کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,565
 شؤمارە عەسگەل  105,230
 کتاووەل 19,487
فایل های مرتبط 97,515
Video 1,394
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
کۆمیتەی گەل و باوەڕیەکانی کەجەکە: گەلی کورد – عەلەوی پێویستە لە زێدی خۆی کۆچ نەکات
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆمیتەی گەل و باوەڕیەکانی کەجەکە: گەلی کورد – عەلەوی پێویستە لە زێدی خۆی کۆ...

کۆمیتەی گەل و باوەڕیەکانی کەجەکە: گەلی کورد – عەلەوی پێویستە لە زێدی خۆی کۆ...
کۆمیتەی گەل و باوەڕیەکانی کەجەکە: گەلی کورد – عەلەوی پێویستە لە زێدی خۆی کۆچ نەکات
هەینی، 17.02.2023
کۆمیتەی گەل و باوەڕیەکانی کەجەکە ڕایگەیاند، گەلی کوردی عەلەوی کە بومەلەرزەکە کاریگەریی لەسەر داناوە، پێویستە ئاگاداری پلانی قڕکەر و داگیرکەری دەوڵەتی تورک بن و بەم تێگەیشتنە لە زێدی خۆیان کۆچ نەکەن.
کۆمیتەی گەل و باوەڕیەکانی کەجەکە سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو کەسانە کرد کە لە بومەلەرزەکەی 6ی شوباتدا گیانیان لەدەستداوە وتی، هاوخەمی خۆمان بۆ خانەوادەی ئەو کەسانە دەردەبڕین کە لە کارەساتە گەورەکەدا گیانیان لەدەستداوە. هەروەها ڕەحمی خوا لەو هەموو موسەڵمانانە بێت کە گیانیان لەدەستداوە. هیوادارین بریندارەکان بە زوترین کات چاک ببنەوە و سەرەخۆشی لە گەلەکەمان دەکەین.
$کۆمیتەکە وڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) دایەوە.$
بێگومان بوومەلەرزە کارەساتێکی سرووشتییە، ئەو سرووشتەی کە ئێمە بەشێکین لێی و تێیداین، سیستەمی بەڕێوەچوونی خۆی هەیە، وەک هەبوونێک هەمیشە لە جووڵەدایە، هاوسەنگی خۆی بە پێی ئەو جووڵەیە درووست دەکات. بۆیە بوومەلەرزە شتێکی سرووشتییە. شتە ناسرووشتییەکە شێوازی ژیانی نیشتەجێبووانە کە بە چی شێوەیەک پێشوازی لە بومەلەرزەکە دەکەن، هەرچەندە هێڵەکانی بومەلەرزە دەزانرێن، هەروەها پێشبینی دەکرێت کە بوومەلەرزە لە کوێ و لە چ ئاستێکدا ڕوودەدات، ئەگەر دەرئەنجامە وێرانکەرەکانی بوومەلەرزەکە لەم ئاستەدابن، ئەو کاتە دۆخێکی نائاساییە، بێگومان دەوڵەت بەرپرسیارە لەم کارە، کە مافی خۆبەڕێوەبەری کۆمەڵگەی قۆرخ کردووە و خۆی کردووە بە تاکە دەسەڵات لە هەموو بوارەکانی ژیاندا. بۆیە بەداخەوە دەوڵەت بەرپرسیارە لەو شوێنەی ژیانی کۆمەڵایەتی تێیدایە، بۆیە بەرپرسیاری هەردوو بومەلەرزەی مەرەش دەوڵەتی تورکە. بەڵێ، ئەوەندە مرۆڤ گیانیان لەدەستدا، چونکە ڕێکاری پێویست نەگیرایەبەر، و بکوژەکە دەوڵەتی تورکە، بێ ئەخلاقترین و پارەخۆر و سەرمایەدارترین دەسەڵات، دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپەیە. ئەو شوێنانەی کە پێویست بوو باڵەخانەی نیشتەجێبوونی تێدا درووست نەکرێن، بۆ ئاوەدانی پێشکەش کران، بە ناوی ' ئاشتی وەبەرهێنان' وەبەرهێنانیان کرد، لەگەڵ ئەوەی تورکیا و کوردستان شوێنی بومەلەرزەیە، هیچ ڕێوشوێنێک نەگیرایەبەر، مەرجی بومەلەرزەیان جێبەجێ نەکرد و لە ئەنجامی ئەو کردەوانەدا بەم ئەندازەیە مرۆڤ گیانیان لەدەستدا. بێگۆمان وەک بەرپرسیاری کارەساتە قوورس و ئەم ئازارە حسابن دەدات.
