ناو: سلێمان
ناوی باوک: ئەسعەد قادر ئەمیر
لەدایکبوون: #1929#
ڕۆژی شەهیدبوون: #15-10-1967#
شوێنی لەدایکبوون: #جەمەسوور# ی شارەدێی #باسرمە#
شوێنی شەهیدبوون: #باتاس# ی سەربە شارەدێی #هەریر#
$ژیاننامە$
لە ساڵی 1929 لە گوندی جەمەسۆری سەربە شارەدێی باسرمە لە دایکبووە، تا ئاستی ناوەندی خوێندوویەتی، لە 15-10-1967 لە گوندی باتاسی سەربە شارەدێی هەریر لە کاتی ئەنجامدانی چالاکیەک لەلایەن سوپای ئێراق شەهید دەکرێت.
$خەباتنامە$
لە ساڵی 1959 پەیوەندیی بە شانە نهێنییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە لە ڕێگەی ناوچەی شەقڵاوە کە ئەوکات (مەلا غەریب) بەرپرسی ناوچە بووە، لە ساڵی 1961 بۆ ئەنجامدانی چالاکییەک ڕوویکردووەتە شارەدێی ڕواندز و چالاکیەکەی ئاشکرا دەبێت و بەهۆیەوە لەلایەن حامیەی ڕواندز دەستگیر دەکرێت و دەگوازرێتەوە بۆ گرتووخانەی کەرکووک و ماوەی 21 مانگ لە زیندان دەمێنێتەوە، لە ساڵی 1963 دوای دانووستاندن و لێکتێگەیشتنی سەرکردایەتی شۆڕش و دەسەڵاتدارانی ئەوکاتی ئێراق، برایەکی دەچێتە خزمەت مستەفا بارزانی نەمر لەگەڵاڵە و نامەیەکی تایبەتی لێ وەردەگرێت بۆ حاکمی سەربازی کەرکووک و بەم شێوازە ئازاد دەبێت، دوای ئازادبوونی و گەڕانەوەی ڕاستەوخۆ پەیوەندی دەکاتەوە بە لێژنە ناوچەی شەقڵاوە و پلەی ئەندامی ناوچە وەردەگرێت، لە هەمان کاتدا بە بەهۆی کارامەیی و جوامێرییەوە پلەی جێگری فەرماندەی بەتالیۆنی هێزی بێتواتە وەردەگرێت کە ئەوکات (عەلی شەعبان) فەرماندەی هێزەکە دەبێت، وێڕای ئەرکی خۆی بەشداریی کۆمەڵێک چالاکی لەگەڵ لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لە شەوی 15/10/1967 بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوە لەگەڵ شانە نهێنیەکان دەچێتە گوندی باتاس، بەڵام بەداخەوە هەواڵیان لێ دەدرێت و ئاشکرا دەکرێن، بۆ دەسگیرکردنیان هێزێکی زۆری ڕژێم چواردەوریان دەگرێت، بەڵام ئەوانیش ڕووبەڕووی هێزەکەی سوپای ئێراقی دەبنەوە و خۆ بەدەستەوە نادەن تا فیشەکیان پێ نامێنێت و شەهید دەبن. [1]