران بەشێکی گەورەیە لە پشت ئەم ڕوانگەیەوە، تورکیاش ئەگەر پاڵپشتی ئەو ڕوانگەیەش نەبێت، دژایەتی ناکات. بۆ ئەم مەبەستەش دەسەڵاتدارانی بەغدا، هەڵبەتە بە هاوکاریی ئێران لەو ساتەوە تائێستا لەسەر سێ ئاستدا گەمارۆی هەرێمی کوردستانیان داوە: ئاستی یەکەم، لێدان لە کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای دادگای فیدراڵیەوە، کە پێگەیەکی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابووریی بە هەرێمی کوردستان بەخشیوە لە پەیوەندییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکاندا. دووەم، لێدان لە کەرتی ئاساییش و ئارامیی هەرێمی کوردستان کە جیاوازیی هەرێمی کوردستان دەردەخات لە بەشەکانی تری ئێراق، تا وای لێهاتووە ئێران هەرێمی کوردستانی کردووەتە مەیدانی ململانێ لەگەڵ نەیارانی، لەناکاو بە پاساوی جیاواز هەرێمی کوردستان مووشەکباران دەکات. هەرچی ئاستی سێیەمە بریتییە لە لێدان لە شەرعییەتی دەسەڵات و حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان لە ئاستی ناوەخۆدا؛ ئەمەش لە ڕێگەی نەناردنی بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ناڕەزایی جەماوەری لە دژی حکومەتی هەرێم زیاد بکات، ئەو جیاوازییەی لەنێوان بەغدا و هەرێمیش هەیە، نەمێنێت و تائاستێک خەڵک خۆزگە بە گەڕانەوە بۆ سەر بەغدا بخوازێت.
ڕاپرسیەکەی ئەم دواییە کۆمپانیای شیکار و بەکارهێنانی لەلایەن ڕۆژنامەی سەباحی زمانحاڵی حکومەتی ئێراق، نموونەیەکی دیاری ئەم ڕوانگەیەیە کە لە سەرەوە باسم کرد؛ بەڵام پرسیار ئەوەیە: ئایا ئەم ڕوانگەیە نوخبەوییەی ئێراق کە بەشێکی زۆر لە نوخبەی سیاسی شیعە پشتگیری لێدەکەن، لە ئاستی جەماوەریشدا شەقامی باشوورییان کردووەتە دژی هەرێمی کوردستان، لە بەرژەوەندی دەسەڵات و حوکمڕانی شیعەدایە لە ئێراق؟ بێگومان نەخێر، بەردەوامیی ئەم سیاسەتەی ئێراق لە ماوەی کوورتخایەن و درێژخایەندا چەندین لێکەوتەی مەترسیداری لەسەر بەردەوامیی حوکمڕانی شیعە لە ئێراقی دوای 2003دا هەیە، کە لەم نووسینەدا لە چەند تەوەرێک باسیان دەکەم.
$کەمکردنەوەی دەرفەتی ڕێککەوتن لەنێوان ئێراق و هەرێمی کوردستان$
وەک دەزانین هەرێمی کوردستان دۆخێکی تایبەتی هەیە، پاڵپشتە بە تێکۆشانێکی مێژوویی کە تەمەنی لە تەمەنی خەباتی شیعە لە دژی ڕژێمی سەدام کۆنترە. کورد، خاوەن پرسێکی نەتەوەییە لە ئێراقدا، ناکرێت وەک پارێزگاکانی نەینەوا، ئەنبار و بەسڕە سەیری هەرێمی کوردستان بکەین. ئێراق ئەگەر حوکمڕانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوەدەست، ناتوانیت سەرکەوتوو بێت، چونکە لەدوای 1991ەوە دوو نەوە لە هەرێمی کوردستان لەدایکبوون، کە هیچ دەسەڵاتێکی غەیری دەسەڵاتی خۆماڵییان نەبینیوە، نەک هەر ئەوە، بەڵکوو لە دەسەڵاتی خۆماڵیش ڕازی نین تا لە دەسەڵاتێکی نامۆ بە کولتوور و خاک و مێژووی جیاواز. لە ڕاستیدا ئەوەی بەشێک لە خەڵکی هەرێمیش دەڵێت با بەغدا حوکمی هەرێمی کوردستان بکات، زیاتر شەپۆلێکی پەرچەکردار و توڕەییە دژی پارتە سیاسییەی کوردییەکان بۆ بەخۆداچوونەوە و چاکسازیکردن و خزمەتگوزاریی زیاتر، نەک ئەوەی هەرێمی کوردستان وەک ئێراقی لێبێت. لە ڕاستیدا خەڵک لە هەرێمی کوردستان چەند مانگێکیش ناتوانن لە دۆخێکی وەک نەینەوا، بەغدا و ئەنبار بژین، کە لە ڕووی ئاوەدانکردنەوە خزمەتگوزارییەوە چەندین ساڵ لە دوای شارەکانی سلێمانی هەولێر و دهۆکن. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەم جۆرە گوشارانەی بەغدا وایانکردووە متمانە لەنێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان لەوپەڕی لاوازیدا بێت. بەغدا لە ڕێگای دادگای فیدراڵی دامەزراوەکانی دەوڵەت سێرەی لە هەرێمی کوردستان گرتووە بۆ ئەوەی لە پەلوپۆی بخات، بەردەوامبوونی ئەو ململانێیانە کاریگەریی نێگەتیڤیان لەسەر پڕۆسەی سیاسی لە بەغداش هەبووە و، وایان کردووە هێزە کوردییەکان ببنە بەشێک لە ململانێی ناوخۆی شیعە لە ئێراق، هەندێکجاریش وەک بەربەست بن لە بەردەم پڕۆسەی سیاسییدا، وەک ئەوەی لە کاتی دەستنیشانکردنی سەرۆک کۆمار لەنێوان یەکێتی و پارتیدا بینیمان، کە کاریگەریی زۆری لەسەر ململانێی ناوخۆی شیعە هەبوو. هەرێمی کوردستان ئێستا زیاتر خۆی بە هاوپەیمانی سوننە دەزانێت تا شیعە هاوخەباتەکانی!