$لە لێپرسینەوە ڕزگاریان نابێت$
دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە کە بەم ئەندازەیە مرۆڤی کۆمەڵکوژ کرد، لە شارە زیانلێکەوتووەکان پێویستی پێشکەش بە هاووڵاتیان نەکرد، هەروەها ڕێگریان لەو کەسانە کرد کە ویستیان هاوکاری پێشکەش بکەن و بەم شێوەیە جارێکی دیکە ئاشکرا بوو کە تا چ ڕادەیەک نامەردە، بەرژەوەندیپەرستە و دوژمنی مرۆڤایەتیە. لە بری ئەوەی هاوکاری پێشکەش بکات، دژی مرۆڤایەتی، بۆ بەرژەوەندی پارێزی و شاردنەوەی پارە، سەفەربەر بووە. لەگەڵ ئەوەی بکوژی ئەم هەموو مرۆڤەیە، بەڵام تاکە شت کە بیری لێدەکاتەوە، درێژکردنەوەی تەمەنی خۆیەتی. بە ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی، بە چەوساندنەوە، هەڕەشە، بۆ پێچەوانەکردنی ڕاستیەکان، هەروەها بە کوشتن وادەزانێت دەتوانێت سەربکەوێت. هەرچییەک دەکات ناتوانێت خۆی لە لێپێچینەوە و لێپرسینەوە ڕزگار بکات.
$دەسەڵات کوردانی عەلەوی وەک دوژمن دەبینێت و دەیەوێت لەناوی ببات$
وەک دەزانرێت ناوەندی بوومەلەرزەکە ئەو ناوچەیەیە کە دانیشتووانەکەی بە شێوەیەکی سەرەکی گەلی کورد-عەلەوی ئێمەن. گەلی ئێمە لە ناوچەی بوومەلەرزەکە دەڵێن دەوڵەتی تورک کە خۆی بە 'یەکێک لە دەوڵەتە بەهێزەکان' لە جیهاندا پێناسە دەکات، لە جیاتی هاوکاریکردنیان، ڕێگری لە هاوکاریە کۆمەڵایەتییەکان دەگریت و هۆکاری ئەمەش ناسنامەی کورد و عەلەوییە. ئەم هەڵسەنگاندنە بۆ گەلەکەمان ڕاستییەکە. چونکە لە مێژووەوە تا ئێستا تەنیا یەک سیاسەتی دەوڵەتی تورک لە دژی ئەم دوو شوناسە هەیە، واتە دژی کورد و عەلەوی. هەروەها سیاسەتی قڕکردنە. کورد سەدان ساڵە کە دەیانەوێت بە جەستەیی قڕ بکرێن، یان بە توانەوە لە تورکیادا لە ڕێگەی هێرشی قڕکردنی کلتوورییەوە لەناوببرێن. عەلەوییەت ئەو باوەڕەیە کە دەخوازرێت لەناو دەوڵەتی نەتەوەیی تورک- ئیسلامیدا بتوێنرێت و لەناوبچێت. بۆیە دوای بوومەلەرزەکە لەبری هاوکاریکردن، بە پێچەوانەوە ڕێگری لە ئەو هاوکاریانەی پێشکەش دەکرێن دەکرێت. هۆکاری ئەمەش ئەوەیە کە ئەو ناوچانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، ناسنامەی کورد – عەلەوییان هەیە. بەو پێیەی کوردایەتی و عەلەویتی ئەو ناسنامانەن کە دەبێت لەناوببرێن و بوومەلەرزەکە خراپترین کاریگەریی لەسەر ناوچە کورد-عەلەوییەکان هەبوو، دەسەڵات ئەم کاولکاری و مردنەی کردە دەرفەتێک بۆ سیاسەتە قڕکردنی خۆی. چونکە ئەم دەسەڵاتە خەڵکی ئەم هەرێمە بە دوژمن دەبینێت کە بەگوێرەی عەوڵیەتیان دەبێت لەناوببرێن. دەوڵەتی تورکی قڕکەر ئەم نزیکایەتیە بە ئەنقەست بەڕوە دەبات و دەرئەنجامی سیاسەتێکی پلان بۆ داڕێژراوی قڕکردنە.
$ئەوەی لە ساڵی 1978 لە مەرەش ڕوویدا هێرشێکی قڕکردن بوو$
قڕکردنی هەرێمە کوردی-عەلەوییەکان و ناسنامەکانیان، سیاسەتی دەوڵەتە. ئەمە سیاسەتێکی سەد ساڵەیە. وەک دەزانرێت دوای دامەزراندنی پارتەکەمان، واتە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 1978، لە شاری مەرەش کە بوومەلەرزەکە تێیدا ڕوویداوە، هێرشێکی گەورەی قڕکردن بۆ سڕینەوەی دانیشتووانی کورد و عەلەوی ئەنجامدرا. زیاتر لە هەزار کەس لە گەلەکەمان بە شێوەیەکی دڕندانە کوژران، ویستیان وابکەن ئەوانەی دیکەش زێدی خۆیان جێبهێڵن. ئەمەش لە ڕێگەی هەڕەشە و ڕەشبگیری و فشارەوە ئەنجامدرا. هەروەها هانیان دەدا کە کوردستان بەجێبهێڵن. ئەمەش بەشێوەیەک ئەنجامدرا کە هەم دەوڵەتی تورک ئاسانکاری بۆ دەرچوون لە وڵات کرد، هەمیش هەندێک دەوڵەتی ئەوروپی هاوکارییان لەگەڵدا کرد و لەژێر پەردەی 'باوەش بۆکردنەوەدا'دا ئەو کەسانەیان قبووڵ کرد. ڕاستییەکە ئەوە بوو کە پلانی گلادیۆ جێبەجێ دەکرا. بەو پێیەش دەبوو سەرەتا ڕێگری لە بزووتنەوەکەمان بکرایە، بۆ ئەوەی ڕەگەکانی لە جوگرافیای کورد – عەلەوی نەچێنێت. لەم هەرێمەدا سیاسەتی قڕکردن-چۆڵکردنێکی وەها بەڕێوەچوو و تا ڕادەیەک ئەنجامیان بەدەستهێنا. دانیشتووانێکی زۆری خەڵکی ئەم هەرێمە لە کوردستانەوە کۆچیان کرد بۆ شارە گەورەکان و زۆریشیان کۆچی ئەوروپایان کرد.
$دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دەیەوێت بومەلەرزەکە وەک هەلێک بەکار بهێنێت$
ئەو ڕووداوانەی لە کاتی بوومەلەرزەکەدا ڕوویانداوە، ئەوە دەردەخەن کە دەیانەوێت لە ڕێگەی بوومەلەرزەکەوە سیاسەتی نیوە تەواوکراوی قڕکردن-کۆچکردن-چۆڵکردن تەواو بکەن. پێشتریش بۆ ئەوەی گەلی کورد-عەلەویمان لە ناوچەی بوومەلەرزەکەوە بگوێزرێتەوە، هەولێکی زۆریاندا. بەوهۆیەوە ​​هاوکاریان ناکەن، ڕێگری لە هاوکاریەکان دەکەن و بە وتنی 'ژیان لێرە نەماوە'، هەوڵ دەدەن گەلەکەمان زێدی خۆیان بە تەواوی چۆڵ بکەن. بە م شێوەیە لە سیاسەتی سەد ساڵەی کۆچبەرکردن و قڕکردن ئەنجام بەدەست دەهێنن و زێدی کورد – عەلەویەکان چۆڵ دەکەن و لە جێگەیان کۆچبەران جێگیر دەکەن کە وەک ئامرازی سیاسەتی قڕکردنی کورد بە کارهێنراون. پێشتر لە میدیاکاندا بڵاوکرابووەوە کە کەمپ بۆ کۆچبەرانی عەرەبی سوننە لە شاری مەرەش درووستکراون، لەو شوێنانەی کە دانیشتووانەکەی تەواو کورد و عەلەوین. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە چ جۆرە سیاسەتێک لە زێدی کورد-عەلەوییەکاندا دەگوزەرێت، دەیانەوێت چ جۆرە گۆڕانکارییەکی دیمۆگرافی بکەن. ئێستاش دەیانەوێت بوومەلەرزەکە وەک دەرفەتێک بەکاربهێنن بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی سیاسەتی چۆڵکردن-کۆچبەری-قڕکردن.