$پاڵنان بە هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بە دوای پاڵپشتی دەرەکیدا بگەڕێت$
ئەم گوشارانەی بەغدا، وایان لە هەرێمی کوردستان کردووە بە دوای پاڵپشتی هەرێمی و نێودەوڵتیدا بگەڕێت نەک هەوڵی ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بدات. نوخبەی باڵادەست و دووربینی شیعە دەبێت ستراتیجانەتر بیر بکەنەوە، چونکە ئێراقی شیعی بە بێ پاڵپشتی کورد و سوننە، ئێراقێکی لاواز دەبێت و هەمیشە هەوڵی ڕووخانی دەدرێت. چرکەساتی هاتنی داعش لە 2014 لەڕاستیدا سەردەمی پشتکردنی هەریەکە لە کورد و سوننە بوو لە حکومەتەکەی نووری مالیکی. لە سەرەتای 2003 تاوەکوە 2010 ئێراق زۆر بەهێز بوو، چونکە هاوپەیمانیێتی لەنێوان کورد و شیعەدا هەبوو لە حوکمڕانی، نوخبەی سیاسی شیعە دەبێت بزانن کە لە ئێراقدا هاوپەیمانیێتی لەگەڵ کورد ئاسانتر و کەمتێچووترە، چونکە کورد وەک پێکهاتەکانی دیکە نین (بۆ نموونە عەرەبی سوننە و تورکمان) کە دەوڵەتی خۆیان لە ناوچەکەدا هەبێت و پاڵپشتییان بکات. دەسەڵاتی زۆرینە شیعە لە ئێراقدا ئەگەر وا بەردەوام بن، کورد ناچار دەبێت پشت بە ئەمریکا و ئەوروپا ببەستێت و هاوپەیمانی تورکیا و وڵاتانی کەنداو بێت، نەک ئێراق. ئەم مەترسییەی کورد لە ڕاستیدا دەمێکە دەستیشی پێکردووە. ئێستا نوخبەی سیاسی هەرێمی کوردستان ئەوەندەی متمانە بە تورکیا و وڵاتانی کەنداو دەکەن، ئەوەندە متمانە بە شەریکە کۆنەکانی ئێراقی دوای 2003 ناکەن، سەردانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و قەبارەی بازرگانی و پەیوەندەی دیپلۆماسی لەگەڵ ئەم وڵاتانە، گەواهیدەری ئەم ڕاستییەن.
$نزیکبوونەوەی هەرێم لە سوننە و وڵاتانی کەنداو$
لێکەوتەی ئەو گوشارانەی بەغدا، کە لەهەمان کاتدا دەکرێت کارتێکی سیاسیش بن بەدەست هەرێمی کوردستانەوە، بریتییە لە نزیکبوونەوە و بەستنی هاوپەیمانی لەگەڵ سوننەی ئێراق. هەرێمی کوردستان لە ڕاستیدا بیری لەوە کردووەتەوە لەمەودوا پشتی سوننە بگرێت بۆ درووستبوونی هەرێمێکی دیکەی فیدراڵ لە ئێراق. درووستکردنی هەرێمێکی سوننەنشین دەبێتە هۆی ئەوەی حکومەتی مەرکەزیی لەبری مامەڵە لەگەڵ یەک هەرێم، سەرقاڵ بێت بە مامەڵە لەگەڵ دوو هەرێم. بوونی دوو هەرێم لە ئێراقدا، هەرێمەکان بەهێزتر و حکومەتی فیدڕاڵیش لە ئاست ئەو هەرێمانە لاوازتر دەکات. بەهێزیی هەردوو هەرێمەکەش لەوەوە دەستپێدەکات کە هەریەکەیان پێکهاتەیەکی ئیتنی تێیدا باڵادەست و کاربەدەستە (لە هەرێمی کوردستان کورد باڵادەستن و لە هەرێمەکەی تریش عەرەبی سوننە) . خاڵێکی تری بەهێزی ئەم دوو هەرێمە ئەوە دەبێت کە هەردوو پێکهاتە ئیتنیەکە لەهەمبەر حکومەتی مەرکەز و لەناو پەڕڵەمان و وەزارەتەکانیدا بۆ بەرژەوەندییەکانیان دەنگیان یەکدەبێت و، بەیەک ئاواز کاردەکەن. لە لایەکی ترەوە واتە هەرچەندە ژمارەی هەرێمەکان زۆرتر بن، دەنگی دیکتاتۆریەت کزتر دەبێت و دەسەڵات دەچێتە دەستی چەند لایەنێکەوە نەک یەک لایەن، بەمەش فرەڕەنگی و دیموکراسی بەهێزتر دەبێت لە ئێراق. ئەگەر لە سەرەتای دامەزراندنی ئێراق تەبەنی سیستەمی فیدراڵی بکرایە، زۆر زەحمەت بوو بەعس شوێن پێی خۆی داکوتێت و کەمینە و ئایینزاکانی تری وەک شیعە بچەوسێنێتەوە و جینۆسایدی کورد بکات.