$گەلی کورد – عەلەوی پێویستە لە زێدی خۆی کۆچ نەکات$
ئەمە پلانی دەوڵەتی تورکە بۆ قڕکردن، پێویستە گەلی کورد-عەلەویمان ئاگاداری ئەم پلانە داگیرکەری و قڕکردنە بێت، ئەو خاکەی لەسەری گەورە بووە بەجێ نەهێڵن، لە شوێنی خۆی بەرخۆدان بکات، هێندەی تر وابەستە بن بۆ خاک و کلتوورەکەیانەوە.ئەو پەیوەندی و سیاسەتانەی ناوبراو پووچەڵ بکەنەوە. گەلەکەمان لەدەرەوەی هەرێمەکە و هێزە دیموکراسییەکان هەموویان بەرپرسیارن لەپاڵپشتیکردن ئەم بەرخۆدانەی گەلی کورد-عەلەویمان بۆ پاراستنی هەبوونی خۆیان.
$بومەلەرزەکە پیشانیدا کە ئەم کۆمەڵگەیە تاوەکو چ ڕادەیەک پشتگیری دەکات$
دەوڵەت نیشانی دا کە دەوڵەت چەندە دژی کۆمەڵگەیە، حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە چەندە بێ ئەخلاق و پارە پەرستە. هەروەها پیشانیدا کە کۆمەڵگە چەندە زیندووە و خاوەن هەڵوێستی پشتگیریکردنە. لە لایەک زەلیلبوونێکی گەورە هەیە کە بە وشە وەسف ناکرێت و لە لایەکی تریشەوە شانازییەکی گەورە هەیە کە مرۆڤایەتی شانازی پێوە بکات. لە لایەک ئەو بوونەوەرانە کە لە مرۆڤایەتی دوور کەوتوونەتەوە، لە لایەکی ترەوە جوانترین نموونەی پشتیوانی ژیانی مرۆڤ هەن. وەک لایەنی دژ بەیەک لەلایەن هەموو جیهانەوە چاودێریان دەکرێت. بەم شێوەیە جارێکی تر ئەو ڕاستییە ڕوون بووەوە کە هەوێنی کۆمەڵگە و هێزە دەوڵەتپەرست و دەسەڵاتدارەکان تا چ ڕادەیەک جیاوازیان هەیە.
هێزە دەسەڵاتخوازەکان کە بەرپرسیارن لە ئەنجامی وێرانکاری بوومەلەرزەکە، هەوڵی ئەوەیان دا کە پارەکانیان بپارێزی، لایەنگرانیان ڕزگار بکەن و ڕاستیەکان بشارنەوە و بۆ ئەمەش سەربازی و میدیایان سەفەربەر کرد کە بوونەتە ئامرازێکی شەڕی تایبەت . هەروەها گەل درکی بە سرووشتی پشتیوانی مرۆڤایەتی کرد و لەسەر بنەمای ڕۆحی یەکگرتوویی، دەستبەجێ چوونە ناوچە بوومەلەرزەییەکان و پشتگیری و هاوکاریان لە زیانلێکەوتووان کرد.
ئێستا کاتی ئەوەیە ئەم ڕۆحی یەکگرتوویی و پشتیوانییە زیاتر بکەین، برینەکانی ناوچە بوومەلەرزەییەکان ساڕێژ بکەین و پێکەوە کێشەکان چارەسەر بکەین، سەفەربەر ببین. ئەمەش هەم بۆ دەرهێنانی تەرمەکان، هەم بۆ دابینکردنی پێداویستییە سەرەکیەکان، هەم بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی پەناگە و هەم بۆ نەهێشتنی کاریگەرییە وێرانکاری بوومەلەرزەکە بە شێوەیەکی هەمیشەیی. پێویستە پشتگیری بکرێت تا ئەو ڕادەیەی کە گەلەکەمان ناچار نەبێت شوێنی خۆی بەجێبهێڵێت. پێویستە پشتگیرییەکی بەهێز بکرێت بۆ ئەوەی باڵەخانە و شوێنی نیشتەجێبوونەکان بە شێوەیەکی گونجاو لەو ناوچانەی کە هێشتا گونجاون ئاوەدان بکرێنەوە. بۆ ئەمەش پێویستە کۆلەکتیفی ڕەنج دابمەزرێنرێت، چەندین باڵەخانە پێکەوە درووست بکرێن، هاوکاری دارایی پێویست بدرێت و شوێنی ژیان بە شێوەیەکی گونجاو ئاوەدان بکرێتەوە. کاتێک کۆمەڵگە هێزی خۆی یەکدەخات، هیچ شتێک نییە کە نەتوانرێت ئەنجام نەدرێت. چونکە گەورەترین هێز خودی کۆمەڵگەیە. ئەوەی گرنگە پێویستە خۆمان لە ژیانی کەسیی ڕزگار بکەین کە مۆدێرنیتەی کاپیتالیست دەیسەپێنێت و خۆمان لە داگیرکەری ڕژێمی قڕکەر و مێتینگەر ڕزگار بکەین کە گەلان لە یەکدی دوور دەخاتەوە.. دوای بوومەلەرزەکە هەموو گرووپە کۆمەڵایەتییەکان لە تورکیا کۆبوونەوە بۆ هەرێمی بوومەلەرزەکە و بەشداریان لە کاری فریاگوزاریدا کرد. ئەمەش جارێکی تر نیشانیدا کە مۆدێرنیتە کاپیتالیست و دەسەڵاتی قڕکەر سەرکەوتوو نییە، و کۆمەڵایەتیکردن چەندە بەهێزە. هەمووان جارێکی تر بینیان کە دەسەڵات چەندە بێزارکەر