$کارتی بەعسییەکان!$
کورد، هەرچەندە مێژویێکی تاڵی لەگەڵ بەعسییەکاندا هەیە، بەڵام سیاسەتی عەقڵانی ئەوەیە؛ لە سیاسەتدا شتێک نییە بە ناوی دوژمن یان دۆستایەتی تاسەر. بەغدا بەنیازە سەرچاوە داراییەکانی هەرێمی کوردستان وشک بکات، نە ڕێگا دەدات هەرێم نەوت بفرۆشێت نە بودجەش دەنێرێت. لە لایەکی تر دەیەوێت هێواش هێواش هەرێم بچێتەوە قاڵبی پارێزگاکانی تری ئێراق و وەک کەرکووکی لێبێت، کە مافی گوتنی سروودی نیشتمانی و هەڵدانی ئاڵای خۆشی نەبێت. لەم سۆنگەیە دوور نییە دواجار هەرێمی کوردستان بیر لە کارتی دۆستایەتی هەتا ئەگەر وەک پەرچەکرداریش بێت لەگەڵ کۆنە بەعسییەکان بکاتەوە. ئەگەر هەرێمی کوردستان دەرفەتی هەڵوەشاندنەوەی هەبێت لە ئێراقی شیعەکاندا، کە لە دەستووریش جێگیر کراوە، ئەوا یاسای ڕیشەکێشکردنی بەعسیش دەکرێت هەڵبوەشێتەوە و بەعسییەکان بگەڕێنەوە ناو سیاسەت و پڕۆسەی حوکمڕانی، بە دڵنیاییەوە بەعسییەکانی ئێستا وەک هەمان بەعسی سەردەمی سەدام ڕەفتار ناکەن، کە دەوڵەت و حیزب و حکومەت هی خۆیان بوو. ئەمە جگە لەوەی بەشێکی زۆری ئەو سەرکردە بەعسییانە تائێستا لە ناوچەکەدا هەن و چالاکیشیان هەیە، بەڵام تائێستا هەرێمی کوردستان بیری لەم کارتە نەکردووەتەوە.
ئەمەو چەندان پرسی دیکەش، دوور نییە لێکەوتەی ئەو ململانێیە بن ئەگەر بەغدا بەردەوام بێت لە گوشارکردن لە هەرێمی کوردستان. بەغدا پێویستە متمانەی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان درووست بکات بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان چیدیکە هەست بە نامۆبوون نەکات لە ئێراق، نەوەک پاڵ بە هەرێمی کوردستان بنێت بۆ ئەوەی بیر لە دژایەتی ئێراق و فۆرمی جیابوونەوە لە بەغدا بکات، ئەم سیاسەتە ڕژێمی بەعسیش شکستی هێنا و بە جۆرێک فاکتەری کەوتنی بەشێکی زۆری حکومەتە یەک لەدوایەکەکانی ئێراق، پرسی کورد بووە، شیعە لە هەمووان باشتر لەو ڕاستییە مێژووییە تێدەگەن. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 332 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو - 23-02-2023
آیتم های مرتبط: 2
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 23-02-2023 (1 سال)
Publication Type: Born-digital
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: مشکل کرد
کتاب: تحقیقات
کتاب: سیاسی
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 07-03-2023 أڕا( هومام تاهیر )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( ڕۆژگار کەرکووکی ): أڕا06-04-2024 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 332 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
پاش واران
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,635
 شؤمارە عەسگەل  104,736
 کتاووەل 19,283
فایل های مرتبط 97,567
Video 1,398
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
پاش واران
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
Folders
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - جنس شخص - مردان  کتاووخانە - اقلیم - شرق کردستان  مەقاڵەل گؤجەر - اقلیم - شرق کردستان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - ادیب  کتاووخانە - نوع سند - زبان اصلی  مەقاڵەل گؤجەر - نوع سند - زبان اصلی  کتاووخانە - نوع سند - ترجمه  مەقاڵەل گؤجەر - شهرها - کرمانشاه  کتاووخانە - شهرها - ایلام  مەقاڵەل گؤجەر - شهرها - ایلام

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.25 ثانیه(اێس)