و لاواز و تاکەکەسیە، کۆمەڵگە چەندە پشتیوان و بەرپرسیار و کۆمەڵایەتییە. جارێکی تریش بینرا کە سرووشتی کۆمەڵایەتی و کۆمیناڵی مرۆڤەکان چەندە زیندووە بەرانبەر هەموو جۆرە هێرشێک. بۆیە کاتێک مرۆڤەکان پشت بە کۆمەڵایەتیبوون دەبەستن و پەرەی پێدەدەن، ئەوکات دەتوانن کۆتایی بە هەموو ئازارەکان بهێنن، سەختی و نەهامەتییەکان لەناوببەن. بێگومان لەم ڕووەوە ئەرکێکی زۆر دەکەوێتە سەر سیاسەتی دیمورکاتی. چونکە زۆر گرنگ و پێویستە ئەم تۆڕە پشتیوانییە ڕێکبخرێت. سیاسەتی دیموکراسی خۆی بە مانای چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکانیش دێت. ئەڕکی سیاسەتی دیموکراسییە کە ئەم پشتیوانی و ڕۆحی یەکگرتوویی کۆمەڵگە ڕێک بخات. ئەو بەرپرسیارێتی و ئیرادەیەی تاوەکو ئێستا نیشان دراوە، ئەوە دەردەخات کە دەتوانرێت ئەمە بەدی بهێنرێت. بۆیە بەبێ پشت بەستن بە دەسەڵات و دەوڵەت کە دوژمنی سرووشت و ژیان و کۆمەڵگە و مرۆڤە، وەک هێزی کۆمەڵایەتی پێویستە خۆمان هەموو شتێک ئەنجام بدەین.
لەلایەکی دیکە لەدژی دەسەڵات و دەوڵەت کە بەرپرسیاری ئەم کارەساتەن، پێویستە ئێمە تێبکۆشین. بە تێکۆشان پێویستە حساب بپرسین. پێویستە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکەین بۆ ئەوەی ژیانی گەلەکەمان مسۆگەر بکەین و ئاساییشمان بپارێزین. بە پێچەوانەوە لە تورکیا و کوردستان کە هەرێمێکی بومەلەرزەیە زیانێکی زۆری بەم شێوەیە ڕوو دەدەن.
[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,072 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | anfsorani.com
فایل های مرتبط: 1
آیتم های مرتبط: 9
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Document style: No specified T4 1573
اقلیم: تركيا
شهرها: انەاب
شهرها: No specified T4 5
شهرها: ادیامان
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 18-02-2023 أڕا( کاکۆ پیران )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ): أڕا18-02-2023 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 1,072 گل سئرکریائە(دێینە)
Attached files - Version
نوع Version نام ویرایشگر
 پەروەندە عەسگ 1.0.2192 KB 18-02-2023 کاکۆ پیرانک.پ.
 پەروەندە عەسگ 1.0.198 KB 18-02-2023 کاکۆ پیرانک.پ.
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
پاش واران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,565
 شؤمارە عەسگەل  105,230
 کتاووەل 19,487
فایل های مرتبط 97,515
Video 1,394
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
پاش واران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
Folders
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Education level -  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Political trend - Nationalist  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - جنس شخص - مردان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - لهجە - ک. لری  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - - شرق کردستان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - ادیب  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Education -  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - - کرمانشاه  مەقاڵەل گؤجەر - کتاب - هنری  مەقاڵەل گؤجەر - کتاب - مقالە و مصاحبە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.781 ثانیه(اێس)